Back

كاتێ گردبوونەوەكانی كڵێسە دەبنە بزوێنەر: نموونەی لیژنەکانی ئاوەدانکردنەوەی لۆكالی لە دەشتی نەینەوا

ئەکتەرە ئایینییە لۆكالیەكان دەتوانن ڕۆڵی گرنگ لە ئاساییكردنەوەی باری جەستەیی و سۆزداری کۆمەڵگا زیانلێکەوتووەکانی ململانێ بگێڕن. لەم توێژینەوەیە مەیدانیە چۆنایەتەدا، لێكۆڵینەوە لە ڕۆڵی لیژنە لۆكالیەكانی ئاوەدانکردنەوە، بە سەرۆکایەتی کڵێسا، لە نۆژەنکردنەوەی کۆمەڵگە وبەردەوامی پێدانیان لە دەشتەکانی نەینەوا لە باکووری عێراق ئەنجامدرا. ئەو لێژنانە لە دوای ئازادکردنی دەشتەکانی نەینەوا لە رێكخراوی داعش پێکهێنران، بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ بەشداری بە ڕزگاربووانی ململانێ بكەن، بۆ خاتری کەمکردنەوەی پشتبەستنیان بە ئەکتەرە دەرەکییەکان، و بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکارییەکانی ناو کۆمەڵگا و نێوان کۆمەڵگاکان و ئاسانکاریكردن بۆ پرۆسەی ئاساییكردنەوە. توێژینەوەکە دەریدەخات کە سەرەڕای داینامیکی ئاڵۆزی ئەمنی و سیاسی، سەرکردە لۆكاڵیەكانی کڵێسا دەتوانن ئەکتەری لۆكاڵی بەهێز و بزوێنەری گۆڕانکاری بن، بەتایبەتی لە کاریگەریکردن لەسەر چاکسازیەكانی دوای ململانێ و دووبارە بنیاتنانەوەی کۆمەڵگاکان. بەڵام پێویستە ئەوانە بە هەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ داینامیکیە کۆمەڵایەتی و سیاسیە ئاڵۆزەبووەكان بكەن. ئەم توێژینەوەیە بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێک پێشنیاری پۆڵەسی پراکتیکی پێشكەش بە لایەنە پەیوەندیدارە لۆكاڵی و نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان دەكات.

درێژەی راپۆرت بە هەردوو زمانی ئینگلیزی و عارەبی بەردەستن

Comments are closed.