لۆجیستیك
شوێنی دیداری مێری ٢٠١٩ هۆتێل رۆتانایه له هه‌ولێر-هه‌رێمی كوردستان
شوێنی مانه‌وه
بەشداربوانی دیداری مێری دەتوانن شوێنی نیشته‌جێ بوونی خۆیان دابین بكه‌ن. هه‌ولێر هۆتیلی زۆر‌و به نڕخی جیاوازی لێیه له شوێنه جیاوازه‌كانی شار. بۆ دیداری مێری ئێمه داشكاندنمان له كۆمه‌ڵێك هۆتیل وه‌رگرتووه به‌م شێوازه‌ی خواره‌وه. ناوی هه‌ندێك هۆتیلی دیكه‌ش به‌م زووانه زیاد ده‌كرێت. مێری ته‌نیا تێچووی شوێنی مانه‌وه‌ی قسه‌كه‌ران له ئه‌ستۆ ده‌گرێت.
هۆتیل | ژمارەی ئەستێرە | نرخی داشكێندراو بۆ مێری |
---|---|---|
رۆتانا | 5 | $ |
کانیۆن | 4 | 60$ |
دێدەمان | 5 | 80$ |
مەسایە | 5 | 75$ |
ئەرچان هەولێر | 5 | 130$ |
ئینته‌رنێت
ئینته‌رنێتی وایرلێس له هه‌موو هۆتێله‌كان له به‌ر ده‌سته و له شوێنی به‌رێوه‌چوونی دیداری مێریش هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قورسایی (لۆدی) زۆری له سه‌ر بێت زۆر جێگای متمانه نیه.
تویته‌ر
تكایه هاشته‌گی ئێمه له سه‌ر تویته‌ر به كار بێنن MERIForum#
زمانی پانێله‌كانی دیداری مێری
دانیشتن و په‌نێله‌كانی دیداری مێری به هه‌ر سێ زمانی ئینگلیزی و عه‌ره‌بی و كوردیه، و وه‌رگێرانی راسته‌وخۆش بۆ هه‌ر سێ زمانه‌كه به‌رده‌سته.
نان خواردن
له كاتی دیدار، ١٥٠ میوانی داوه‌ت كرا‌و / سپۆنسه‌ر كرا‌و خوانی نیوه‌رۆیان پێشكه‌ش ده‌كرێت. ئه‌وانه‌ی كه له رێگای ئیمه‌یڵ یا له رێگای ماڵپه‌ره‌وه بێ به‌رامبه‌ر به‌شدارن یا ئه‌وانه‌ی به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێش وه‌خت به‌شدار ده‌بن خۆیان به‌رپرس دەبن له دابینكردنی جەمی خواردنیان. چه‌ندین رێستۆرانت له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی هۆتێل رۆتانا هه‌یه كه ده‌توانن نانی نیوه‌رۆی لێ ده‌سته‌به‌ر كه‌ن.
جل و به‌رگ
شێوازی جل و به‌رگ له هه‌موو پانێله‌كان و دانیشتنه‌كان جل و به‌رگی فه‌رمیه.