Project Description
Project in Brief: | به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئاماره‌كان پیشانیدەدن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕووی له زيادبوون بووه و هه‌روا بەردەوامیشە. به ته‌نيا لە ساڵی ٢٠١٣دا، زیاتر لە ٥٠٠٠ کەیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش سەرەڕای ده‌رچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١١. ئينستيتيوتی مێری هه‌ر له زووه‌وه هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ […] |
Most Recent: | Publications and Events |
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان
ئاماره‌كان پیشانیدەدن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕووی له زيادبوون بووه و هه‌روا بەردەوامیشە. به ته‌نيا لە ساڵی ٢٠١٣دا، زیاتر لە ٥٠٠٠ کەیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش سەرەڕای ده‌رچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١١. ئينستيتيوتی مێری هه‌ر له زووه‌وه هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ندين ته‌وه‌ره‌وه كار بكاته سه‌ر چاكردنی سيسته‌م و به‌رزكردنه‌وه تواناکانی حكومه‌ت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ئافره‌تان.
له لايه‌كه‌وه، به هاوكاری پسپۆڕان و سه‌ركرده‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ئافره‌تان (سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆ)، پڕۆژهياسايهكی بۆ هه‌مواركردنه‌وه و تۆكمه‌كردنی ياسای كارپێكراوی ئاماده كرد، كه ئێستا وا بهرێوهيه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌ت و په‌رله‌مانه‌وه به‌ره‌و له‌خۆگرتن (كليك لێره بكه بۆ دابه‌زاندنی پڕۆژهياسايهكه). هيوادارين حكومه‌تی هه‌رێم پشتگيری له‌و پڕۆژهياسايه بكات و بيگه‌يه‌نێته دواقۆناخی خۆی له په‌رله‌مانی كوردستان.
ئينستيتيوتی مێری پڕۆسهيهكی كواڵيتی و په‌ره‌پێدانی پيشهيی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتيژی دژی ئافره‌تان ده‌ستپێكرد وچه‌ندین وۆركشۆپی ڕاهێنانی بۆ ئه‌فسه‌ره‌كانی پۆليسی نوسينگه تايبهتمهندهكان ڕێكخست. ڕێبه‌رێكی كواڵيتی ئاماده كرد بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رچاوه‌يه‌كی سه‌ره‌كی بۆ ڕاهێنان و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردن و پێشڕه‌وی كردنی به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی گشتی تايبه‌تمه‌ند. هه‌ر بۆ ئەو مەبەستەش، ئينستيتيوت داتابەیسێکی ئەلیکترۆنی بۆ دڵنیایی جۆری و جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی كواڵيتی ئاماده كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی سيسته‌می جێبه‌جێ كردن و به‌دواداچوون به ئه‌ليكترۆنی بكات.
له ته‌وه‌رێكی ديكهی كاره‌كاندا، ئينستيتيوت داتابهيسێكی سهردهميانهی تێروته‌سه‌لی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئاماری پۆليس و كهيسهكانی توندوتيژی دژی ئافره‌تان كه ده‌گه‌نه دادگا ئاماده كرد. ئه‌وه‌ش بۆ ئه‌وه دروست كرا كه جێگه‌ی سيسته‌مێكی پێشتر بگرێته‌وه كه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی فه‌رمانگه‌كه و پێداويستيه ئايندهييهكانی نه‌ده‌گونجا.
For more information please contact us at info[AT]meri-k.org