داعش، و ناوچە جێناكۆكەكان و هەمەڕەنگی رەگەز و ئاین:
دەرفەتێك بۆ داهێنانی پۆلەسی نیشتیمانی سەبارەت بە ئاوارەبوون لە عێراقدا
پوختەی راپۆرت
دیمەنی ئاوارەبوون لە عێراقی نوێدا پڕكێشەیە و بێهاوتایە. پێداویستی ئاوارەكان لە عێراقدا زۆرن، بە تابیەتی كە ئاوارەبوونی درێژخایەن بووە حاڵەتێكی بنەڕەتی نەك نامۆ. لەگەڵ ئەوەشدا، ئەو پێكهاتانەنی كە سەر بەو ناوچانەی بەناو (جێناكۆك)ن وەیان لەسەر رێكخراوی بەناو دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) حیسابكراون، بە لاوازترینی نێو ئاوارەكان لەقەلەم دەدرێن. دەسەڵاتدارانی عێراقی دەرفەتێكی راستەقینەیان لەبەردەستدایە تاوەكو دەسپێشخەریەكی بێ پێشینە بۆ پاراستنی ئاوارەكان لەخۆبگرن، ئەویش لە رێگەی داڕێژتنی رێگەچارەی هەمیشەیی و واقیعبینانە لەخۆ بگرێنكە كۆمەڵێك حوكمی پاراستنی بێ جیاكاری تێدابێ و بكرێتە رێچكەیەك بۆ رێگرتن لە ئاوارەبوون لە ئایندەدا.
ئەو راپۆرتە پۆڵەسیە رەوتی ئاوارەبوونی هاوچەرخ لە عێراقدا شی دەكاتەوە كە لە ئێستادا كێشەی ئاوارە سوننەكان وەیان گەڕاوەكان بە ئاسایشكراوە، ئەوەش سەرباری ناكۆكیە بەردەوامەكان و حالەتەكانی زۆرەملێ كە لە ناوچە جێناكۆكەكاندا پیادە دەكرێ. لە چوارچێوەی كاردانەوەی وڵاتەكە بۆ ئاوارەبوون، وە بە پشتبەستن بە پۆڵەسی نیشتیمانی ساڵی 2020 سەبارەت بە ئاوارەبوون لە عێراق و بە رێكەوتننامەی ‘كامپالا’ ی یەكێتی ئەفریكا، ئەو راپۆرتە كەلێنەكانی نێو پڕۆسەی پاراستنی ئاوارەكان دەستنیشان دەكات. ئەوەش بە مەبەستی پێشكەشكردنی كۆمەڵێك پێشنیاز و بە ئامانجی هەمواركردنەوەی وەیان نوێكردنەوەی پۆڵەسی نیشتیمانی بۆ ئاوارەبوون. پێشنیازەكانی لەو راپۆرتەدا هاتوون (درێژەكەی لە كۆپیە ئیگلیزیەكەدایە) بۆ خاتری دڵنیابوونە لەوەی كە پۆڵەسی نیشتیمانی ساڵی 2020 سەبارەت بە ئاوارەبوون بكرێتە بەڵگەنامەیەكی وا كە پەیوەست بێ بە پێداویستیە سەردەمیەكانی پاراستنی ئاوارە هەرە لاوازەكانی عێراق، وە لە هەمان كاتدا كار بۆ ئەوە دەكات كە رێگە لە ناكۆكی و ئاوارەبوونی زێدە بگرێ.
پوختەی پێشنیازەكان
(1) بۆ دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمی كوردستان
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی سەرلەنوێ پۆڵەسی نیشتیمانی سەبارەت بە ئاوارەبوون بنووسێتەوە، بە جۆرێك كە ئەوانەش بگرێتەوە كە گوایا سەر بە رێكخراوی داعشن و پێكهاتەكان و ئاوارەكانی سەر بە ناوچە جێناكۆكەكانن.
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی، كە بە هاوكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و حكومەتی خۆجێیی و لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتی و نیشتیمانیەكان، كۆمەڵێك تیمی كاركردن پێك بهێنێ (بە هەرێمی كوردستانیشەوە) بۆ پاراستنی ئەو ئاوارانەی كە وادەزانرێ كە سەر بە رێكخراوی داعشن.
• پێویستە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان دان بە بەرپرسیارێتیان دابنێن لەمەڕ پشتگوێخستنی هەر توێژێكی كۆمەڵگا، و پێویستە كاری جیددی بكەن بۆ پێك كردنی توێژە پشتگوێخراوەكان، بەوانەشەوە كە وادادەنرێ كە سەر بە رێكخراوی داعش وەیان لە پێكاتەكانن، وە سەبارەت بە رێگاچارەی هەمیشەیی و پۆلەسی ئاشتەوایی پرسیان پێ بكرێت.
