Back

کەرتی وزەی عێراق: ئاڵنگاریە سەرەکیەكان و ستراتیژییەکانی ئایندە

• حیان عەبدولغەنی ئەلسەواد، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوت
• قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
• عادل کەریم، بریکاری وەزیری کارەبا
• عەبدوڵڵا ئەلقازی، کۆمپانیای هیلال پترۆلیۆم، ئیمارات
• لیزی پۆرتەر، ڕۆژنامەنووس، راپۆرتی نەوتی عێراق (سەرپەرشتیار)

عێراق وەک یەکێک لە بەرهەمهێنەرە سەرەکیەكانی نەوت لە جیهاندا، خاوەنی پێنجەم گەورەترین یەدەگی نەوتی سەلمێنراوە، بەڵام تەنها بەشێکی کەمی ئەمانە لە گەشەکردندان. کەرتی وزەی عێراق زۆر پشت بە نەوت دەبەستێت، داهاتی هەناردەکردنی نەوتی خاو زیاتر لە دوو لەسەر سێی بەرهەمی ناوخۆیی وڵات پێکدەهێنێت، هەروەها یەدەگی بەرچاوی گازی وڵات و سەرچاوەکانی تری وزەی نوێبووەوە کەم بەکاردەهێنرێت. ژێرخانی پێویست بۆ سەرچاوە وزەی دووەم (گاز) لاوازە و هی پیشەسازی نەوتیش پێویستی بە مۆدێرنکردن هەیە.

دەرفەت هەیە بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنەران کە سوود لەم پێویستییە وەربگرن، بەڵام ئەرکەکە لەسەر داڕێژەرانی سیاسەتی عێراقە بۆ ڕاکێشان و ئاسانکاریكردن بۆ ئەو جۆرە وەبەرهێنانە. تا ئێستا عێراق یاسای هایدرۆکاربۆنی نییە، وەک لە دەستووردا سەپێندراوە، ئەوەش کێشە لەنێوان حکومەتی ناوەندی و لۆكاڵیەكاندا دروست دەکات. ئەم پانێڵە لە دوای زیاتر لە مانگێک سازدرا، لەو کاتەوەی کە هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە لە ٢٥ی ئازاردا و لە ئەنجامی بڕیارەکەی ناوبژیوانی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی (لە پاریس) ڕاگیرا. ڕۆیتەرز مەزەندەی کردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان زیانی ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری زیاتری پێكەوتووە. لە دانیشتنەکەدا وەزیران و پسپۆڕانی حکومەت بە شێوەیەکی ڕەخنەگرانە هەڵسەنگاندنیان بۆ کەرتی وزە کرد و باسیان لەوە کرد کە چۆن دەکرێت باشتر بكرێت بۆ داهاتوو، بەتایبەتی کە دەبێ وڵاتەکە لە بەكارهێنانی ئەو سەرچاوانەی ووزە دووركەوێتەوە كە دەبنە هۆی تێكدانی ژینگە.

جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری نەوت، حەیان عەبدولغەنی ئەلسەواد، باسی لە پرسی گیرانی بۆرییەکانی نەوت کرد و جەختی لەوە کردەوە کە “هۆکاری ئەوەی تا ئێستا نەوت نەڕۆیوە کێشەی تەکنیکیە، گفتوگۆمان لەگەڵ هاوکارانی تورکیا هەیە، حکومەت بەردەوامە لە هەوڵەکانی”. دانی نا بە کاریگەرییەکانی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەی توركیا لەسەر بۆڕیە نەوتیەکان. وەزیری نەوتی عێراق گوتیشی: “لەلایەنی تورکیاوە هەواڵێکمان پێگەیشت کە خەریکی تاقیکردنەوەی بۆرییەکانیانن”. دەشڵێت “تاقیکردنەوەکان ڕەت ناکەینەوە، چونکە لە بەرژەوەندی ئێمەدایە ئەگەر هەناردەکردنی نەوت دەستپێبکاتەوە”. وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە ڕێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان، “گەیشتوینەتە قۆناغی کۆتایی و هیوادارین ئەوپەڕەكەی دوو هەفتەدا بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەسەر هەناردەکردنی نەوتی خاو و خاڵەکانی تر، جگە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەژمێری بانکی هەرێم کە داهاتی نەوتی حکومەتی هەرێم بۆی دەنێردرێت”. وەزیری نەوتی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا پرۆژەی نێوان عێراق و کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی کە لەمێژە دواکەوتووە و بڕی ٢٧ ملیار دۆلاری تێچووە، دەست پێبکات، ئەمەش دوای ئەوەی ڕێککەوتنەکانی پەیوەست بە ڕێککەوتنەکە واژۆ دەکرێن و دەتوانرێت دەست بە جێبەجێکردنی بکرێت. ئاماژەی بەوەشکرد، “پێنج ڕێککەوتن هەیە. بەکارهێنانی ئاوی دەریا بەو مانایەیە کە زۆرترین ئاوی ڕووبارەکان بەکاردەهێنین بۆ باشترکردنی کشتوکاڵ.”

