Back

کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن سەردانی مێری دەکات

لە بەرواری ٢٦ ئازار، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە پێشوازی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن کرد. ئەو شاندە  سەردانی دامەزراوەی مێریان کرد بۆ گفتوگۆکردنی بارودۆخی سیاسی و هەڵبژاردن لە عێراق و هەرێمی کوردستان. ئامانجی شاندەکە بریتیە لە شیکردنەوەی چوارچێوە یاسایی و دەستووری بەڕێوەبردنی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە عێراق و لەهەمان کات ناساندنی پێداویستی و تواناکانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بە هەڵبژاردن. شاندەکە پێکهاتبوو لە هەریەک ڕیچارد گی، کارمەندی کاروباری سیاسی لە بەشی کاروباری سیاسی و ئانا ئیزار لە بەشی هاریکاری هەڵبژاردن و دیمیتری مانجەڤیدز، کارمەندی پێشکەوتووی هەڵبژاردن لە نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق (یونامی).   

نەتەوە یەکگرتووەکان مێژوویەکی دێرێنی هەیە لە کارکردن لە عێراق  لەبواری یارمەتیدانی پڕۆسەی هەڵبژاردن. ئەمەش لە ڕێگەی نێردەیەکی هەمەلایەنانە وەدەستهاتوە کە پێکدیت لە هەریەک لە یونامی و پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی. بەلەبەرچاوگرتنی ئەمە، ئەندامانی مێری تاوتوێ ئاڵۆزی دینامیکیەتەکانی باری سیاسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هاریکاریکردنی پرۆسەی هەڵبژاردن کرد.

2

لەوکاتەی کە شاندی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن لە پرۆسەی نووسینی پێشنیازەکانیەتی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان، مێری هەڵسا بە پێدانی پوختەیەک لەمەڕ بۆچوونە جیاوازەکان بەرامبەر ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕۆڵی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان. سەرۆکی مێری، پڕۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین تیشکی خستە سەر  بوونی گۆڕانکاری لە ڕا و بۆچوونەکان و ڕاستیەکانی گۆڕەپانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان لەدوای کەوتنی موسڵ خستە بەرباس. وهەروەها ئاماژە بە ئاڵۆزی دینامیکی سیاسی لە نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و پێشنیازکرا بۆ کۆمیسیۆنی ناوبراو کە بەشێوەیەکی چالاک لەگەڵ هەردوولا کاربکات.

نێردەی هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی هەڵبژاردن دەرهاویشتەکانی لە ڕاپورتێکدا دەنێرت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک. دوای ئەوە ڕۆڵ و شێوازی هاریکاریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان  لەعێراق و هەرێمی کوردستان لە پرۆسەی هەڵبژاردن دەستنیشان دەکرێت.

 

Comments are closed.