حکومەتی سوودانی: بەڵێن و پێشکەوتن وئاسۆیەكان
ئەم دانیشتنە نزیکەی ساڵێک دوای ئەوەى كه محەمەد شیاع ئەلسودانی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی عێراق دەستنیشانکرا و متمانەی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێنا بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە. لەم پانێڵهدا ئەو خاوەن وتارانە ههڵسهنگاندنى خۆیان بۆ ئهداى حکومەتی عێراق کرد.
- عەقیل خەزعەلی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق
- محەمەد نەججار، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق
- موسهنا ئەمین، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
- نور ئەلمەجید، میدیاكار، عێراق ۲٤ (بەڕێوەبەری پانێل)
قسەکەران روونیان کردەوە کە سهربارى بوونى رێککەوتنێکی سیاسی لە نێوان بەغدا و هەولێر و ههروهها بوونى پرۆگرامى حكومهت کە بەڕێز سودانی پێشکەشی کرد کاتێک سەرۆکایەتی حکومەتی عێراقی گرتە ئەستۆ، كهچى لەگەڵ ئەوەشدا، کێشە پێکهاتەییەکانی سیستەمی سیاسی ئێستای عێراق رێگری لە پێشکەوتن و دەستکەوتی کاریگەر دەکات.
ههروهها ئاماژه بهوهش کرا کە عێراق وڵاتێکە کە دەناڵێنێت له پێشێلکردنی سەروەریی یاساو ئهمهش رێگری لە توانای حکومەت دەکات لە بڕیاردان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی کاریگەر. كێشهى بەڕێوەبەردنى دەوڵەت و کاریگەری گەندەڵی بەردەوامە لە هەڕەشەکردن لەسەر سەقامگیری سیاسی و ئابووری وڵاتەکە. گفتوگۆکە باسى لەو ڕێوشوێنانە کرد کە حکومەتی سودانى گرتوویەتیەبەر بۆ چارەسەرکردنی ئەم ئاستەنگانە. بە جەختکردنەوە لەسەر هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی، ئهگهرى چارهسهركردنى ئهم كێشانه زیاتر دهبێت.
نموونەیەک لەو هەوڵانە پێکهێنانی کۆمیسیۆنی باڵای بەدواداچوونی دۆسیەکانی گەندەڵییە لهژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی سەرۆک وەزیران، ئهمهش رەنگدانەوەی پابەندبوونی جددی حکومەتى عێراقیه بۆ چارەسەرکردنی ئەم بابەتە. بهگوێرهى وتهكانى عهقیل خهزعهلى “بۆ یەکەم جار لە ماوەی حوکمڕانی حکومەتدا، هەزاران كهیسى تاوانکاری لە دژی کەسانی پلە بەرز تۆمارکراون،” گەندەڵی. ههروهها، حکومەتی ئێستا لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو بۆشاییانەی كه له یاسا پهىوهستهكان ههن و رێگری لە هەوڵەکانی دژە گەندەڵی دەکەن، سەرەڕای ئەوەش، رۆڵی ئۆپۆزسیۆن لە تیشک خستنە سەر کەموکوڕییەکان و کێشەکان لە پرۆسەی سیاسیدا و هاندانی حکومەت بۆ باشترکردنی کارەکانی گرنگه. زۆر گرنگە کە هەوڵەکانی نێوان حکومەت و ئۆپۆزسیۆن رێكبخرێت بۆ بەدەستهێنانی پێشکەوتن و سەقامگیری لە وڵاتدا.
هەروەها گفتوگۆکانى پانێڵهكه باسى لە سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان كرد کە شەش ساڵ لەمەوبەر دامهزرا بە ئامانجی بەهێزکردنی ئابووری عێراق و ئاڕاستەکردنی بەرەو هەمەجۆری و بەردەوامبوونى ئابوورى. بەگوێرەی راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێز محەمەد ئەلنەجار، ئامانجی ئەم سندوقە بەکارهێنانی بەشێک لە داهاتی نەوتە بۆ دابینکردنی دارایی بۆ پڕۆژەکانی پەرەپێدان لە کەرتە جۆراوجۆرەکانی وەکو نیشتەجێبوون و ژینگە و گۆڕانی دیجیتاڵی و پیشەسازی و کشتوکاڵ و پەروەردە. ئەم سندوقە لە شەش بەشی لاوەکی پێکهاتووە کە ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەكانى عێراقە لە بوارە جیاجیاکاندا.
لەگەڵ ئەوەشدا، بەرەنگارییەکان هێشتا زۆرن لهسهر پرۆسەی وەبەرهێنان لە عێراق، لەوانە بەربەستی یاسایی و بیرۆکراسی و ئەمنی و گەندەڵی لە وڵاتەکەدا. پێویستە حکومەت هەنگاوی پێویست بنێت بۆ باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و دابینکردنی پاڵپشتی بۆ وەبەرهێنەرە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان. ئەگەر ئەم بەربەستانە چارەسەر بکرێن، ئەوا شێوازی نوێی وەبەرهێنان بەکاردەهێنرێن و هاوبەشییە ستراتیژییەکان بەهێز دەکرێن، سندوقی عێراق بۆ پەرەپێدان دەتوانێت فاکتەرێکی هاوبەش بێت لە بەرەوپێشبردنی گەشەی ئابووری وڵاتەکەدا.