• پێویستە لەسەر هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان، بە راوێژكردن لەگەڵ یەكێك لە لایەنە نێودەوڵەتیە بێلایەن و پەیوەندیدارەكانی وەك UNOCHA، كە چوارچێوەیەك بۆ ئاسایش و هاوكاری هاوبەش لە ناوچە جێناكۆكەكان دابنێن. پێویستە ئەو چوارچێوەیە لایەنی مافی مرۆڤ و پاراستنی ئاوارەكان لەخۆ بگرێت.
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی كە لە پۆڵەسی نیشتیمانی بۆ ساڵی 2020 سەبارەت بە چارەسەری هەمیشەیی كێشەی ئاوارەكان، جەخت لەسەر هاوكاریكردن و لایەنی خۆبەخشانە بكاتەوە. وەزارەت راهێنان لەسەر چارەسەری هەمیشەیی و مافی ئاوارەكان پێشكەش بكات بە سەرجەم كارمەندە حكومەتیە پەیوەندیدارەكان و هێزە چەكدارەكان و كۆمەڵانی چەكداری ناحكومی سەر بە دەوڵەت و هەروەها هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە.
• لە كاتی نووسینەوەی پۆڵەسی نیشتیمانی سەبارەت بە ئاوارەیی، پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی بەرپرسیارێتی هێزە چەكدارە كاراكانی حكومی و ناحكومی سەر بە دەوڵەت و لایەنە كاراكانی دیكە لەخۆ بگرێ بۆ رێگرتن لە ئاوارەبوون و پابەند بوون بە مافی مرۆڤ و یاسای مرۆڤایەتی. پێویستە لە هەمان پۆڵەسیدا بەرپرسیارێتی تاوان بە روونی دیار بكرێت.
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی مێزگردێك بۆ پسپۆڕانی بواری كۆچكردووان و پاراستنی پەناهەندە رێكبخات بۆ هاوكاریكردن لە داڕێژتنی چوارچێوەیەكی هاوبەش بۆ چارەسەری هەمیشەیی.
• سەبارەت بە مەسەلەی ئاوارەبوون، پێویستە بە زووترین كات وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی راهێنانی گشتگیر لەسەر پۆڵەسی نیشتیمانی 2020ی (سەرلەنوێ داڕێژراو) پێشكەش بە وەزارەتە پەیوەندیدارەكان بكات.
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی، وە بە پاڵپشتی لایەن نێودەولەتیە پەیوەندیدارەكان، پەرلەمانی عێراق هان بدەن بۆ تێپەڕاندنی پۆڵەسیە سەرلەنوێ داڕێژراوەكە وەك یاسایەكی نیشتیمانی، تاوەكو بە یاسا بیسەپێنی.
• پێویستە وەزارەتی (الهجرة والمهجرین)ی عێراقی سەركردەی ناوچەیی (لۆكاڵی) دابمەزرێنێ بۆ خاتری بەرجەستەكردنی لامەركەزیەت لە جێبەجێكردنی پۆڵەسیە سەرلەنوێ داڕێژراوەكە. پێویستە وەزارەت هەماهەنگی بكات و چاودێری جێبەجێكردن بكات بۆ زامینكردنی پابەندبوون بە ئامادەباشی بۆ پاراستن، بەڵام پێویستە سەربەخۆییەكی زۆر بۆ سەركردە لۆكاڵی و ناوچەییەكان زامین بكرێ.
(2) بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی، لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەكان.
- پێویستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی دارایی تەرخان بكات بۆ چارەسەركردنی حاڵەتەكانی تەندروستی دەروونی لە عێراق لە مەودای درێژدا. تەرخانكردنی دارایی بۆ راهێنانی متمانەپێكراوی پسپۆڕانی تەندروستی دەروونی لەناوەوەی عێراق رێگایەكە بۆ درێژەپێدانی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو بابەتە.
- پوێیستە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتیەكان دەسپێشخەری بكەن لە كۆكردنەوەی دارایی و پەیوەندیكردن بە دەسەڵاتدارانی عێراقی و كوردی بۆ خاتری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و ژێرخان و دەرفەتی مسۆگەركردنی بژێوەی ژیان لە كۆمەڵگاكانی خانەوخوێ و كۆمەڵگاكانی كە دەگەڕێنەوە. پێویستە ئەو خزمەتگوزاری و دەرفەتانە لەبەردەست هەموو كۆمەڵگاكانی خانەوخوێ و ئاوارە و پەناهەنەكاندا بن.