Back

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: تێڕوانین و هیوا وبەربەستەکان

مێزگردێكی تایبەت لەژێر رێنماییەكانی چاتام هاوس

بەشداربووانی ئەم مێزگردە تایبەتە باڵیۆز و ڕۆژنامەنووس و شارەزایانی سیاسەتی دەرەوەی عێراق و ئێران و چەندین وڵاتی گەورەی جیهان بوون. ئەوانە چوونە نێو وردەکارییەکانی هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی عێراق و بە دیدی ڕەخنەگرانە و بە وردی سەیری پەیوەندییەکان و بەربەستەکانی بەردەم پێشكەوتنەكان کرد. ئەم پانێلە لەژێر یاساکانی چاتام هاوس ئەنجام دراوە، بۆیە هیچ لە گوتەكان نەناسروی دەمێننەوە و بۆ هیچ كام لە بەشداربووان ناگێڕدرێتەوە.

عێراق لە چەندین قۆناغی گەشەپێدانیدا پشتیوانییەکی نێودەوڵەتی بەرچاوی هەبووە، هەر بەم دواییانە لە شەڕی دژ بە داعش و پشتیوانی دواتر بۆ پەرەپێدانی دەوڵەت و بنیاتنانی توانست بەدیكرا. هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بەردەوام بوون لە یارمەتیدانی عێراق بۆ ئەوەی وەک دەوڵەتێکی سەروەر بمێنێتەوە و ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنکاریەكان ببتێەتەوە، جا لە هەرکوێیەک ڕووبدات. كارلێككردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان دەبێت دوولایەنە بێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێ، بۆیە ئەم دیبەیتە فەزایەكی بۆ بیرکردنەوەیەکی ڕاستگۆیانە و بنیاتنەر دابین کردووە بۆ باسكردنی بەربەستەکانی بەردەم پێشکەوتن و پێشنیارەکان بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان و پێشکەشکردنی بیرۆکە بۆ خەڵک دەربارەی ئەوەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوەڕوانی چی لە حکومەتی عێراق دەکات و لەوانەیە دەرفەتەکان لە کوێ بن.

ڕاستگۆیانە دەربارەی ئەو خەباتانەی لە مامەڵەکردن ڕووبەڕووی بوونەتەوە لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا، لەوانە بیرۆکراسی قورس و پەرتەوازەیی دەسەڵات، بەشداربووان تیشکیشان خستە سەر ئەو دەرفەت و سوودانەی کە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ عێراقدا دەیبینن. هیوایەکی گەورە هەبوو بۆ ئەوەی ئەم گەشەکردنە باشتر و بەهێزتر بکرێت. بەشداربووان دانیان بەوەدا نا کە تەركیز و کاریگەرییەکانی ئەمریکا و ئەوروپا لە عێراقدا لە گۆڕانکاریدایە، بەڵام ئەو وڵاتانە پابەندبوونی خۆیان بە عێراق بە ڕێگای دیکەوە نیشاندا، لەوانە بنیاتنانی پەیوەندییە ئابوورییەکان و پشتیوانیکردنی وڵاتەکە لە گواستنەوەکەیدا دوور لە سەرچاوەکانی وزە. ئاماژەشیان بۆ ئەوەش کرد کە کلیلی سەرکەوتنی عێراق لە ڕێگەی بنیاتنانی دامەزراوەی بەهێزتر و باوەڕپێکراوتر دەبێت.

كان من الواضح أن هناك التزاما قويا من الحكومات الأوروبية بسيادة العراق وازدهاره، وأن العراق القوي ينظر إليه على أنه يخدم المصالح الأوروبية الخاصة أيضا. وقد دعم الشركاء الأوروبيون مؤتمر بغداد للتعاون والشراكة، ويعتقدون أن العراق يجب أن يستعيد دوره الطبيعي في المنطقة. ومن الواضح أن علاقة العراق بالدول الأوروبية تتغير وتتطور، إلى جانب تصوراتها وتوقعاتها المتبادلة. ومع ذلك، أقر العديد من المشاركين بأن هناك فرصة لإعادة تعريف العلاقة. نحن نعيش الآن في عام 2023، ولم نعد نعيش في 2013/2014 عندما ظهر داعش لأول مرة (علی حد قول أحد الحاضرین). وبالتالي، تم تقليص الوجود العسكري لشركاء التحالف إلى الحد الأدنى، في حين أن التفاعل لا یزال یتطور. ومن الأولويات السياسية المشتركة الأخرى هي الاقتصاد، وترغب معظم الدول الأوروبية في الدخول في شراكة مع العراق، والعمل على تعزيز القطاع الخاص والتجارة. والتحديات المشتركة الأخرى التي تؤثر عليهم في العراق كثيرة، وتشمل تغير المناخ وحرق الغاز.

