هەر له سەرەتای دروستبوونی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستانەوە، سياسه‌تمه‌دار و ڕۆشنبيران دركيان به غيابی دامه‌زراوه‌ی ئه‌كاديمی له جۆری ثينك تانك (Think Tank) له سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی خۆماڵی كردووه. وە گرنگی ڕۆڵی توێژينه‌وه‌ی زانستی كردووه بۆ دروستكردنی ڕوانگه و ستراتيژ و نه‌خشه‌ڕێگای چاكسازی و داهێنانی سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی دروست (الحكم الرشيد). دامه‌زراوه‌ی ئه‌كاديمی له‌وجۆره له سه‌رجه‌م وڵاتانی ديموكراسيدا ڕۆڵی مه‌زن و کاریگەر له دياری كردنی ڕێڕه‌وی وڵات و گه‌شه‌كردنی سیسته‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی و یه‌كسانی كۆمه‌ڵگا و سه‌روه‌ری یاسا و چه‌سپاندنی بنه‌ماکانی دیموكراسی ده‌بينن. دیارترین نمونه‌ی ئەو دامەزراوە كاريگهرانه بریتین لە: ئینستیوتی بروكینگز و كاونسل فۆر فۆرن ريلهيشن له ئه‌مریكا و چاتام هاوس له به‌ریتانیا و هاوشێوه‌كانيان له وڵاتانی تری ڕۆژئاوایی.
له‌و سۆنگه‌يه‌وه، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێری) به ئه‌ركی خۆيان زانی كه ئه‌و بۆشاييه گه‌وره‌یە پڕبكه‌نه‌وه و ئينستيتيوتێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناو جه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان بخه‌نه خزمه‌تی سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی و پڕۆسه‌ی نيشتيمانسازيهوه. له دوای ڕاوێژ له‌گه‌ڵ چين و توێژی ڕۆشنبير و ئەکادیمیستان و چه‌ندين سه‌ركرده‌ی سياسی و كۆمه‌ڵايه‌تی هه‌رێم، وه دوای بەدەستهێنانی پشتگيری مه‌عنه‌وی سه‌رجه‌م لايه‌نه‌كان، ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ران له حوزه‌يرانی ساڵی ٢٠١٣ پڕۆژهيهكی تۆكمه‌ی بە په‌يڕه‌و پرۆگرامێكی سەردەمیانەیان پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوميهكانی هه‌رێم كرد و به پێی ياسا و ڕێسای هه‌رێم (ئينستيتيوتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ توێژينه‌وه)يان تۆمار كرد (ژماره ك ٨٤۳ ی ٢/٧/٢٠١۳) .
له يه‌كه‌م ڕۆژه‌وه ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر بڕياری دابوو كه ئه‌ركی تهمويلی ئينستيتيوت نه‌خاته ئه‌ستۆی حكومه‌ت و لەبری ئەوە شانبه‌شانی چه‌ندين زانكۆی حكومی و ئەهلی داوای گرانتی به‌رزركردنه‌وه‌ی تواناكان بكات كه له لايه‌ن ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌به‌خشرێت. له پڕۆپۆزهلهكهدا، پلانی پێنج ساڵه پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی ناوبراو كرا و بە بڕیاری ژمارە (١٦٠١) لە ڕێکەوتی (٢٠/ ١٢/ ٢٠١٣) ڕەزامەندی درا لەسەر تەرخانکردنی يه‌كه‌م بڕی پارەی (٣٥٠٠٠٠٠) سێ ملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلار بۆ ڕاپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه.
واته بڕياری ته‌رخان كردنی بڕه پاره‌ی پێویست بۆ مێری پێش سه‌رهه‌ڵدانی قه‌يرانی دارايی هه‌رێم بووه و كۆپی ته‌رخانكردنی بودجه و ره‌زامه‌ندی سه‌رفكردنی پاره‌كه‌ش بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتە پەیوەندییدارەکان نێردراوە. بەهەمان شێوە، مێری له یه‌كەم رۆژه‌وه له رێگای ماڵپه‌ڕ و بلاوكراوه‌كانی سه‌رچاوه‌ی دابین كردنی پاره‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه و به ئاشكرا باسی لێوه‌كراوه بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی داهات و دارایی مێری، لێرە کلیک بکە.
هەر لە سەرەتاوە پلان و سیاسەتی ئینستیتیوت ئەوەبوو کە بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەکانی پشت بە کۆمەڵێک خەڵکانی شارەزا و پسپۆڕی نێودەوڵەتی ببەستێت و بە شێوەی گرێبەست دایان بمەزرێنێت و لەسەر ئەرزی واقیع بێن لە کوردستان کاربکەن. بۆیە دابینکردنی ئه‌و بڕە پارەیە بۆ دڵنیاییکردنەوە و مسۆگەرکردنی ژیانی ئەو ستافە بۆ مهودايهكی گونجاو وه بۆ ئەنجام دانی کارەکان و زۆر پێویست بووە. هه‌روه‌ها لە پلانی ئینستیتیوت دابوو کە بەردەوام کۆنفرانس و وۆرکشۆپی هاوبەش لەگەڵ ئينستيتيوته هاوشانه نێودەوڵەتیەکان ئەنجام بدات لە ناوەوە ودەرەوەی هەرێم.