لهلاىهكى دیكهوه بهرزبوونەوەی نرخی دۆلار لە عێراق و ئاستەنگییە پەیوەندیدارەکان رەنگدانەوەی مێژوو و ئابووری سیاسی وڵاتەکەیە. لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگ لەگەڵ ئێرانهوه تا ئێستا، چەندین مامەڵەی دارایی لە رێگەی ناردنی پارە له سهرافهكانهوه دهكرێ نهك له رێگهى بانكهكانهوه. ئهمه و تێوەگلانی هەندێک لە بانکەکان و لایهنهكانى گۆرینهوهى پارە به گەندەڵیهوه له رێگهى بەقاچاغکردنی دراوی بیانی کاریگەرییەکی زۆری لەسەر بەهای دراوی ناوخۆ هەبووە. سەرەڕای هەوڵەکان بۆ هاندانی سیستەمی دارایی و چالاککردنی سیستەمی نێودەوڵەتی بۆ ناردنى دراو، لە عێراقدا هێشتا ئهم کێشانه ههر بهردهوامن و ئهمهش كاریگهرى لهسهر دۆلار بەردەوام دەبێت.
بۆیە گرنگە بۆ حکومەتی عێراق رۆڵی کەرتی تایبەت بەهێز بکات و بیکات بە بزوێنەرێکی بەرچاو بۆ پەرەپێدانی ئابووری و هاندانی وەبەرهێنان لە رێگەی دەستپێکردنی پڕۆژە گەورەکان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت لە برەودان بە گەشەی ئابووری و باشترکردنی بارودۆخی دارایی هاوڵاتیان. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ جەختکردنەوە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشترکردنی بەڕێوەبردنی دارایی و باشترکردنی ژێرخانی وڵات.
لهپانێڵهكهدا ههروهها گفتوگۆ له سهر پهیوهندی نێوان بهغدا و ههولێر و ئاستهنگهكان کرا. لەم ڕووەوە دکتۆر موسەنا ئەمین باوەڕی وابوو کە سەرچاوەی کێشەکان لە جێبەجێنهکردنی تەواوی دەستووری عێراقه. لە کاتێکدا دەستوور دەڵێت کە عێراق دەوڵەتێكى فیدرالى پەرلەمانییە، بەڵام لە راستیدا عێراق هاوشێوەی دەوڵەتێکی ناوەندییە به قەوارەیەکی فیدراڵیى نهگونجاوهوه كه ههرێمى كوردستانه. هەرێمى كوردستان لە بەرامبەریشدا رۆڵێک دەگرێتە ئەستۆ کە لەوە زیاتره کە دەستوورى عێراقى پێی بەخشیوە و هەندێک جار وەک دەوڵەتێکی سەربەخۆ مامەڵە دەکات. وه ئەمهش دهبێت هۆى دروستبوونى ناکۆکی بهردهوام لەسەر مافە دەستوورییەکان، بەرژەوەندیهكان. لە میانى لێدوانەکانیدا، بەڕێز ئەمین رەخنەی لە حکومەتی ناوەندی گرت و بە سیاسەتێکی ناوەندی وەسفی کرد کە نادادپەروەرانەیە بەرامبەر بە هەرێم، ئەمەش لە ئەنجامی شکستی هەردوو حکومەتەکەیە (بەغدا و هەولێر) لە بونیاتنانی پەیوەندییەکی تهندروست وپشت ئهستور به لێکتێگەیشتن و هاوکاری. بهپێچهوانهى ئهمانهوه، بەڕێز عەقیل خەزعەلی بەرگری لە جددیەتی حکومەتی ئێستا کرد بە سەرۆکایەتی بەڕێز سودانی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و ئاماژەی بە تەواوبوونی رێژەیەکی زۆر لە بەرنامەی حکومەت و رێککەوتنی هاوبەشی سیاسی کرد وەک بەڵگەیەک بۆ ئەمە. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە دواخستنی بودجە و هەموارکردنی هەندێک لە بڕگەکانی رۆڵی هەبووە لە تێکدانی هەندێک رێوشوێنی جێبەجێکردنى كارهكانى حكومهتى ناوهندى. بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە، بەڕێز ئەمین پێشنیاری چارەسەری کرداری کرد بۆ ئەم کێشانە لەوانە
- ئهنجامدانى وردبینی تەواو لەسەر ژمارەی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەکانی عێراق
- تەرخانکردنی بودجەی دادپەروەرانە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان
- دروستکردنی هەژماری تایبەت بە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران.
- دانانى مووچە لە سندوقێکی تایبەت به مەبەستی خەرجکردنی مووچە
ديداری مێری 2023
گەنگەشەی سیاسەتە دەستبەجێكانی عێراق
11-10 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم
پانێڵی 7: حکومەتی سوودانی: بەڵێن و پێشکەوتن و ئاسۆیەكان
ڤیدیۆی پانێڵ