Back

ناسنامە و بژێوی پەناهەندە سوریەکان لە هەرێمی کوردستان

ساڵانێک لە ململانێ و ناسەقامگیری لە سوریا وایکردووە کە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سوریا پەنا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق ببەن.زۆربەی ئەم تۆێژە لە هەولێری پایتەختدا نیشتەجێ بووە و لە نێو گەڕەکەکانی شاردا ژیان دەکەن و ژیانی خۆیان لە کەمپەکان سنووردار نەکردوە. بەم شێوەیەش وبەدرێژایی ساڵان، پەنابەرانی سوریا بە ئاڵۆزییەکانی ژیانی شارەکاندا ئاشنا بوون  وخۆیان لەگەڵ دۆخی کۆمەڵایەتی و ئابووری و دامەزراوەییەکانی شارەکەدا دەگونجێنن. بەڵام سەرەڕای بوونیان لە نێو شار و درێژی مانەوەیان، زانیارییەکی کەم بەردەستە لەسەر شێوازی تێکەڵ بوونیان بە کۆمەڵگا ناوخۆییەکان و دۆخ و هەستکردنی شوناسیان و ئاستی بژێوی ژیانیان و هەروها شێوازی مامەڵکردنیان لەگەڵ سیستەمی حکومڕانی و خزمەتگوزارییەکان لە هەولێر.

توێژینەوەکە بە پشتبەستن بە کاری مەیدانی چۆنایەتی و چەندایەتی کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجامدراوە، لەوانەش چاوپێکەوتنی قووڵ و چاودێری ئێتنۆگرافی و ڕاپرسیی مەیدانی، تیشک دەخاتە سەر شێوازی بەکارهێنانی شوناس و ناسنامە  دەکات لەلایەن پەنابەرە سوریەکانەوە و چۆن ئەوان دەستەبەری بژێوی ژیانیان دەکەن  هەستکردن بە ئینتیما دەکەن لە ژینگەێکی سیاسی تایبەتدا و  نیمچە سەربەخۆ لە ڕووی کارگێڕییەوە.

لە کاتێکدا کە هەرێمی کوردستان  سەقامگیر  و کراوەیە- بە تایبەتی بە بەراورد لەگەڵ ناوچەکانی دیکەی عێراق یان بەراورد بە ناوچەکە بەکۆی گشتی- پەنابەران هێشتا بە دۆخێکی ئاڵۆزی یاسایی و کۆمەڵایەتی تێدەپەڕن. خۆ هێشتا ئەوان بەتەواوەتی تێکەڵی کۆمەڵگای خانەخوێ نەبوون بەڵکو  ئەم توێژینەوەیە دەری دەخات کە پەناهەندە سوریەکان پێیان وایە کە تێکەڵ بوون و ئاوێتەبوونیان بە جۆرێک لەجۆرەکان مەرجدارە: سەرباری ئەوەی کە دانپێدانراوە و قبوڵکراوە و لە زۆر ڕووەوە جێگیرە، بەڵام هێشتا ئەو کۆمەڵگایە کەوتۆتە ژێر نادڵنیاییەوە بەهۆی ناروونی  یاسا ورێساکان و  نەبوونی ڕێڕەوێکی  درێژخایەنی ڕوون بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان  یان بەهاووڵاتیبوون.

توێژینەوەکە هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو ستراتیژییە هەمەچەشنانەی پەنابەران دەیگرنەبەر بۆ گوزەراندنی ژیانیان لە هەولێر. زۆرێک لەوان لە کەرتەکانی بیناسازی و خزمەتگوزاری و کەرتی فرۆشیاری بچووکدا کاردەکەن و پشت بە تۆڕەکانی ناو کۆمەڵگای خۆیان دەبەستن بۆ وەدەستهێنانی کار  لەم سێکتەرانەدا. کوردانی سوریا کەڵک لە زمانی هاوبەشی کوردی لەگەڵ گۆمەڵگای خانەخۆی و نزیکایەتی کولتووری وەردەگرن بۆ دۆزینەوەی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری سنووردار. بەڵام ئەم توێژینەوەیە دەری دەخات کە بە بووچوۆنی بەشداربوان کە تەنانەت ئەم توێژەش دووچاری شێوازێک لە جیاکاری دەنەوە بەتایبەت لەکاتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاری گشتی فەرمانگەکانی حکومەت.

