Back

مێری و زانکۆی سەڵاحەدین دەست دەکەن بە هەماهەنگی لە بواری توێژینەوە 

بەرپرسان و توێژەرانی مێری و زانکۆی سەڵاحەدین لە بەرواری ٥ نیسان کۆبوونەوە و لەسەر ستراتیژییەکی درێژخایەن ڕێککەوتن بۆ هەماهەنگی و هاریکاری لە بواری دەستپێشخەری توێژینەوە لەوانەش ئەنجامدانی پڕۆژەی توێژینەوەی هاوبەش و بەیەکەوە هەوڵدان بۆ دەستخستنی پاڵپشتی دارایی لە شێوەی گرانت و بەرهەم هێنانی بڵاوکراوەی هاوبەش. هەردوولا سووربوون لەسەر گرنگی توێژینەوەی پشت ئەستوور بە بەڵگە لە پرۆسەی بنیاتنانی نەتەوە و نیشتیمانسازی لە هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین، دکتۆر ئەحمەد دزەیی و هەردوو جێگرەکەی، پرۆفیسۆر ئیبراهیم حەمەڕەش و دکتۆر محەمەد ڕەشید موختار و ڕاگرانی کۆلیژی یاسا شێرزاد سلێمان و کۆلیژی کارگێڕی و ئابووری دکتۆر وەسفی تاهیر و بەهەمان شێوە سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی زانکۆ دکتۆر جوتیار عادل و ژمارەیەک لە ئەندامانی پێشەنگی بەشە جیاجیاکانی زانکۆ ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون و بەیەکەوە ئارەزوو و سووربوونی خۆیان بۆ هەماهەنگی کردن لەگەڵ ستافی توێژینەوەی مێری لە بواری پسپۆری خۆیان و دەستپێشخەری پرۆژەی هاوبەش بکەن.
سەرۆکی مێری، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، پێداگیری لەسەر ڕۆڵی گرنگی دامەزراوە ئەکادیمیی و زانکۆکان کرد لە پێدانی ڕووانگە و ستراتیژی لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی سیاسی و ستراتیژی. بەهەمان شێوە، تیشکی خستەسەر چۆنیەتی هەماهەنگی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی هاوبەش و پێشکەشکردنی داواکاری بۆ گرانتی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆی سەڵاحەدین. بەهەمان شێوە، بانگهێشتی مامۆستایان و توێژەرانی کرد کە بەشدربن لە چالاکییەکانی داهاتووی مێری و ڕۆژانی مۆڵەتیان بەکارکردن لەگەڵ مێری بەسەر ببەن.
IMG_3964 (1024x437)
ئامانجی مێری لە هەماهەنگی کردن لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە ئەکادیمییەکان بریتیە لە فراوانکردنی پەیوەندی هاوبەش لە ئەکادیمیستانی پێشەنگ و دەستەی ڕۆشنبیران لە هەرێمی کوردستان و بەشداریان پێبکات لە دەستپێشخەرییەکانی توێژینەوە و داڕشتنی سیاسەت، بەیەکەوە بەهێزتر دەبین.

Comments are closed.