ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتتیوتی مێری) هەڵدەستێت بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی تایبەتی خۆی لەسەر پرسی کەرکوک بە ناونیشانی “ئایندەی کەرکوک: نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەری پرسی پارێزگاکە“. ڕاپۆرت و پێشنیازەکانی ئینستیتتیوتی میری پێشکەش بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) و نوێنەرانی دیبلۆماسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان، لە بەرواری ٧ ئەیلول ٢٠١٥، لە کەرکوک.
بەشداری کردن لەم چالاکیە تەنیا لەڕێگەی بانگهێشتکردنەوەیە، ئەندامانی ئارەزوومەند بۆ ئامادەبوون لەم سیمینارە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ناردنی ئیمەیل بۆ events@meri-k.org بەر لە ٣ ئەیلول ٢٠١٥.
- بەروار : دووشەممە، ٧ ئەیلول ٢٠١٥
- کات : ١٠:٠٠ بەیانی
- شوێن : کەرکوک، ناونیشانی تەواو دواتر ڕادەگەیەنرێت .
بۆ زانیاری زیاتر:
- ئیمەیل: info@meri-k.org
- تەلەفۆن : 07504614890