هەرێمی کوردستانی عێراق بە قۆناغێکی ئێجگار هەستیاردا دەڕوات کە دەرئەنجامی کۆمەڵێک قەیرانی تێكهڵكێشراون، و پێویستيان به ديراسهتی قووڵ و ئيرادهيهكی بههێز ههيه بۆ چاکسازی لە سیستەمی فەرمانڕەوایەتی، لەنێویاندا سیستەمی کارگێڕی و ئابووری. وە ئەگەر ئەو بارودۆخە سياسی و ئابووريهی ئێستا چاک نەکرێت، ئەوا کاریگەریە نێگەتیڤەکانی لەسەر لایەنی ئاسایشی و کۆمەڵایەتیش زیاتر دەبێت. ئەمە پوختەی بۆچوونی ئامادەبووانی دیبەیتی ئینستیتیوتی مێری بوو کە بە هاوبەشی لەگەڵ زانکۆی سلێمانی لە بەرواری ١٠ شوبات لە مەڵبەندی ڕۆشنبیری زانکۆی سلێمانی، سازدرا.
ئامادەبووانی دیبەیتەکە پێکهاتبوون لە بژاردەیەکی بەرچاوی ئەکادیمیست و نووسەر و ڕۆژنامەوان و سیاسەتمەدار، کە خاوەن کاریگەرین لەسەر داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران وه لهسهر رای گشتی و كۆمهڵگای مهدهنی لە هەرێمی کوردستان. ئهوانه به شێوەیەکی ئازادانە و ڕاشکاوانە ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و روانگهکانیان کرد و تيشكيان خسته سەر هۆکاری کێشەکان و کاریگەری و رێگاچارهكانيان.
به گشتی ئامادهبووان كۆك بوون لهسهر ئهوهی كه شێوازی حوکمڕانی لە ههرێمی کوردستاندا سەرکەوتوو نەبووە و دەبێت گۆڕانکاری بنهڕهتی بەسەردا بێت. وه قەیرانی ئابووری ئێستا دەرئەنجامی كهڵهكهبوونی کۆمەڵێک کەموکوڕی و بێ پلانيی پێشووترە كه دهبێ رهچاوبكرێن. وە هەروەها نەبوونی متمانە لە نێوان خەڵک و دەسەڵات، وه لەنێوان لایەنە سیاسیەکان، بوونهته هۆی قوڵتر كردنهوهی دۆخی دژواری ئابووری لە هەرێمی کوردستان. وهك پێشمهرجێك بۆ دهربازبوون لهو قهيرانانه، پێویستە پلان و میکانیزمی پێویست بۆ بنیاتنانی متمانە لەنێوان پارت و هێزە سیاسیەکان و خەڵک و حکومەت پەیڕەوبکرێت و سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان ئامانجی هاوبەشی هەموولایەک بێت.
له كۆبوونهوهكهدا تيشك خرايه سهر چارهسهی ههنووكهيی و درێژخايهن، وه جهخت لهوه كرايهوه كه پێویستە هێزە سیاسیەکان سەرەتا لەسەر دەستنیشانکردنی کێشەکان ڕێکبکەون، بۆ ئەوەی بتوانن لەسەر چارەسەریەکانیش ڕێکبکەون. کۆمەڵێک هۆکار دەستنیشان کران کە بوونهته سەرچاوەی ئەو قەیرانە، لەنێوانیداندا نەبوونی سیاسەتێکی ئابووری تۆکمە بۆ فرەیی کردنی سەرچاوەکانی داهات و پشتبەستن تەنها بە داهاتی نەوت و گەشەنەکردنی کەرتی تایبەت بەشێوەیەکی تەندروست.
دیبەیتی ئینستیتیوتی مێری لە کاتێکدایە کە هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵێک قەیران تێدەپەڕێت و چەندین هەوڵ لە ئارادیە بۆ چۆنیەتی چارەسەر و دەربازبوون لێیان. لە ڕوانگەی ئینستیتیوتی مێری، بەردەوامی گفتوگۆ و دیبەیتکردنی ئەم پرسانە، یەکێکە لە ڕێگا هەرە گونجاو و پێویستەکان، بۆ پێشنیازکردنی ڕێگەچارەی عەمەلی بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و حکومەت و بڕیاردەران و خەڵک و کۆمەڵگای مەدەنی. ئینستیتیوتی مێری تەواوی دەرئەنجامی ئەو گفتوگۆیە و پێشنیازەکانی دەخاتە بەردەستی داڕێژەرانی سیاسەت و بڕیاردەران، لە ڕێگای ئەم لینکەدا دەتوانن پوختە و دەرئەنجامی مێزگردی ئینستیتیوتی مێری لە سلێمانی بخوێننەوە.
کلیک بکە بۆ دابەزاندنی ڕاپۆرتەکە بە زمانی کوردی.