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لە دیدگای خۆی بۆ پەرەپێدانی گاز لە هەرێم کرد. گوتیشی: “کاتێک سەیری گاز دەکەین، دەبێت لە ئەزموونەوە فێربین، ئەو گرژییانەمان بینی کە لە هەرێمی کوردستان لەسەر نەوت پەرەی سەندووە”. ئاماژەی بەوەشکرد، “پێویستە گفتوگۆ لەگەڵ هاوکارەکانمان لە بەغدا بکەین، ئێمە وڵاتێکین کە سەرچاوەیەکی زۆرمان هەیە بەڵام تەنانەت 24 کاتژمێر کارەبامان نییە”، ئاماژەی بە بەکارهێنانی “سووتەمەنی زۆر زیانبەخش” کرد بۆ کارپێکردنی کەرتی پیشەسازی وڵاتەکە. تاڵەبانی بە ئامادەبووانی وت: ستراتیژەکە دەبێت ئەوەبێ كە عێراق لە پێش هەموو شتێک بێت، هاوڵاتی لە پێش هەموو شتێکەوە. ئاماژەی بەوەشکرد “پێویستە سەرەتا ئەولەویەت بدەینە گەل و چاكردنی ئابووری خۆمان بە پلەی یەكەم، دواتر دەتوانین باس لەوە بکەین کە چۆن یارمەتی باقی جیهان دەدەین. دەبێت ئەوە ستراتیژ بێت”، هۆشداریدا لەوەی داهاتی نەوت وەک ئامرازێک بۆ ناکۆکییە سیاسییەکان بەکاربهێنرێت. ناوبراو بە ئامادەبووانی وت: ئێمە هەوڵنادەین و ناشتوانین جێگەی گازی ڕووسیا لە بازاڕی جیهانیدا بگرینەوە.

بە پێی تاڵەبانی: ئەو چەندین ساڵانەی کە دەڵێن پێویست دەبێ بۆ بنیادنانی توانا، تەنانەت ئەگەر لە پێشینەی کارەکانی حکومەتیش بێ، واقیعبینانە نیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە یاسایەکی نەوت و گاز پێویستییەکە بۆ زامینكردنی حوکمڕانی باش و نیەتچاكی دەتوانێت سەكۆیەكی باش بێت بۆ دەسپێكی چارەسەرێکی ڕاستەقینە. جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە: “داهاتەکان دەبێ بۆ خەڵکی وڵات بچن” و ئەمەش لە بەرژەوەندی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدایە. بەرچاوڕوونیەكی زیاتر پێویستە بۆ کەرتی تایبەت، هەروەها شەفافیەتی زیاتریش. گوتیشی: “پێویستە ئەو پرس و چەواشەکارییە تێپەڕێنین کە کێ نەوت دەفرۆشێت و زیاتر قسە لەسەر ئەوە بکەین کە چی لە داهاتەکان بکەین”. “لەبری ئەوەی شەڕ لەسەر پرۆسەکە بکەین، با سەرنجمان لەسەر دەرئەنجامەکە بێت.”

تاڵەبانی هەروەها پێشنیاری کرد کە دەزگاکانی ژینگەپارێزی و ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان لەم پڕۆسەیەدا پێك بکرێن. ئاماژەی بەوەشکرد، “دۆخی سلێمانی باش نییە و خەڵک دڵخۆش نین، ناڕەزایییەکی ئاشکراش هەبووە لە چۆنیەتی دابەشکردنی داهات”. گوتیشی، “یەکێتی ڕوونە کە پشتگیری لە گفتوگۆی حکومەتی بەغدا و حکومەتی هەرێم دەکەن، بەڵام نابێت داهات وەک ئامرازێک بۆ مەبەستی سیاسی بەکاربهێنرێت. ئێمە پێویستمان بە گەرەنتی هەیە کە داهاتەکان لەو بودجەیەدا بە هاوبەشانە بەش دەكرێ”.

