- عەلی ئەلعەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
- حەیدەر حەنون، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی عێراق
- شوان ئیبراهیم تەها، سەرۆکی کۆمپانیای ئەلرەبیع بۆ کاروباری دارایی (سەرپەرشتیار)
شاراوە نییە کە سیستمی دارایی عێراق لە ئاست ئالەنگاری و خواستی عێراقییەکاندا نییە. ڕووداوی “دزینی سەدە”ی ساڵی ڕابردوو و هەڵاوسانی ئەم دواییەی بەهای دیناری عێراقی، لاوازیە پێکهاتەیی و کاراییەكانی ناو سیستەمی دارایی عێراقی دەرخست، کە ڕێگەیان دا بە لەدەستدانی داهاتی مەزن لە خەزێنەی دەوڵەتەوە. گەندەڵی بەهەموو شێوەکانییەوە ڕەگ و ڕیشەی قووڵی لە عێراقدا داکوتاوە و بەدامەزراوە بووە، ئەمەش بەربەستێکی گەورەی بەردەم پێشکەوتن پێکدەهێنێت. حکومەتی نوێ بەڵێنی داوە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە سیستەمی داراییدا بکاتە یەكێك ئەلەویەتە هەرە سەرەکیەکانی، بەڵام ئاڵنگاریەکانی بەدیهێنانی بەردەم ئەم چاکسازیە زۆر و گەورەن. سەرەڕای سەرچاوە سروشتی و مرۆییە گەورەکانی، عێراق وەک دەوڵەتێکی ڕەیعی مایەوە، وابەستەی هەناردەکردنی نەوت بوو وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی داهات. کەرتەکانی دیکەی وەک بەرهەمهێنان، کشتوکاڵ و گەشتوگوزار، لەنێو ئەوانی تردا، هێشتا لە قۆناغی سەرەتاییدانە و رێژەی بێکاری گەنجان بەرزە.
لەم پانێلەدا، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، عەلی ئەلعەلاق، و حەیدەر حەنون، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی، باسیان لە ئەزموونی شەش مانگی ڕابردووی عێراق کرد، دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی نوێی عێراق، و هەڵسەنگاندنیان بۆ پێشکەوتنەکان کرد. تێڕوانینێکی گشتییان لە ئاستەنگەکانی بەردەم ئابووری وڵات دا، و لە دیدگای خۆیان باسیان لە چاکسازی لە سیستەمی داراییدا، بە کەرتی بانکیشەوە کرد، بۆ ئەوەی باشتر خزمەت بە عێراقییەکان بکات.
لە سەرەتادا عەلی ئەلعەلاق جەختی لە گرنگی سەقامگیری لە بازاڕی داراییدا کردەوە. ناوبراو بە ئامادەبووانی وت، بانکی ناوەندی عێراق نرخی ئاڵوگۆڕی دراو بە ئەلەویەت دەزانێت، هەوڵەکانی ئەم دواییەی بانکەکەی بۆ گەیشتن بە سەقامگیری لە نرخی ئاڵوگۆڕدا ڕوونکردەوە. حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عێراق ڕاشکاوانە لە بارەی پرسی گەندەڵیەوە، بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند، زیادبوونی خێرای گەندەڵی لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی دیکتاتۆرییەوە بۆتە پرسێکی بێدەنگی، ئەوەی کە هەمووان دەیزانن بەڵام باسی ناکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی وەک هەموو تاوانەکانی تر تاوانە و پێویستە تاوانباران بدرێنە دادگا. ئەم تاوانە بۆتە دیاردە و شێوازێکی ژیان و سیاسەتێک کە خەڵکانێك کێبڕکێی دزینی پارەی خەڵک دەکەن، كە لەگەڵیدا کاریگەری لەسەر بێئومێد بوونی خەلکیش ڕوودەدا. هەمووی لەبەر ئەوە ڕوویدا کە خەڵک باسی نەدەکرد و چارەسەریان نەدەکرد. ئاماژەی بەوەشکرد، گەندەڵی سەرکردە و سەرباز و خەڵکی سودمەندی دۆزیوەتەوە، بەڵام لەبەرمبەردا دەستەی دەستپاکی سەرباز و چەکداری وای نەدۆزیوەتەوە کە پشتیوانی لێبکات. گەندەڵی کەڵەکە بووە، و وەک کاڵایەک یان کولتوورێک لێهاتووە. ئەوانەی دەیانەوێت بەگەندەڵی بژین و سود له گەندڵی وەربگرن، دبێت گوێ له ویژدانیان بگرن و له خوا بترسن چونکه عێراق وڵاتێکی پیرۆزه .
