Back

ديداری مێری ٢٠٢١

ديداری مێری 2021

27-25 ی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم

عێراقێكی سەقامگیر بۆ هەرێمێكی سەقامگیر

ديداری مێری 2021 دیداریکی گرنگ و تایبەت دەبێت بە گەنگەشەکردنی ڕوانگەکان. هەروەک دیدارە سەرکەوتوەکانی پێشوو، ديداری مێری ئەمساڵيش بۆ برەودان بە دیالۆک و دیبەیتکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگە کە لە عێراق وهەرێمی كوردستان و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستدا سەریان هەڵداوە.

ئەم دیدارە دارێژەرانی سياسەت و بڕیاربەدەستان و ئەکاديمستان لەسەر ئاستی نيشتيمانی و نیودەوڵەتی کۆدەکاتەوە بەمەبەستی گفتوگۆکردنی پرسە گرنگ و سەرەکیەکان. پرۆگرام و بابەتەکانی گفتوگۆکردنی ئەم دیدارە  لە ماوەکانی داهاتودا بڵاودەکرێنەوە، ئەوانەی ئارەزوومەندی ئامەدەبوونن دەبێت خۆیان تۆماربکەن.

بۆ زانیاری زياتر، تکایە پەیوەندی بکە بە مێریەو لە ڕێگەی ناردنی ئیمێڵ بۆ events@meri-k.org.