لە درێژەی ئەو کۆبوونەوانەی کە ئینستیتیوتی مێری ئەنجامی داوە سەبارەت بە تاوتوێکردنی سيستەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ٦/ ٣/ ٢٠١٧ ئینستیتیوتی مێری مێزگردێکی تايبه‌ت و داخراوی بۆ ئه‌و ديبه‌يته ڕێکخست. بەشداربوانی کۆبوونەوەکە بریتی بوون لە بژاردەیەک لە سیاسەتمەدار و بڕیاردەرانی حیزبە سیاسیەکانی کوردستان، و پەرلەمانتاران و ئه‌ندامانی سەرۆکایەتی كۆميسيۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان.
به ئاوڕدانه‌وه‌يه‌ك له ئه‌زموونی چه‌ندين هه‌ڵبژاردنی پێشووتر و كه‌موكوڕیه‌كانی سيسته‌م، ئامادەبوان بۆچوونی خۆيان و حيزبه‌كانيان سه‌باره‌ت به سیسته‌می كارپێكراو خسته ڕوو، و ئاڵوگۆڕيه‌كی تێروته‌سه‌ليشيان سه‌باره‌ت به سيسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئاينده كرد. هاوكات، به به‌راوردكردن له‌گه‌ڵ سيسته‌می وڵاتانی ديكه، خاڵی ئەرێنی و نەرێنی سیستەمە جياوازەکانی هەڵبژرادنيان ده‌ستنيشان كرد. له‌و ميانه‌شدا تيشک خرايه سەر ئەو پرۆژە یاسایەی کە له ئێستادا لە پەرلەمانی بەغدا گفتووگۆی لەسەر دەکرێت.
مەبەستی ئينستيتيوتی مێری لەو دیبەیتە ئەوە بوو کە هاوكاری په‌رله‌مان و حيزبه سياسيه‌كانی هه‌رێم بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی روانگه‌كانيان لێك نزيك بكرێنه‌وه و به زووترين كات كۆده‌نگی و ڕێکەوتنی سیاسی لە نێوانياندا لەسەر شێوازی هەڵبژاردن دروست بێت.
بەشداربووان بە ڕاشکاوانە گفتووگۆيان لەسەر ئەم خاڵانە کرد:
- بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردن: ئايا سيسته‌می یەک بازنەیی وه‌یان فرە بازنەیی په‌يڕه‌و بكرێت. واته هه‌رێمى كوردستان یه‌ك بازنه‌ى هه‌ڵبژاردن بێت يان زياتر؟
- لیسته كردنی پاڵێوراوان: ئايا ئه‌وجاره‌يان سيسته‌می ليستی داخراو، کراوە، یاخود نیمچەکراوە بێت؟
- سیستەمی هەڵبژاردنی ڕێژەیی: چۆن بێت و هێڵی بڕياردان له كام ئاستدا بێت ؟ ئايا ده‌كرێ سیسته‌مى هه‌ڵبژاردنى تێكه‌ڵاو (ڕێژه‌یی و زۆرینه) په‌يڕه‌و بكرێت.
- دابه‌شكردنی كورسى ماوه به‌سه‌ر لیسته‌كان، ئايا به پێی سيسته‌می زۆرینه بێ،گه‌وره‌ترین تێكڕایی، هۆنت يان سانت لیگۆی چاكراو؟
- ئايا تۆماری ده‌نگدان به پێی سيسته‌می بايۆمه‌تری بێ؟
- چۆن ئاستی متمانه به پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژادن زياتر بكرێت و سيسته‌می تۆماری ده‌نگده‌ران تۆكمه بكرێ و ديارده‌ی (ته‌زوير) چاره‌سه‌ر بكرێت؟
ئه‌وانه‌و و چه‌ندين بابه‌تی ديكه‌ی ته‌كنيكی و وورده‌كاری گرنگ باسكران كه دواتر ده‌بنه بنه‌مای مێزگرد و ديبه‌يتی كۆبوونه‌وه‌كانی ئاينده له چوارچێوه‌ی گفتوگۆی سياسی وه‌يان له ناو په‌رله‌مان وه‌يان هه‌ر مينبه‌رێكی ديكه‌ی وه‌ك ئينستيتيوتی مێری.
شايانی باسه كه له رۆژی ۳١ كانونی دووه‌می ٢٠١٧، ئينستيتيوتی مێری مێزگردێكی هاوشێوه‌ی تايبه‌ت به ياسای هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ بژارده‌يه‌ك له په‌رله‌مانتارانی كوردستان سازدا و ئه‌و دوو مێزگرده‌ش ته‌واوكه‌ری يه‌كتر و هه‌وڵه‌كانی ديكه‌ن بۆ پته‌و كردنی پردی متمانه‌ی نێوان لايه‌نه‌كان و گوڕدان به ديبه‌يتی نێوانيان بۆ پێشوه‌چوونی پرۆسه‌ی حوكمڕانی له هه‌رێم و كاراكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان. لایەنە سياسە بەژداروبووەکانی ئەم کۆبوونەوە بریتیبوون لە:
- پارتی ديموکراتی كوردستان
- یەکێتی نيشتيمانی كوردستان
- بزوتنەوەی گۆڕان
- یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان
- کۆمەڵی ئیسلامی كوردستان
- حيزبی شيوعی كوردستان
- حیزبی زەحمەتکێشانی كوردستان
- حیزبی سۆسیالیستی ديموکراتی كوردستان
- بەرەی توركمانی عێراقی
- حیزبی گەشەپێدانی تورکمانی
- بزوتنەوەی ديموکراتی ئاشوری
- قەوارەی ڕۆڵەکانی ئەلنەهرێن
- ئاراستەی سێهەم