دیاربوو بوو کە پابەندبوونێکی بەهێز هەبوو لەلایەن حکومەتە ئەوروپییەکانەوە بۆ سەروەری و خۆشگوزەرانی عێراق، هەروەها عێراقێکی بەهێز كە لە بەرژەوەندی ئەوروپا دەبینرا. هاوبەشە ئەوروپییەکان پشتیوانیان لە کۆنفرانسی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی دەربڕی و پێیان وایە عێراق دەبێت ڕۆڵی ئاسایی خۆی لە ناوچەکەدا بۆ بگەڕێنێتەوە. ئەوە ڕوون و ئاشکرایە کە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە گۆڕانکاریدایە و لەگەڵ تێڕوانین و چاوەڕوانییە هاوبەشەکانی گەشە دەکات. لەگەڵ ئەوەشدا، زۆرێک لە بەشداربووان دانیان بەوەدا نا کە دەرفەتێک هەیە بۆ دووبارە پێناسەکردنەوەی پەیوەندییەکانیان. ئێمە ئێستا لە ساڵی 2023 دەژین و چیتر لە ساڵی 2013-2014 ناژین کاتێک داعش بۆ یەکەم جار دەرکەوت (بە وتەی یەکێک لە ئامادەبووان). بەم شێوەیە، ژمارەی سەربازی هاوبەشەکانی هاوپەیمانان لە عێراق کەمکراوەتەوە بۆ کەمترین ئاست، لە کاتێکدا کارلێک بەردەوامە لە گەشەکردن. یەکێکی دیکە لە ئەولەویەتە سیاسییە هاوبەشەکان ئابوورییە و زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا دەیانەوێت هاوبەشی لەگەڵ عێراقدا بکەن و کاربکەن بۆ بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و بازرگانی. کێشە باوەکانی دیکە کە کاریگەرییان لەسەر عێراق هەیە زۆرن، لەوانە گۆڕانی کەشوهەوا و گڕگرتنی گاز.

لەڕووی ستراتیژییەوە، حکومەتی عێراق دەبێت هەوڵ بدات دڵنیا بێت لەوەی کە تێڕوانینی هاوبەش لەنێو دامەزراوەکانیدا هەیە سەبارەت بەوەی کە پێویستە ئێستا ڕوو بدات. عێراق هێشتا ڕوون نییە چ تێڕوانینێکی دەوێت و چیتر ناتوانێت ئەمەریکا تاوانبار بکات بەو ئاستەنگانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە. عێراق پێویستی بە هاوکاری تەکنیکی هەیە و دەرفەتی زۆریش هەیە بۆ ئەوەی وڵاتانی دیکە بەشداری بکەن.

سەبارەت بە ئێران، بەشداربووانی ئەوروپا پێیان وابوو کە ئاساییە عێراق پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ ئێران و وڵاتانی دیکەدا هەبێت. هیچ نهێنییەک نییە کە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق بە ئاڵۆز وەسف کراوە. هەردوو وڵات شەڕێکی خوێناوی هەشت ساڵەیان لە دژی یەکتر کرد، بەڵام دواتر پێکەوە لە دژی داعش شەڕیان کرد. ئەوان پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووری فراوانیان هەیە و چەندین مەزارگەی پیرۆزی شیعەیان هەیە. لەگەڵ ئەوەشدا، زاڵبوونی ئێران بەسەر عێراقدا ڕوون و ئاشکرایە و سەرکردەکانی ئێران بە ڕوونی دەڵێن دەیانەوێت هێزەکانی ئەمەریکا هەردوو عێراق و سوریا بەجێبهێڵن. هەندێک لە بەشداربووان دان بەوەدا دەنێن کە چین تەرکیزی لەسەر بواری ئابووری و بازرگانی کردووە و عێراقییەکان هەڵبژاردنێکیان هەیە کە پشت بەو کەرتانە ببەستن لەسەر بنەمای پێشبڕکێی دادپەروەرانە و بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان.

لە کۆتاییدا، سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ، زۆرێک لە بەشداربووان جەختیان لەوە کردەوە کە عێراق پێویستە کاری زیاتر بکات بۆ برەودان بە ئازادی ڕادەربڕین و مافەکانی ژنان و مافەکانی تری مرۆڤ بەگوێرەی بەها جیهانییەکان کە لەسەر بنەمای جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان دامەزراوە.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی

2/05/2023

مێزگردی دووەم:هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: تێڕوانین و هیوا وبەربەستەکان

Comments are closed.