.
ئاڵوگۆری ڕوانگەکان بۆ سەقامگيری لەرۆژهەڵاتی ناوەراست
٢٢-٢٤ ی ئۆكتۆبەر (تشرینی یەكەمی) ٢٠١٨
هۆتیل رۆتانا، هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق
.
ديداری مێری ٢٠١٨ دیداریکی گرنگ و تایبەت دەبێت بە گەنگەشەکردنی ڕوانگەکان. هەروەک دیدارە سەرکەوتوەکانی پێشوو، ديداری مێری ئەمساڵيش بۆ برەودان بە دیالۆک و دیبەیتکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگە کە لە عێراق وهەرێمی كوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا سەریان هەڵداوە.
ئەم دیدارە دارێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمستان لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی کۆدەکاتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردنی پرسە گرنگ و سەرەکیەکان. پرۆگرام و بابەتەکانی گفتوگۆکردنی ئەم دیدارە لە ماوەکانی داهاتودا بڵاودەکرێنەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندی ئامەدەبوونن دەبێت خۆیان تۆماربکەن.
بۆ زانیاری زياتر، تکایە پەیوەندی بکە بە مێریەو لە ڕێگەی ناردنی ئیمێڵ بۆ events[AT]meri-k.org.