ديداری مێری 2022
عێراقێك بۆ هەمووان
2-1 ی نۆڤهمبهری/تشرینی دووهم
ديداری مێری ئەمساڵ هاوکاتە لەگەڵ چەندین گەشەسەندنی مەزن، لە ئاستی ناوەكی و نێودەوڵەتیدا، کە كاریگەریان لەسەر چارەنووسی عێراق دەبێت. لە نێو چەندین قەیرانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری و ژینگەیید،ا کە تووشی جیهان بوونە، عێراق یەکێکە لە خراپترین زیان لێکەوتووەکان. سەرباری ئەوانەش، لە پارساڵەوە سیستەمی حوكمڕانی عێراق لە بنبەستێكی بێ پێشینەدایە، بێ ئەوەی ڤیژن و نەخشەڕێگای رزگاربوون سەریان هەڵدابێ.
ديداری مێری 2022 دارێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمستان و كۆمەڵگای مەدەنی و دیپلۆماتكاران لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی كۆ دەكاتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە بەپەلە و ئەولەویەتە مەزنەكانی كە کاریگەریان لەسەر عێراق و ناوچەكەدا هەیە؛ و بۆ پێشکەشكردنی رێگاچارەی پراكتیكی بە بڕیاردەران و لایەن پەیوەندیدارەكان.
پرۆگرام و بابەتەکانی گفتوگۆکردنی ئەم دیدارە لە ماوەکانی داهاتودا بڵاودەکرێنەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندی ئامەدەبوونن دەبێت خۆیان تۆماربکەن.
بۆ زانیاری زياتر، تکایە پەیوەندی بکە بە مێریەوە لە ڕێگەی ناردنی ئیمێڵ بۆ events]@meri-k.org].