عادل کەریم، بریکاری وەزیری کارەبا بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند، ئەگەر و کاتێک بودجەی وڵات پەسەند بکرێت، هیوادارین پڕۆژەی زیاتر بۆ کارەبای عێراقدا جێبەجێ بكرێن. ئاماژەی بەوەشکردووە، “پێویستە مێگاواتێکی زۆر زیاتر بفرۆشین، و پێویستیشمان بە بەدیل هەیە. ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران، تورکیا و ئوردن هەیە”، ڕوونیکردەوە و گوتیشی: ئێمە لەسەر ڕێککەوتننامەیەک لەگەڵ سعودیە ڕێککەوتووین. ئاماژەی بەوەشکرد كە هەموو ئەو گازەی لە عێراقدا هەیە بەشی 50 هەزار مێگاواتی نەدەکرد. بۆیە “پێویستمان بە بەدیل هەیە… پێویستە بەرەو وزەی گەرمی بچین.” گوتیشی، “پێویستە وێستگەی گەرمی زیاتر دروست بکەین. پێنج دانەمان هەیە، هیوادارم لە داهاتوویەکی نزیکدا بتوانین بگەینە ئەو ئاستەی کە کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکەین”.

عەبدوڵڵا ئەلقازی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری پشكنین و بەرهەمهێنانی کۆمپانیای کریسێنت پترۆلیۆم کە بنکەکەی لە ئیماراتە، گوتی كە لەم دواییانەدا سێ گرێبەستی بیست ساڵەیان بۆ پەرەپێدانی کێڵگە نەوتییەکان و گازی سروشتی لە پارێزگاکانی بەسرە و دیالەی عێراق لە باکووری ڕۆژهەڵاتی بەغدا واژۆکرد. جەختی لە پاراستنی مافی وەبەرهێنەران لە عێراقد کرد. گوتیشی: “پێویستە لە یاسا و ڕێساکاندا مافەکانی بەڵێندەر زامن بکرێن و دەبێت جێگیر بکرێن و نەکەوێتە ژێر لێکدانەوە یان دەستکاریکردن”. داوایكرد كە وەبەرهێنەران کە لەلایەن حکومەتەوە وەک هاوبەش مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت نەک وەك بەڵێندەر. ئاماژەی بەوەشکرد، لەڕووی پێشکەشکردنی وەبەرهێنانەوە باس لە وەبەرهێنانی درێژخایەن دەکەین لە بواری نەوت و گازدا بۆ ماوەی بیست تا سی ساڵ.

لە وەڵامی پرسیارێکی لیزی پۆرتێر، سەرپەرشتیاری دانیشتنەکە، سەبارەت بەو بەربەستانەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە و ئەو وانانەی کە لە کارکردن لە عێراق فێربوون، ئەلقازی وتی کۆمپانیاکەیان ڕووبەڕووی چەندین تەحەدا بووەتەوە. گوتیشی، “هەرچەندە ئەوەی دەتوانم بە متمانەوە بیڵێم ئەوەیە کە ئێمە پشتگیرییەکی زۆرمان لە کەسانی دیکەوە بینیوە لەنێویاندا قوباد تاڵەبانی لە هەرێمی کوردستان. پێش هەموو شتێک ئەوەی ئێمە لێرە دەیکەین بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عێراقە، و دەمانەوێت خزمەتی گەلی عێراق بکەین بە گشتی”. گوتی ئەو سێ خاڵە سەرەکییەی کە وەبەرهێنەران پێویستیان پێیەتی بۆ ئەوەی لە عێراقدا کاربکەن، بریتین لە: یاسادانان بۆ زامنکردنی دۆخێك بۆ دابینکردنی سەقامگیری بۆ کۆمپانیاکان؛ كەشێكی باشتری دامەزراندن – نەک هەر، بۆ نموونە، نەبوونی ڕێسا، گەندەڵی بەربڵاو، یان نەبوونی ئاسایش و سەقامگیری. ئەلقازی وتی: ئەگەر دۆخی ئەمنی سەقامگیر نەبێت، ئەوا ڕەنگە کۆمپانیاکان دڵەڕاوکێیان هەبێت لە وەبەرهێنان.

لە پرسیاری پۆرتەر لەسەر ژێرخانی کۆنی نەوت لە عێراق کە هەناردەکردنی نەوتی خۆی بۆ پاشەوە هێناوە، کە دەکرێت بگاتە پێنج ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا، وەزیری نەوت ڕایگەیاند، یەکێک لە هۆکارەکانی ئەمە وێرانبوونی بەندەری بەسرە بووە. وتی: “دواتر حکومەتی عێراق تەنها بەشێکی نۆژەنكردنەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد کە وەزارەتی نەوت کار بۆ دانانی بۆرییەکی نوێ دەکات، و ئەگەری وەرگرتنی قەرز لە ژاپۆن بۆ دانانی بۆری سێیەم.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

3/05/2023

پانێڵێ چوارەم: کەرتی وزەی عێراق: ئاڵنگاریە سەرەکیەكان و ستراتیژییەکانی داهاتوو.

فیدیوی پانێل

Comments are closed.