ئایندەی دیالۆگ لە عێراق: ئەركی ئایندە و راسپاردەكانی یونامی
- محمد ئهلحهسهن، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی بۆ عێراق
- تانیا گیلی، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق (دوێنەر)
پێشەکی
لە پانێڵێکی شرۆڤەکاری و گونجاودا لە دیداری مێری ٢٠٢٤دا ، تانیا گیلی-، ئەندامی پێشووی پەرلەمان و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی، لەگەڵ محەمەد ئەلحەسەن، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بەرپرسی یونامی پەیوەندی کرد، گفتوگۆی کرد. گفتوگۆکە- کە بە زمانی عەرەبی بەڕێوەچوو- باسی لە میراتی مێژوویی و پەرەسەندنی تەحەددیاتەکان و نزیکبوونەوەی وادەی داخستنی ئەرکی یونامی لە عێراق کرد. ئەم دیبەیتە نەک تەنها وەک ئاوڕدانەوەێک بوو لە ڕابردوو، بەڵکو لێکۆڵینەوەیەکی تایبەت لە ڕێڕەوی سیاسی و گەشەپێدان و مرۆیی عێراق لە داهاتوودا، بەمەش دۆخی داهاتوی عێراقی دوای یۆنامای بۆیە بەشێکی گرنگی گفتەگۆیەکە.
محەمەد ئەلحەسەن بە ئاماژەیەکی ڕەمزی دەستی پێکرد و بە جلوبەرگی نەریتی عەرەبی عومانییەوە هاتە سەر ستەیج، ئەم شێوازەش رەنگدانەوەی گرنگی و هەستیاری کولتوور و ڕێزگرتنی تایبەتمەندییەکان لەلایەن یونامیەوە. لەسەرەتای وتەکانیدا ناوبراو عێراقی بە “بەردی بناغەی شارستانی” وەسف کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کۆتایی ئەرکی یونامی دەبێت وەک سەرەتاکەی کاریگەر بێت: “ئەنجامەکان گرنگترن لە سەرەتاکانەو.”
جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراقییەکان بهرپرسى له داهاتووی خۆیان و لە کاتێکدا کە نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق پاڵپشتییەکی بەرچاوی کردووە لە چاودێریکردنی هەڵبژاردن و چاکسازیی دامەزراوەیی و نیشتەجێکردنی ئاوارەکان، بەڵام هەمیشە ڕۆڵی وەک ڕاوێژکاری ماوەتەوە. ئەو دووپاتی کردەوە کە یونامی بۆ یارمەتیدان لێرەیە، نەک بۆ حوکمڕانی.
بەڵام پانێڵەکە دانی بەوەدا نا کە لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا شوێنپێی یونامی بێ کەموکوڕی نەبووە. ڕەخنەگران دەڵێن هەندێک جار ئەرکی یۆنامی لەگەڵ بەرژەوەندی سیاسی نوخبەکاندا هاوتەریب بوە و ستراتیژی ناڕوونی بەرهەم هێناوەو و زۆر کات چالاکی و بەرنامەکان لە سەرەوە بۆ خوارەوە شۆربۆتەوە نەک بە پێچەوانەوە. هەڵبەتە ئەمانەش دەبنە هۆی دوورکەوتنەوەو نامۆکردنی گۆمەڵگا. ئەم خاڵانەو وایکردوە کە ئەنجامدانی چاکسازی گەورەی دامەزراوەیی لە عێراقدا بەسستی و ناڕونی بمێننەوە سەرباری بوونی پاڵپشتی نێودەوڵەتی لەو بوارەنەدا.
لە یارمەتی مرۆییەوە بۆ گەشەپێدان: بەڵێنەکان و فەشەلەکان
تانیا گیلی پێشکەوتنەکانی خستە ژێر پرسیار و تیشکی خستە سەر گەندەڵی و دامەزراوەی لاواز و نەبوونی شەفافیەت وەک بەربەستی سەرەکی بەردەم گەشەپێدان. ئەو پرسیارە کرد بەوەی کە ئایا دامەزراوەکانی عێراق توانای بەردەوامبوونی گەشەپێدانی ماناداریان هەیە و هۆشداریشیدا لەوەی بەبێ چاکسازی و لێپرسینەوە، “گەشەپێدان وەک دروشمێک دەمێنێتەوە نەک پرۆسەیەک”.
ئەلحەسەن وەڵامی دایەوە و ڕوونیکردەوە کە ئەرکی یونامی زۆر لە یارمەتییە مرۆییەکان زیاترە. ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە “یونامی بەرپرسیارێتی سیاسی و گەشەپێدان و مافی مرۆڤی لە ئەستۆدایە”. بەڵام دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە عێراقییەکان خۆیان سەرکردایەتی ئەم پرۆسەیە بکەن لە کاتێکدا نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێت ئامۆژگاری پسپۆڕانەیان پێشکەش بکات: “نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاری وڵات نییە، عێراق وڵاتێکی سەربەخۆیە، کاروباری خۆی بەڕێوەدەبات”.
