بواری رۆژنامه‌وانی یه‌كێكه له بواره ئاڵۆز‌و پڕ كێشه‌كان، نه‌ك ته‌نیا له وڵاته تازه فراژووهكاندا به‌ڵكو لە وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانیشدا كە رۆژنامه‌نووسان تێیاندا زۆرجار تووشی هه‌ڕه‌شه‌و سه‌ر ئێشه ده‌بنه‌وه، به‌ڵام جیاوازیه‌كه ئه‌وه‌یه له وڵاتانی خاوه‌ن دامه‌زراوه و یاسا سه‌روه‌ر ئه‌و بواره به میكانیزمی یاسایی و ئیتیكی رۆژنامه‌وانی رێكخراوه. هەرچی له‌و كۆمه‌لگایانه‌دا كه ئهزموونو سیستمێكی دیموكراسی‌و دامه‌زراوه‌یی به‌هێزیان نیه ئه‌و بواره‌ش وه‌ك ته‌واوی بواره‌كانی تری کۆمەڵگاو حوکمڕانی به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره‌و هه‌ندێك جاریش له بڕی چاره‌سه‌ر خۆی ده‌بێته به‌شێك له كێشه‌كه‌كان.
هه‌رچه‌نده رۆژنامه‌گه‌ری كوردی مێژوویێكی تا راده‌یه‌ك دوور‌و درێژی هه‌یه کە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌رواری ده‌رچوونی یه‌كه‌م رۆژنامه‌ی كوردی له‌قاهیره له 22 نیسانی ساڵی 1898، به‌ڵام ئه‌مه له راستیدا به‌و مانایه نایه‌ت كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و گه‌یشتۆته ئاستی رۆژنامه‌وانیه پێشكه‌ووتوه‌كانی دونیا. هه‌ڵبه‌ته دیاره ئه‌مه‌ش پاساو و هۆكاری خۆی هه‌یه، كه ده‌رفه‌ت نیه له‌م راپۆرته كورته‌دا باس بكرێت. ئه‌وه‌ی جێگای باسكردن بێت ئه‌وه‌یه كه رۆژنامه‌گه‌ری كوردی له فراوانبوونێكی به‌رده‌وام دایه، به تایبه‌ت له دوای 2003 لە هەردوو رووی چەندێتی و چۆنێتی بە گەشەکردنێکی خێرادا تێدەپەڕێت، به‌ڵام ئه‌و بواره تا ئێستا نه له ئاستی هه‌ستیاری ئه‌و ململانێ سیاسی‌و ئیتنی و ئایینیانه دایه كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، نه له ئاستی ستانداردی جیهانی كاری رۆژنامه‌وانی پێشكه‌وتوو پرۆفیشنالیش. فراوانبوونی چه‌ندێتی به جۆرێك بووه كه له ساڵی 2010 سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان ژمارەی ئه‌ندامه‌كانی گه‌یشته 5000 ئه‌ندام و 850 كه‌ناڵی میدیایی، كه 415 یان میدیای نووسراو. له ئێستادا 38 كه‌ناڵی سه‌ته‌لایت و 98 تیڤی لۆكاڵی و 160 وێستگه‌ی رادیۆ له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن، ئه‌مه جگه له ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌و گۆڤار‌و وێبسایت كه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له کاردان.