لەبری ناساندنی شوناسی پەناهەندە سوریەکان وەک  بابەتێکی جێگیر یاخود لاوەکی، ئەم بەشە کتێبەدا جەخت لەسەر ناجێگیری وکاریگەری بارودۆخ لەسەر پێناسەی شوناس دەکاتەوە. هەندێک لە پەناهەندە سوریەکان لە چوارچێوەی گشتی و سیاسیدا تیشک دەخەنە سەر سووریبوونیان، هەندێکی دیکەش سوود لە نزیکیی نەتەوەیی یان زمانەوانی لەگەڵ کوردانی وڵاتی عێراق وەردەگرن بۆ ئاسانکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان یان باشترکردنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان. بەم شێوەیەش گرنگە ئاماژە بەوە بدرێت کە ئەم گۆڕانکارییە ناسنامەییانە تەنها ئامراز نین، بەڵکو ڕەنگدانەوەی گرژییە ڕاستەقینەکانی نێوان پەیوەندییەکانی ڕابردوو، پێداویستییەکانی ئێستا و نادڵنیاییەکانی داهاتون لە نێو گۆمەڵگای پەناهەندەی سووری.

ئەم بەشە کتێبە ئاماژە بە بەو تەحەدایە پێکهاتەییانەی کە زۆرێک لە پەنابەرە سوریەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە دەدات، بەتایبەتی لە ڕووی ناسەقامگیری ئابووری و نەبوونی بەرچاوررونی یاسایی و سنوورداربوونی دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری لە دامەزراوە گشتییەکان. بێ گومان ئەم کێشانە  بە شێوەیەکی یەکسان ڕووبەروی ئەم توێژە نابێتەوە بەڵکو  بەپێی ڕەگەز، نەتەوە، زمان و چین، دەگۆڕێت. بۆ نموونە زۆرجار دەرفەتی ژنان بۆ بەدەستهێنانی داهات و بەشداریکردنی لەکار و چالاکی گشتی سنوردارترە لە پیاوان. لەهەمان کاتدا،  ئەوانەی بە نەتەوە عەرەبن  یان کورد نین ڕەنگە ڕووبەڕووی بەربەستی گەورەتر ببنەوە لەمەڕ قبوڵکردنی کۆمەڵایەتیدا.

لە کۆتاییدا، ئەم بەشە کتێبە باسێکی هەمەچەشن لە پەناهەندەیی لە هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکات، بەشێوەیێک کە بابەتەکە دوور لە دوانەی تێکەڵبوون و دوورخستنەوە شیدەکاتەوە و گرنگی بە مامەڵەکردن و داڕشتنی سیاسەتی ورد دەدات بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەران. لێرەدا گرنگە کە ئەو سیاسەتە  دۆخ و داینامیەتی حوکمڕانی ناوخۆیی، هەمەجۆریی ئەزموونی پەنابەران و سنوورە لێڵەکانی نێوان پاراستن، نافەرمێتی و ئینتیما، لەخۆ بگرێیت. بەم
شێوەیە، ئەم بەشە کتێبە ڕۆشنایی دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن مرۆڤەکان ژیان لە چوارچێوەی سنوورەکانی ئاوارەبووندا ژیان دەگوزەرێنن، نەک تەنها وەک وەرگری یارمەتییەکان، بەڵکو وەک ئەکتەرێک کە مامەڵا لەنێو دیمەنێکی شارستانی ئاڵۆز و پەرەسەندوودا دەکەن.

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی بەشە کتێب بە زمانی ئینگلیزی.

Comments are closed.