ماف و ئازادیەکان: لە نێوان پابەندبوون و واقیعەتدا
یەکێک لە ئاڵوگۆڕە هەرە گرنگەکانی پانێڵەکە لە دەوری مافە مەدەنییەکان سوڕایەوە. تەنیا گلی نیگەرانی خۆی لە هەوڵەکانی گۆڕینی یاسای باری کەسی و دابەزینی گشتی ئازادییەکان بە تایبەت بۆ ژنان و منداڵان وروژاند. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ڕاستە ئازادییەکان لە عێراق بەرەو پێشەوە ڕۆیشتوون، بەڵام نابێت خۆمان بەراورد بکەین بە مامناوەندی ناوچەیی”. “دەبێت ئاواتمان بۆ زیاتر بێت.”
ئەلحەسەن بەرپەرچی دایەوە کە تۆماری عێراق لە یەکسانی مووچە لەسەر بنەمای جێندەر باشترە لە زۆرێک لە وڵاتان، بە هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاواشەوە. ئەو دانی بە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانی عێراقدا نا و جەختی لەوە کردەوە کە ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان سنووردارە بە پێشکەشکردنی ئامۆژگاری تەکنیکی و بیرخستنەوە- نەک فەرزکردنی سیاسەتی ناوخۆیی. سەرەڕای ئەوەش ئەو جەختی لەوە کردەوە کە “باوەڕمان هەیە کە عێراق پابەندە نێودەوڵەتییەکانی خۆی جێبەجێ دەکات”. هەریەک لە تانیا گلی و ئەلحەسەن یەکدەنگ بوون لەسەر پێویستی پاراستنی ئەو ئازادییانەی کە تا ئێستا لە عێراقدا بەدەست هاتوون. بەڵام بۆ خاتوو تەنیا گلی پرسیارەکە ئەوەیە “ئایا ئێمە بەروە دواوە دەچین یاخۆد دەتوانین ئەم دەستکەوتانە بپارێزین ؟”
هێشتا ترس لە ئارادایە بەوەی کە بە دەرچوونی یونامی لە عێراق فەزای سیاسی بۆ داکۆکیکردن لە ئازادییە مەدەنییەکان تەسک دەبێتەوە. زۆرێک لە چالاکوانان لە مێژە بوونی یۆنامیان وەک قەڵغانێک داناوە لە بەرامبەر پەرەسەندنی مەیلە تاکڕەوەکان. لەبەرامبەردا ئەلحەسەن ستایشی هێز و توانای عێراقی کرد بۆ دروستکردنی مۆدێلی هاوشێوەی یونامی ئەگەر وڵاتەکە پێویستی بەو ببێت.
ڕێککەوتنی شەنگال: لە نێوان سیمبۆلیزم و جێبەجێکردندا
پانێڵەکە ڕووی لە قەزای شەنگالی زۆرینە ئێزیدی کرد تیشکی خستە سەر چەقبەستویی ڕێککەوتنی شنگال و ئەو بەربەستانە کرد کە ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە دەکەن. خاتوو تەنیا ڕەخنەکانی ڕزگاربووانی ئێزیدی و ڕێکخراوە ناحکومییەکانی گواستەوە کە ڕێککەوتنەکە گشتگیر نیە و جێبەجێکردنی ئەستەمە. ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە “رزگاربووان هەست ناکەن کە بەشداریکریان پێ کرابێت لە داڕشتنی ئەو ڕێککەوتنە”، و جەختی لەسەر شکستهێنان لە پرۆسەی بەشداریکردندا کردەوە.
ئەلحەسەن دانی بەوەدانا کە سەرکەوتن بەندە بە گفتوگۆی گشتگیر و بەردەوام و جەختی لەوە کردەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە “رێبازێکی تەدریجی و جێگیر” دەکات. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە بەم شێوەیە چارەسەرەکان بەردەوام دەبن. بەڵام لە هەمان کاتدا ئەو دانی بەوەدا نا کە ئەو کاتە کورتەی کە یونامی ماویەتی فشار دەخاتە سەر لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چەسپاندنی پێشکەوتنەکان لە ئێستادا.
کشانەوەی ستراتیژی: لە ئەرکەوە بۆ میکانیزم
تەوەرێکی دیکەی سەرەکی دیبەیتەکە باسی لە بۆشایی دامەزراوەیی دوای ڕۆیشتنی یونامی کرد. گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە تایبەت ئەوانەی لە ناوچە پەراوێزخراوەکاندان، نیگەرانن لەوەی کە دەرچوونی وردە وردەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەرچاوەێکی سەرەکی پشتیوانی نێودەوڵەتی نەهێڵێت.