ئه‌و فراوانبوونه له راده‌به‌ده‌ره‌ی كاری رۆژنامه‌وانی ئه‌گه‌رچی كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر گه‌شه‌كردنی بواری رۆژنامه‌گه‌ری، به‌ڵام له راستیدا كاریگه‌ری نه‌رێنیشی كردۆته سه‌ر خودی كاری رۆژنامه‌وانی له لایه‌ك و بواری سیاسی‌و كومهڵایهتیش له لایێكی تره‌وه. چونکە میدیاكان زیاتر دابه‌ش بوون به‌سه‌ر لایه‌نه سیاسیه‌كاندا، ئینجا چ ئۆپۆزسێون بێت یان ده‌سه‌ڵات، هه‌ندێك كاتیش زیاتر وه‌ك ئامرازێكی ململانێ ده‌بینرێن له كایه‌ی سیاسی‌دا تا بوراێكی پرۆفیشناڵانه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری. تا ئاستێك كار گه‌یشتۆته ئه‌و دۆخه‌ی كه میدیا رۆڵێكی سه‌ره‌كی ببینێت له ئاراسته‌كردنی كاری سیاسی‌و حكومی هەروەها ئاراستەکردنی ململانێ نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان. ئه‌م دۆخه به شایه‌دی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان چه‌ندین جار بووه‌ته هۆی لێكترازانی هاوپه‌یمانێتی و هه‌ماهه‌نگی نێوان لایه‌نه سیاسیه‌كان. ئه‌گه‌رچی دۆخەكە به‌شێكی په‌یوه‌سته به‌وه‌ی کە هه‌رێمی كوردستان ئه‌زموونێكی زۆر سنورداری هه‌یه له بواری كاری رۆژنامه‌وانی هاوچه‌رخ و بواره‌كانی تری رۆژنامه‌وانی بە تایبەت رۆژنامەوانی بینراوو به‌دواداچوون و بنكۆلكاری (Investigative journalism). به‌شێکی تری ئه‌و دۆخه‌ش له راستیدا وه‌ك “ئیندێكسی به‌رده‌وامی میدیای” Media Sustainability Index- په‌نجه‌ی خستۆته سه‌ر بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه‌توانای پرۆفیشنالی كاری میدیای رۆژنامه‌وانه‌كان سنورداره‌و له ئاستی میدیای هاوچه‌رخدا نیه، به جۆرێك كه تا ئێستاش بوون بە رۆژنامه‌نووس له زۆربه‌ی بواره‌كانی تری كاركردن ئاسانتره. ئەمەش بەئاشکرا رەنگی داوەتەوە لەسەر کاری رۆژانەی رۆژنامەنوسان، بە جۆرێک لە زۆربه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی كه دژی رۆژنامه‌نووسان تۆمار كراوون، لە بەرژەوەندی رۆژنامەنووسان یەکلا نەکراونەتەوە. له زۆربه‌ی راپۆرته رۆژنامهوانیەكانیشدا به‌كارهێنان یان پشتبه‌ستن به توێژینه‌وه زۆر لاوازه یان هه‌ر نیه. ئه‌مه‌ش وای كردووه به‌شێكی زوری راپۆرته رۆژنامه‌وانیه‌كان له یه‌ك بچن، تا ئاساتێك له به‌شێكی زۆری راپۆرتی كه‌ناڵه رۆژنامهوانیهكهندا خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند دێرێك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت رۆژنامه‌وانه‌كه مه‌یلی كام لایه‌نی سیاسی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت چی بڵێت.
هه‌رچه‌نده نابێت ئه‌و لایه‌نه‌ش نادیده بگرین كه فره‌یی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ریش له كوردستاندا قۆناغێكی باشی بریوه، به‌ڵام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا بێ كێشه نه‌بووه و چه‌ند به‌ربه‌ستێكیش هه‌ن كه كێشه‌یان بۆ ئه‌و بواره دروست كردووه. په‌یمانگای كوردستان بۆ مافه‌كانی مرۆڤ له ساڵی2008، 75 جۆری توندوتیژی و له 2009 دا 95 توندوتیژی دژی رۆژنامه‌نووسان تۆماركردوون، له 2014 دا 33 توندوتیژی، له 2015 ، 32 توندوتیژی، كه گشتیان خۆیی له ترساندن و لێدان‌و زیندانیكردن‌و شكاندنی كه‌لوپه‌له‌كان و هه‌تا كوشتنی رۆژنامه‌نووسانیش بینیوه‌ته‌وه، ئه‌م پێشلكاری و توندوتیژیانه به داخه‌وه تا ئێستاش به‌رده‌وامن. له لایه‌كی تره‌وه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ( نه‌ك هه‌موو) میدیای كوردی به راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ له لایه‌ن پارته سیاسیه‌كانه‌وه خاوەندارێتی یان پاڵپشتی ده‌كرێت، بۆیە ئه‌م فاكته‌رانه كاریگه‌ریان كردۆته سه‌ر ئازادی‌و سهربوخۆبوون و دواتریش پیشه‌یی نه‌بوونی كاری میدیای له كوردستاندا.
له‌به‌ر ئه‌و كه‌لێن و كهمووكوریانهی له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پێدرا ئینستیتیوتی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ توێژینه‌وه (مێری) به پاڵپشتی دارایی حكومەتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بە پێویستیی زانی کە هاوكاری رۆژنامەوانان بكات و لە رێگای ئه‌نجامدانی چه‌ند خولێكی راهێنان له بوارەكانی رۆژنامه‌وانی هاوچهرخو بنكۆڵكاری له شار‌و ده‌ڤه‌ره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. به گوێره‌ی پلانه ئاماده‌كراوه‌كه كه تا ئێستا نیوه‌ی زیاتری جێبه‌جێكراوه، ئامانجی خوله‌كه ئه‌وه‌یه كه راهێنان بە زیاتر له 250 رۆژنامه‌وان بكات، ئەویش له رێگای كردنه‌وه‌ی نۆ خولی سه‌ره‌كی له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه و كەركوك. بابه‌تی خوله‌كان تایبه‌ت دەبێت به چه‌ند بوارێگی گرنگی رۆژنامه‌گه‌رى وه‌ك: ئاشنابوون بە پێوەرە نێودەوڵهتیهكانی کوالیتی لە بواری ڕاگەیاندن، ئیتیك و مێتۆدی توێژینه‌وەی میدیایی، راگه‌یاندن و رۆژنامەوانی بێلایه‌نانه، یاسا‌و سنورەکانی ئازادی ڕادەربرین، هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی‌و به‌دواداچوونی رۆژنامه‌وانی.
ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ئه‌م خووله ده‌توانرێت له چه‌ند خاڵێكی سهركیدا چڕ بكرێنەوە:
- به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالیتی كاری رۆژنامه‌گه‌ری به ره‌چاوكردنی فاكته‌ره دیمۆگرافی‌و ئایینی‌و سیاسی و كومهڵایهتیهكانهوه، به جورێك كه خزمه‌ت به بواری پره‌نسیپه‌كانی مافی‌و مرۆڤ‌و دیموراسیو حكومڕانی باش بكات.
- پابه‌ندبوون به ستاندارده جیهانیه‌كانی رهوشتو پڕهنسیپهكانی كاری میدیای.
- به‌هێزكردنی توانا‌و زانیاریه‌كانی رۆژنامه‌وانان له باره‌ی به‌هاكانی لێبوردهییو پێكه‌وه‌ژیان‌و هه‌روه‌ها كاركردن له دژی بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری توندوتیژیو توندئاژووی له هه‌رێمی كوردستاندا.
- گرنگیدانی تایبەت بە رۆژنامەوان و میدیاكارە خانمەكان وەیان ئەوانەی له ده‌زگاو كه‌ناڵی پێكهاتە ئێتنی و ئایینیەكانی وەك كلدان، ئاشوری، شه‌به‌ك، توركمان ، ئێزدی، سابیئه، كاكایی، زه‌رده‌شتی كار دەکەن.
گرنگیدان بەو ناوچانەی کە دوورە دەستن و کەوتوونەتە دەرەوەی سەنتەری پارێزگاکان، بۆ نموونە شار و شارۆچكەكانی وەک هەڵبجە، چەمچەمال، رانیە و سۆران و کۆیە. جونکە ئەم ناوچانە زۆر کەمتر دەستی یارمەتی رێکخراوە بیانیەکان و حکوماتیان پێگەشتووە. هەروەها ئه‌و ناوچانەی كه له ده‌ڤه‌ره ئازادكراوه‌كانی ده‌ستی داعش وه‌ك ناوچه‌كانی ده‌شتی نهینهواو قه‌زای شه‌نگاڵ کاردەکەن.
لەکۆتاییدا دەکرێت بوترێت کە ئەم خولەو خولی هاوشێوە دەتوانن رۆلێکی گرنگیان هەبێت لە هۆشیارکردنەوەو بەرزکردنەوەی ئاستی کاری رۆژنامەوانی لە هەرێمی کوردستاندا. گرنگیێکی تری ئەو جۆرە خولانە ئەوەیە کە راگەیاندن لە هەرێمی کوردستاندا بوارێکی زۆر کاریگەرەو بەردەوام لێکەوتەی دیاری هەیە بەسەر پرۆسەی سیاسی بە تايبەت لە ئاراستەكردنی كێشەی نێوان لايەنە سياسيەكاندا، بۆيە وەبەرهێنان لە كاری ميديای رەنگدانەوەی باشی دەبێت بەسەر بوارەکانی تری کۆمەڵگاشەوە، هه‌ڵبه‌ته نه‌ك ته‌نیا بواری سیاسی به ڵكو لە بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینییش. راگهیاندنو رۆژنامه‌نووسان ده‌توانن رۆڵێكی کارا بگێرن له په‌ره‌پێدانی كه‌لتوری پێكهوەژیانو هه‌ماهه‌نگی نێوان پێكهاته ئیتنیه‌كان. گومانی تێدا نیه كه كاركردن له‌سه‌ر بواری میدیا لە دوور مەودادا ره‌نگدانه‌وه‌ی باشی ده‌بێت به‌سه‌ر پرۆسه‌ی دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستاندا.