“هه‌موومان پێويستيمان به يه‌كڕيزیه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌يه‌كی كاريگه‌رتر خه‌بات بۆ مافه‌كانمان بكه‌ين”، ئه‌وه‌ش په‌يامی به‌رێز مسته‌فا هيجری، سكرتێری گشتی حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئێران (حدكا)، بوو له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانی بۆ ئينستيتيوتی مێری له رۆژی شه‌ممه، ۳٠ ته‌مموزی ٢٠١٦.
له‌و سه‌ردانه‌دا، سه‌رۆكی ئينستيتيتوتی مێری، پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دين، پێشوازيه‌كی گه‌رمی له به‌رێز هيجری و شاندی ياوه‌ری كرد، و هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی ديد و بۆچوونه‌كانيان سه‌باره‌ت به دۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و نه‌خشه سياسيه‌كه گشتيه‌كه كرد. به‌رێز هيجری جه‌ختی له‌سه‌ر خه‌باتی سياسی و پابه‌ند بوونی حيزبه‌كه‌ی كرده‌وه بۆ سه‌قامگيركردنی ئاشتی و ئارامی و گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵايه‌تی له ناوچه‌كه.
له ميانی قسه‌كانيدا، به‌ڕێز هيجری فه‌رمووی “ئێمه ده‌مێكه چاودێری چالاكيه‌كانی ئينستيتيوتی مێری ده‌كه‌ين و ده‌ستخۆشيتان لێ ده‌كه‌ين، وه كاره‌كانتان له بواری توێژينه‌وه و ورووژاندنی ديبه‌يتی سياسی به‌رز ده‌نرخێنين”. هه‌روه‌ها به‌ڕێزی رۆڵی ئينستيتيوتی بۆ هاندانی گه‌شه‌سه‌ندن و چاكردنی سيسته‌می سياسی و حوكمڕانی له رێگه‌ی توێژينه‌وه‌ی زانستی و بۆ پێشكه‌ش كردنی راوێژ و روانگه به دامه‌زراوه‌كان، به گرنگ زانی. ئه‌و جۆره كارانه له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستی ئيمڕۆدا زۆر پێويستن، و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی وه‌ك ئينستيتيوتی مێری كه هه‌وڵ بۆ داهێنانی كه‌شێكی ئه‌كاديمی و بێلايه‌ن ده‌ده‌ن بۆ هاندانی ديبه‌يت و ديالۆگ له نێوان لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان و داڕێژه‌رانی سياسيات و بڕيارده‌ران، له‌نێوماندا زۆر نين. به‌رێز هيجری ئاماده‌يی خۆی و حيزبه‌كه‌ی نيشاندا بۆ هاوكاريكردنی ئينستيتيوت بۆ هاندانی ديموكراسيه‌ت و گه‌شه‌پێدانی سيسته‌می حوكمڕانی و به‌رجه‌سته‌كردنی مافی مرۆڤ له ناوچه‌كه‌دا.
له لای خۆشيه‌وه پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دين سوپاسی به‌رێز هيجری و هه‌ڤاڵانی كرد بۆ ئه‌و ئاماده‌ييه‌يان بۆ هاوكاريكردن له‌گه‌ڵ ئينستيتيوتی مێری و بۆ خه‌باتی نه‌پساوه‌يان بۆ مافی مرۆڤ و ديموكراسيه‌ت له ناوچه‌كه، وه ئاماده‌يی ئينستيتيوتی نيشاندا بۆ ميواندارێتی به‌رێز هيجری له كۆڕ و سێمينار و توێژينه‌وه‌كانی ئاينده.
بێجگه له به‌ڕێز هيجری، شاندی حيزبی ديموكراتی كوردستانی ئێرانی بريتی بوون له جێگری سكرتێری گشتی، به‌ڕێز حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی، دوو ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سياسی، به‌رێزان ته‌يموور مسته‌فايی و لوقمان مه‌هسه‌ر، و ئه‌ندامی كۆميته‌ی ناوه‌ند و به‌پرستی په‌يوه‌نديه‌كان، به‌ڕێز موحه‌ممه‌د ساڵح قادری.