ئەلحەسەن هەوڵیدا دڵنیایی بدات لەو بارەیەوە و وتی “ڕەنگە یونامی کۆتایی بێت، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان عێراق بەجێناهێڵێت، هەروەها عێراقیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەرناچێت”، ڕوونیشیکردەوە کە پشتیوانی داهاتوو لە ڕێگەی سیستەمی ڕێکخەری نیشتەجێ و دەزگا تایبەتمەندەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دێت. هەڵبەتە گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ پێناسەکردنی دۆخی دوای یونامی بەڕێوەدەچێت و دواتر دەستنشان دەکرێت. ئەلحەسەن سەرنجی بۆ بوارەکانی دیکە گۆڕی کە عێراق دەتوانێت لە ڕێگەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چارەسەری بکات وەک سنوورەکانی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ کوێت.
سەرەڕای ئەوەش، نیگەرانییەکان سەبارەت بە نەبوونی ستراتیژییەکی ڕوون و بەشداریکردنی لایەنی دیکە سەبارەت بەم گۆڕانکارییە بەردەوامن وپرسیارە سەرەکییەکان هێشتا بێ وەڵام ماونەتەوە لەوانە کێ سەرکردایەتی بەشداریکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات؟ چۆن ئەولەویەتەکان دیاری دەکرێن؟ ئایا دەنگی پەراوێزخراوەکان دەبیسترێت دوای یۆنامی؟
بەغدا و هەولێر: بەستنەوەی جیاوازیەکان بە گفتوگۆ
هەر لە گفتوگۆکەدا باس لە داینامیکی ناوچەیی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان کرا. خاتوو تەنیا گلی نیگەرانییەکانی خۆی نیشاندا کە نەتەوە یەکگرتووەکان هەندێکجار مامەڵەی لەگەڵ عێراقدا وەک یەکەیەکی یەکپارچە بووە و نەیتوانیوە حساب بۆ پێکهاتە و ئەولەویەتەکانی حوکمڕانی تایبەت بە کوردستان بکات.
ئەلحەسەن لە وەڵامدا وتی فرەچەشنی هێزی عێراقە و فەرموی: “عێراق مۆزایکە- کورد، مەسیحی، جوولەکە، عەرەب، سوننە، شیعە، پرسیارەکە ئەوەیە کە چۆن ئەو هەمەچەشنییە بکرێتە هێز”. سەرەڕای جیاوازییە هەستپێکراوەکان، هێز و تایبەتمەندی عێراق لە ڕێگەی تابلۆ هەمەچەشنەکەیەوە دەبینرێت. پێویستە هەوڵی بەردەوام بدرێت بۆ پاراستنی ئەم هەمەچەشنیە. سەرۆکی یونامی ئاماژەی بەوەدا، هەردوو هەولێر و بەغدا پێکەوە درک بە داهاتووی هاوبەشی خۆیان دەکەن و هەردوو حکومەت چالاکانە هاوکاری یەکترن. ڕاستە لە پەیوەندییەکەدا تەحەددا وکێشە هەیە، بەڵام لە ڕێگەی دیالۆگەوە دەتوانرێت جیاوازییەکان چارەسەر بکرێن. “سەقامگیر و ئاوەدانی هەرێمی کوردستان نەک تەنها لە بەرژەوەندی عێراقدا دەبێت، بەڵکو لە بەرژەوەندی تەواوی ناوچەکەشدا دەبێت.” ئەلحەسەن وتی.
ئەولەویەتەکان و ڕێگای پێشەوە
لە کۆتایی پانێڵەکە، پرسیار لە ئەلحەسەن کرا سەبارەت بە ئامانجە کۆتاییەکانی یونامی پێش ئەوەی ئەرکەکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ کۆتایی پێبێت. ئەو لە وەڵامدا جەختی لە گرنگیدان بە پشتیوانی هەڵبژاردن و دادپەروەری ئینتقالی و ئاشتەوایی عێراق و کوێت و چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ، کردەوە. هەروەها ئەو ئاماژەی بەوەشدا کە قۆناغی داهاتوو دەبێت سەبارەت بە میراتی مێژووی عێراق بێت. هەروەها ئاماژەی بە بەردەوامی بوونی فایلە چارەسەرنەکراوەکان کرد، وەکو کەسانی ونبوو و ناکۆکی سنوورییەکان لەگەڵ کوێت، کە پێویستی بە ئاسانکاری نێودەوڵەتی بەردەوام دەبێت تەنانەت لە دوای داخستنی فەرمی یونامیش.
تەحەدای هەنگاونان بۆ پێشەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەیە کە دڵنیابێت لەوەی کە ڕۆیشتنی یەکسان نییە بە دوورکەوتنەوەی تەواو. لە کاتێکدا عێراق بەرەو داهاتوویەکی نادیاردا دەڕوات، بەهێزی دامەزراوەکانی و خۆڕاگری دیموکراسییەکەی و زیندوویی کۆمەڵگەی مەدەنییەکەی دیاری دەکەن کە ئایا بەندی داهاتوو عێراق کۆتاییە یاخود بەردەوام دەبێت.
دیداری مێری 2024
ئایندەی دیالۆگ لە عێراق: ئەركی ئایندە و راسپاردەكانی یونامی