به هه‌موو پێوه‌رێك، لە ماوه‌ی كه‌متر له نۆ مانگی دەستبەکاربوونی، ئینستیتیوتی مێری سه‌ركه‌وتوو بووە له ئه‌نجامدانی چالاكی و توێژينه‌وه‌ی گرنگ و ئەوتۆ كه بوونەتە هۆكاری جێگيركردنی پێگه‌ی مێری له ئاستی هه‌رێم و عيراق و ناوچەيی و نێوده‌وڵه‌تی. بەهەمان شێوە، مێری په‌یوه‌ندی پته‌وی له‌گه‌ل چینی رۆشنبیرانی هه‌رێمی کوردستان و عیراق دامه‌زراندووه و په‌یوه‌ندی هەماهەنگی و گۆڕینه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ل چه‌ندین دامەزراوە و ئینستیتیوتی نێودەوڵەتی وه‌ك نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و زانكۆکانی ئه‌وروپا و ئینستیتیوتی تری وه‌ك بروكينگز و واشنگتن ئينستيتيوت و كارنيگی و ههريتێج فاوەندەیشن و كاونسل فۆر فۆرن ريلهيشن و چاتام هاوس و روسی و ده‌يان دامەزراوەی هاوشێوەی تر لە ئه‌وروپا و توركيا. به شايهدی چاودێران و پسپۆڕان، ئاستی كواڵيتی كاره‌كانی مێری و ئاستی زانستی كارمه‌نده‌كانی له ئاستێكی بەرزی نێودەوڵيتی دایە و چاوه‌ڕوانی كاری مه‌زنی لێده‌كرێت.
تا ئێستا ئينستيتيوتی مێری چه‌ندين کۆنفرانس و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی ئه‌نجام داوه، وەک به‌ستنی فۆڕه‌می دیداری مێری له ٤-٦/١١\٢٠١٤ كه بۆ یه‌كه‌م جار سه‌رۆك كۆماری عيراق و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عيراق و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم و جێگرهكانيان له دیدارێکی له‌م جۆره به‌شدار بوون بۆ تاوتوێکردن و گفتوگۆكردنی چەندین پرسی گرنگ دەربارەی سیاسه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عيراق. مێری پێشەنگ بووە لە ده‌سپێكردنی ديالۆگ و گفتووگۆ بەمەبەستی دروستكردنی پردی متمانه له نێوان هه‌رێمی کوردستان و دراوسێكانی و وڵاتانی گرنگی ناوچەکە و ڕۆژئاوا لە نێوانیشیان ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی تری رۆژئاوا. هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌رنامەی چاكسازی و ڕیفۆرمی له ناو سيسته‌می فهرمانڕهوايهتيدا بەئامانجی سه‌روه‌ری ياسا و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ گه‌ياندووه‌ته بواری جێبه‌جێ كردن. هه‌روه‌ها هەڵساوە بە ئەنجامدانی توێژينه‌وه‌ی تێروته‌سه‌ل له‌سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و هه‌ڕه‌شه‌ی تيرۆر و گه‌نده‌ڵی. بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی پرۆگرام و پرۆژە و چالاکییەکانی مێری، سەردانی ماڵپه‌ری مێری بكه.
شایانی باسه كه ئينستيتيوتی مێری به پێی ياسا و ڕێسای هه‌رێم دامه‌زراوه و كار ده‌كات و له كۆتايی ساڵیش‌دا ڕاپۆرتی گشتی و ڕاپۆرتی دارايی پێشكه‌ش به فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكوميیهكان و ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی بۆ نه‌وت و گاز ده‌كات.
ئینستیتیوتی مێری هه‌ميشه پابه‌ند بووە به په‌یڕه‌و كردنی شه‌فافیه‌ت و به هێنانەدی دادوه‌ری كۆمەڵایه‌تی، و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش گشت توێژه‌ر و كارمه‌نده پسپۆڕه‌كانی لەسەر بنەمای كێبڕكێ و سیڤی و لێهاتووی دامه‌زراون، جا خەڵكی هه‌رێمی کوردستان بن وهيان بيانی. له‌سه‌ر هه‌مان بنه‌مای شه‌فافیه‌ته‌وه، ئینستیتویتی مێری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مان وحكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات. ئينستيتيوتی مێری له چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێساكانی وڵات درێژه به كاره‌كانی خۆی ده‌دات بۆ خزمه‌ت كردنی سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی و سه‌رجه‌م چين و توێژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش بە ئامانجی بەدیهێنانی دادوەری کۆمەڵایەتی و سەروەری یاسا و ڕێفۆرم و چاکسازی کردن لە دامەزراوە حکومییەکان ، به‌و پێيه‌ش، ئینستیتوتی مێری موڵكی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه.