ئه‌گه‌ر عێراق به په‌رۆشه بۆ هه‌مه‌چه‌شنکردنی ئابووریه‌که‌ی، بانکی نێوه‌ندی عێراق پێویسته سیاسه‌تی نرخی جێگیری دینار به‌رامبه‌ر دۆلار وه‌لاوه بخات و ڕێگه به بازار بدات نرخی دیناری عێراقی دیاری بکات به پێی ئه‌و به‌ها ڕاسته‌قینه‌ی که هه‌یه‌تی. ئه‌گه‌ر به‌های دیناری عێراقی به‌هێزتر ببێت له به‌رامبه‌ر دراوه هه‌رێمیه‌کانی تری وه‌ک تومەنی ئێرانی و لیره‌ی تورکی ، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که نرخی به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌کان له چاو هاوشێوه‌کانیاندا گرانتر بێت. سیاسه‌تی نرخی جێگیری دینار به‌رامبه‌ر دۆلار له‌وانه‌یه سیاسه‌تێکی حه‌کیمانه بوو بێت له ڕابوردوودا، به‌و پێ یه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته بوو بووه هۆکارێک بۆ گه‌شه‌کردنێکی ئابووری ته‌ندروست و کاوهخوو له ڕێگه‌ی هه‌ڵاوسانێکی جێگیره‌وه، به‌ڵام دۆخی هه‌نووکه‌یی بازار پێویستی به ستراتیجیه‌ک و سیاسه‌تێکی دارایی نوێ هه‌یه که ده‌بێت په‌ستانێک له سه‌ر بانکی ناوه‌ندی عێراق دروستبکات بۆ پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی ئاڵوگۆری جێگیری دینار به‌رامبه‌ر به دۆلار.
له کۆڕبه‌ندی ئابووری مێری دا که له هه‌ولێر له ڕۆژانی ٢٧ بۆ ۲۸ مانگی نیسان به به‌شداری کۆمه‌ڵێک ئه‌کادیمی و سیاسه‌تمه‌داران بۆ ڕۆشنایی خستنه سه‌ر کێشه ئابووری هه‌نووکه‌ییه‌کان و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگا چاره به‌ڕێوه چوو. به‌شداربووان جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که سیاسه‌ت دانه‌ران پێویسته هه‌ندێک ڕێچکه بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه دارایی یه بکه‌ن که هه‌رێمه‌که پێیدا تێده‌په‌ڕێت. هه‌ندێ له پسپۆران ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه کرد که له ڕاستی دا ئه‌م قه‌یرانی دابه‌زینی نرخی نه‌وته له ماوه‌ی درێژخایه‌ندا سوود به ئابووری عێراق ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر عێراق په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئاڵوگۆری دراوی سه‌ربه‌خۆ بکات و ڕێگه به بازار بدات به‌های دیناری عیراقی دیاری بکات، له کۆتایی دا ده‌بێته هۆی سوود گه‌یاندن با سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری. پسپۆران دووپاتیان کرده‌وه که نرخی کاڵا بازرگانی یه‌کان داده‌به‌زێت، که ئه‌مه‌ش قازانجه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی یه‌کان، به‌ڵام ده‌بێت له هه‌مان کاتدا به‌های دینار داببه‌زێت تا وه‌به‌رهێنه‌ره ناوخۆیی یه‌کان هان بدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌کانیان بخه‌نه گه‌ڕ. به ته‌نها دابه‌زینی نرخی نه‌وت نابێته هۆی هانده‌ر و بوژێنه‌ری سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری.
له ژێر سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ئاڵوگۆری دراودا هه‌ر هه‌وڵێک بۆ هه‌مه‌چه‌شن کردنی ئابووری شکست ده‌هێنێت. هەتا به‌های دۆلاری ئه‌مریکی له بازاره جیهانیه‌کاندا به‌رزبێته‌وه به هاوتایی له‌گه‌ڵ داشکانی نرخی نه‌وت، به‌های دیناری عیراقی به‌رزتر ده‌بێته‌وه له چاو دراوه ناوچه‌ییه‌کاندا، وا له به‌کارهێنه‌ری ناخۆ ده‌کات له به‌رهه‌مه هاورده هه‌رزان کهوتووکان به‌کاربهێنێت له جیاتی به‌رهه‌می ناوخۆ، که هۆکارێکه بۆ لاواز بوونی سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری جگه له سێکته‌ری نه‌وت و گاز، ئه‌م دیارده‌یه له ئابووری دا پێی ده‌وترێت ده‌چ دزیس، “ده‌چ دزیس” بووه بەهۆی ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌مه عیراقیه‌کان ، جگه له به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌کان، نه‌توانن کێبرکێ ی هاوشێوه‌کانیان بکه‌ن له بازاره جێهانیهکاندا له ڕووی نرخه‌وه. ئه‌م بێ تواناییه بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که هه‌ر هه‌وڵێک بۆ هه‌مه‌چه‌شنکردنی ئابووری عێراق شکست بهێنێت، سێکته‌ری نه‌وت له سه‌ر تێچووی سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری، و ئێستاش که نرخی نه‌وت له نزمترین ئاستی دایه ئابووری وڵاته‌که‌ی شڵه‌ژاندووه.
نرخی نه‌وت و به‌رزی به‌های دۆلاری ئه‌مریکی
بانکی ناوه‌ندی عێراقی سیاسەتی ئاڵوگۆری جێگیری دراو په‌یڕه‌و ده‌کات له ترسی هه‌ڵه به‌ڕیوه‌بردنی زیاده‌ی داهاتی به‌ده‌ستهێنراو له فرۆشتنی نه‌وت، که ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی توانای خه‌رجی له سه‌ر ئاستی نیشتمانی. به‌ڵام دابه‌زینی له ناکاوی نرخی نه‌وت نه‌ک هه‌ر به ته‌نها داهاتی که‌مکرده‌وه به‌ڵکو بوو به هۆی که‌می له بوودجه‌ی عێراق و سه‌لماندی که ئه‌م سیاسه‌ته دارایی یه دژه وه‌به‌رهێنه، تازه‌ترین ڕێکه‌وتنی ناوخۆی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی گه‌واهی ئه‌و ڕاستیه ده‌ده‌ن. به‌ده‌ر له دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌های دۆلاری ئه‌مریکی ڕۆژ به ڕۆژ به‌رزتر ده‌بێته‌وه. جانێت یه‌ڵین سه‌رۆکی بانکی ناوه‌ندی ئه‌مریکا که به فیدڕاڵ ڕزێرڤ ناسراوه، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که له‌وانه‌یه له چه‌ندین مانگی داهاتوودا به‌ره به‌ره بانکی ناوه‌ندی به‌رنامه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی سو‌و په‌یڕه‌و بکات که به‌رنامه‌ی بۆ دانابوو. ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌هایی دۆلار به‌رامبه‌ر دراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کانی تر، به هۆی ئه‌وه‌ی به‌رزی نرخی دۆلاری ئه‌مریکی ده‌بێته هۆی ڕاکێشانی سه‌ره‌نجی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وی سه‌رمایه‌کانیان له ئه‌مه‌ریکا وه‌به‌ربهێنن و به‌مه‌ش خواست له سه‌ر دۆلار زیاد ده‌کات و به‌هاکه‌ی به‌رز ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ک بانکی ناوه‌ندی ئه‌وروپا له یه‌کێک له لیکۆڵینهوهکانیاندا ئاماژه‌یان پێداوه به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌ی له سه‌دا ۱۰ ده‌بێته‌هۆی که‌مبوونه‌وه‌ی به‌هایی ئاڵوگۆری دۆلار به ڕێژه‌ی له سه‌دا ۰.۲۸. به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت دابه‌زی به‌های دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه. کاریگه‌ری دوو لایه‌نه‌ی نرخی نه‌وت و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار ده‌بێته هۆی زیاتر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دراوه کانی تر، به تایبه‌تی لیره‌ی تورکی و تومەنی ئیرانی که دوو لایه‌نی بازرگانی سه‌ره‌کین له گه‌ڵ عێراق.
ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی دراوی جێگیر
به درێژایی ده‌یه‌ی ڕابردوو، بانکی ناوه‌ندی عیراق له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه که ئاسه‌واری دیارده‌ی ده‌چ دیزیس که‌مبکاته‌وه به سه‌قامگیرکردنی به‌های دیناری عیراقی له ژێر به‌های هاوسه‌نگی به پشت به‌ستن به (به‌ناو له‌نگه‌ر) بۆ ئه‌وی ڕێگه لە هه‌ڵاوسانی گه‌وره‌ی دینار بگرێت و تێچووی هاورده که‌مبکاته‌وه بۆ خه‌ڵک و حکومه‌ت. ئامانجه‌کانی ئه‌م سیاسه‌ته بریتین له پشتگیری کردن له به‌کارهێنان و باشترکردنی خۆشگوزه‌رانی، به‌ڵام ئه‌مه ههنگاوێکی دره‌نگ وه‌خت بوو.
هێشتا ڕوون نی یه بۆچی بانکی ناوه‌ندی عێراق پابه‌نده به‌م سیاسه‌ته‌وه. ئایا سیاسه‌ت داڕێژه‌رانی بانکی ناوه‌ندی عێراق به ئومێدی ئه‌وه‌ن که دووباره نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه بۆ هه‌مان نرخی پێش دابه‌زین؟ ئه‌گه‌ر به‌های دیناری عیراقی به‌رزتر ببێته‌وه و له به‌رامبه‌ردا به‌های دراوه ناوچه‌ییه‌کانی تر که‌م ببێته‌وه، کاڵای هاورده هه‌رزانتر ده‌بێت له به‌رامبه‌ر کاڵا وه‌به‌رهێنراوه ناوخۆیی یه‌کان، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندنی زیاتر به سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری و شکستهێنان به هه‌رهه‌وڵێکی هه‌مه‌چه‌شنکردنی ئابووری. سیاسه‌تی ئاڵوگۆری دراوی جێگیر ده‌بێته هۆی گه‌وه‌ره‌بوونی گاپی که‌می بودجه و به‌مه‌ش حکومه‌ت ناتوانێت مووچه‌ی ته‌واوی کارمه‌نده‌کانی دابین بکات.
هه‌روه‌ک جۆن ناشی ئابووری ناس له بانکی نێوده‌وڵه‌تی له کۆڕبه‌ندی ئابووری میری دا ووتی ” له کۆتایی دا بانکی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت ئه‌و په‌ستانه له سه‌ر دینار لا ببات”، واته بانکی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت به‌هایی دینار داببه‌زێنێت. سیاسه‌ت داڕێژهرو پارێزگاری بانکی ناوه‌ندی عێراق ده‌بێت هه‌ست به‌وه بکه‌ن که کاتی ئه‌وه هاتووه واز له دیناری عێراقی بهێنن تا به‌هاکه‌ی داببه‌زێت و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ئاڵوگۆری دراودا بکه‌ن و لێگه‌ڕین بازار به‌های دینار دیاری بکات. له خۆ گرتنی سیاسه‌تی ئاڵوگۆری دراوی سه‌ربه‌خۆ نه‌ک هه‌ر دەبێته هۆی بوژانه‌وه‌ی سێکته‌ره‌کانی تری ئابووری، وه‌ک کشتوکاڵ و گه‌شتوگوزار، به هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تێچوونی کرێکار و به‌رهه‌مه ناوخۆیی یه‌کان، به‌ڵکو ده‌بێته هۆی هه‌ڵاوسانێکی مامناوه‌ند و به‌مه‌ش هه‌لی کاری زیاتر ده‌ڕه‌خسێنت بۆ ئه‌وانه‌ی به دوای کاردا ده‌گه‌ڕێن. له‌به‌ر ئه‌وه وا باشتره بانکی ناوه‌ندی ئه‌م سیاسه‌ته زووتر په‌یڕه‌و بکات وه ئه‌گه‌ر بانکی ناوه‌ندی به‌رده‌وام بێت له سه‌ر سیاسه‌تی هه‌نووکه‌یی ئاڵوگۆری دراو ده‌بێته هۆکارێک بۆ زیاتر به‌تین بوونی ده‌چ دیزیس و مه‌حاڵ بوون له ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانه داراییه‌ی که ئێستا تێیکه‌وتووه.