حەنون جەختی لەوە کردەوە کە ئیرادەی گەل لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە، ئاماژەی بەوەدا کە بەرپرسیارێتییەکە لە ئەستۆی خەڵکی عێراقیشدایە. گەندەڵی تاوانێکە هەرگیز کۆتایی نایەت، وەک تاوانەکانی تر. بۆیە دەبێت ڕێساکانی ڕاگرتن دابنێین. بەم نزیکانە حکومەت ستراتیژێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دادەڕێژێت، بەڵام بەشداریی خەڵک گرنگە و ئاگادارکردنەوەی دەسەڵات ڕێگەیەکی تری گرنگە لەم شەڕەدا. حەنون پێی وایە بە دیجیتاڵکردن گرنگە و توانای زیاتری هەیە بۆ چاودێریکردنی پێشێلکارییەکانی گەندەڵی، کە خۆی بە شێوەیەکی شەخسی فشار دەخاتە سەر بۆ جێبەجێکردنی. سەبارەت بە کارەکانی لیژنەی دەستپاکی لەگەڵ دادگاکان بۆ لێپێچینەوە لە گەندەڵی لە ڕێگەی سیستمی یاساییەوە، سەرۆکی دەستەی نەزاهە گەشبین بوو و گوتی بە دڵنیایەوە حکومەت ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت. بەڵێنیدا کە گەندەڵی وەک تاوانێکی گەورە لەم وڵاتەدا کەمدەبێتەوە، وەبیری هێنایەوە کە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی پەیوەستە بە خودا و ئیرادە و خۆشەویستی بۆ عێراق.
سەبارەت بە پلانی بانکی ناوەندی عێراق بۆ گرتنەبەری هەنگاوی کۆنکرێتی، وەک چۆن سەرپەرشتیاری دانیشتنەکە پێشنیاری کرد، کە دەبوو ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ٧٣ بانک لە عێراق دابخرێن، عەلی ئەلعەلاق جەختی لەوە کردەوە کە ئاسان نیە وەسفێکی وردی ئەم بابەتە بەو خێراییە بخاتەڕوو، ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت لەبەردەم کۆمەڵێک هۆکاری بۆماوەیی و کەڵەکەبوودایە، کە کاریگەریان هەیە لەسەر خێرایی جێبەجێکردنی پرۆسەی گۆڕانکاریەکان. ئەم بانکانە بانکی دەوڵەتین و پەیوەندییەکەش ناوازە و نامۆیە و بەربەستی گەورەش هەن، ئێمەش هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانە. “ئێمە ناتوانین کار لەسەرحیساباتی ساڵانی پێشوو بکەین، ئەمە کێشەیەکی جدییە کە ئێمە بەدەستیەوە دەناڵێنین.” لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ژمارەی یەدەگی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی عێراقی و تێچووی پاراستنی ڕێژەی سوودی فیدراڵی، ئەلعەلاق وتی کە ئەمە بەندە بە حیسابی سەروەت و سامان و گەڕانەوەی دراوی بیانی، بە ئامادەبووانی وت کە ئەوان بە هاوبەشی کاردەکەن، و “کەناڵەکانمان دامەزراندووە بۆ چاودێریکردنی ئەمە.”
لە کۆتایی گفتوگۆکەدا، حەنون ئاماژەی بەوەدا کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، پێویستی بە پرۆسەیەکی هاوبەش لە نێوان یاسا و دامەزراوەکان و ئیرادەی گەل هەیە. ئاماژەی بەوەشکرد، هەژاران قوربانی گەندەڵین و خوێنی خۆیان کردە قوربانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. ئێمە دەبێت بەرەنگاری گەندەڵی ببینەوە، جا لە هەر شوێنێک بێت. سەرۆک وەزیران ئەلسوداني پاڵنەرێکی ڕاستەقینەی هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی. حکومەت دەبێت خزمەتگوزاری پێشکەش بە خەڵک بکات، ئێستاش ئەگەر ئەوە نەکەین شکستی حکومەتە. پێویستە حکومەت بەرپرسانی ناکارامە و کەسانی ناچالاک و تەمبەڵ لە پۆستە باڵاکان دووربخاتەوە. حکومەت پێویستی بە لابردنی ئەوان و هێنانی کەسانی لێهاتوو و نوێیە. گوتیشی دەبێت باوەڕمان بە خودا هەبێت، و باوەڕمان وایە لێپرسینەوەمان لەگەڵ دەکرێت، ئێمە عێراقمان بەجێهێشت تا گەندەڵکاران وەریبگرن، پێویستە ئەم دەرفەتە بقۆزینەوە بۆ ڕزگارکردنی عێراق. لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چاکسازییە یاساییە تایبەتەکانی پێویست، حەنون وتی کە لیژنەی دەستپاکی لە ئێستادا لە قۆناغی دیراسەتکردنی یاساداناندایە، بەدواداچوون بۆ کەیسەکان دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکان، و هەڵسەنگاندنی ئەوەی کە چی سەردەکەوێت. دەبێت بۆشاییەکە تەسک بکەینەوە، و هیچ بوارێک نەدەین بۆ ئەوەی تاوانەکانیان ئەنجام بدەن.
دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری وخۆشگوزەرانی
3/05/2023
پانێلی یەكەم: بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و چاکسازی لە سیستەمی دارایی
فیدیوی پانێل