Back

ئامانج و تەوەرەکانی دیداری مێری

بەهەمان شێوەی دیدارە سەرکەوتوەکانی ساڵانی رابردوو، دیداری مێری ٢٠١٨ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆدەکاتەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سياسی. لەمەودای سێ رۆژدا هەوڵ دەدرێت بۆ:

  • فەراهەمکردنی پلاتفۆرمێک بۆ ديالۆک و ئاشتەوایی گەڵاڵەکردنی بيروبۆچوونەکان لە نێوان سياسەت دارێژەران و بڕاربەدەستان و ئەکاديمستان
  • وەدەستهێنانی وەڵامی دروست و بوونياتنەر بۆ چەندین مژاری گرنگ و تيشك خستنە سەر بەدیهێنانی سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا
  • دەستنيشانکردنی ئەو بابەتانەی کە پێویستی بە توێژینەوەیە و کە دەکرێت ببنە هۆی زیاتر تێکەیشتنی ئەو تەحەددیانەی کەلە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا بەدی دەکرێن

تەوەرەکان:

  • ریفۆرم له‌ سیسته‌می حوكمڕانی: لامه‌ركه‌زیه‌ت وبه‌دامەزراوەییكردن
  • ده‌وله‌تسازی و نیشتیمانسازی له‌ عێراقێكی لاواز
  • كوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین
  • یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین: ده‌وله‌تسازی بۆ ڕێگرتن له‌ توندوتیژی
  • سه‌قامگیری یاسایی له‌ عێراق و رۆڵی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تی
  • هاوكێشەی هێزە ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیەكان له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین: دەرفەتەكانی ململانێ و هاوكاری.
  • بیركردنه‌وه‌ی جیهانی، كاركردنی لۆكاڵی. ئاسۆكانی داهاتوو