ئيمڕۆ هەرێمی كوردستان لەبەردەم هەڕەشەی چارەنووسسازی دەرەکی و ناوخۆییدایە. لاوازيە هەناويەكانی سيستەمی حوكمڕانی خۆماڵی لە دەوروبەرێكی دژواردا بوونەتە سەرچاوەی قەيران و هەڕەشە لەسەر ئايندە و چارەنووسیدا. لە چارەگەسەدەی رابردوودا، رێچكەی گەشەكردنی سيستەمی حوكمڕانی هەرێم هەميشە لەژێر كاريگەريی هەلومەرجە سياسی و ئەمنی و ئابووريه ناوەكی و دەرەكیەكاندا بووە. هاوكات، كولتوورێكی لاسايیكردنەوە سەری هەڵداوە كە كۆمەڵێك مۆدێلی عێراقی كۆنی رۆژهەڵاتيانە و دەرەكی جۆراوجۆری لەخۆ گرتووە. لە ئەنجامدا، سيستەمەكە بووەتە مۆدێلێكی خۆماڵيی زۆر تايبەت كە لە هی هيچ وڵاتێكی ديكە ناچێ. بۆيە پەرەپێدان و چاككردنيشی لە ئايندەدا هەر دەبێ بە ديزاين و دروومانێكی خۆماڵيانە و بەڕەچاوكردنی مێژوو و كولتوورەكەی بچندرێتەوە. ئەو كتێبه بەرهەمی توێژينەوەی تێروتەسەلە و بۆچوونی زياتر لە 200 پسپۆڕ لەنێو بڕياردەر و داڕێژەرانی پۆڵەسی و ئەكاديمستان لەخۆ دەگرێ. ئامانجەكەی ئەوەيە كە بە ديدێكی رەخنەگرانە كەلێنە گەورەكانی سيستەمی حوكمڕانی هەرێم دەستنيشان بكرێت و بە پێی واقيعی خۆماڵی پێشنيازی نەخشەرێگايەكی 10 ساڵی بۆ چارەسەركردنيان بخرێته روو. لە كتێبەكەدا زياترين تيشك خراوەتە سەر چاككردنی ئەو پەيكەر و ميكانيزمانەی کە بۆ سەروەركردنی ياسا و گەشەپێدانی سيستەمێكی حوكمڕانی دروست گرنگن.
لێرەدا بۆ سوودی خوێنەران، سەرجەم بەشەكانی ئەو كتێبە بە فایلی پێ دی ئێف خراونەتە بەردەم خوێنەران.
بەشی يەكەم: گەشەكردنی سيستەمی حوكمڕانی
بەشی سێيەم: داڕێژتنەوەی پەيكەری حكومەت و كاراكردنی
بەشی چوارەم: لامەركەزيەت بە دروومانێكی خۆماڵيی، داڕێژتنەوەی حكومەتی خۆجێيی لە خوارەوە بەرەوسەر
بەشی پێنجەم: تۆكمەكردنی سيستەمی چاودێری
بەشی شەشەم: پەيكەر و ميكانيزمە ناوەكيەكانی چاودیری سيستەمی كارگێڕی و رێگاچارەكان
بەشی حەفتەم: سيستەمێكی خۆماڵيی بۆ دڵنيايی جۆری
بەشی هەشتەم: داڕێژتنەوەی پەيكەر و كارايی حكومەتی هەرێم لە لوتكەوە بەرەوخوار
بەشی نۆيەم: هەڵسەنگاندنی پەيكەر و كارايی وەزارەت و دەستە و فەرمانگەكان
بەشی دەيەم: دەسته و فەرمانگە حكوميەكان