ئيمساڵ بيستوپێنجهمين ساڵيادی هه‌ڵبژاردنی يه‌كه‌مين په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عيراقه. له ساڵی ١۹۹١ بوو كه كوردانی ئه‌و هه‌رێمه توانيان قه‌يرانێك بكه‌نه ده‌رفه‌ت و بنه‌مای وڵاتێكی پێشكه‌وتنخواز و ديموكراسيخواز بچه‌سپێنن، ئه‌ويش به هۆی ئه‌و ناوچه ئارامه‌كه‌ی كه ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپيه‌كان بۆ پاراستنی كورد له هێرشه دڕندانه‌كانی دايانمهزراند. كاروانه‌كه زۆر قورس بوو، چه‌ندين سه‌ركه‌وتن و ژێركه‌وتنی تێدابوو، به‌ڵام له‌و نێوه‌دا په‌يوه‌ندی نێوان ئه‌مه‌ريكا و كوردی عيراق به‌ره‌و پته‌وی گه‌شه‌ی كرد و گه‌يشته ئاستی شه‌راكه‌تێك كه به سوودی هه‌ردوو لايه‌ن گه‌رايه‌وه.
له‌مه‌ودای ساڵانی دواتر هه‌تا كاتی گۆڕينی رژێمی به‌غدا له ساڵی ٢٠٠۳، ئه‌مه‌ريكا له پاراستنی كوردانی عيراق له رژێمی سه‌ددام به‌رده‌وام بوو، وه كارێكی وای كرد كه كوردان پشكی شايسته‌ی خۆيان له عيراقی نوێ‌دا به‌ر بكه‌وێ. له دوای هێرشی داعش، ئه‌مه‌ريكا جارێكی ديكه هاته‌وه فريای هه‌رێمی كوردستانی عيراق و هه‌تا ئيمڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ له هاوكاريهكانی به‌رداوم بوو.
له به‌رامبه‌ردا، كوردانی عيراقيش به‌شبه‌حاڵی خۆيان دڵسۆزيهكی بێ دوودڵيی و پاڵپشتيهكی به‌هێزی پۆڵه‌سی (سياساتی) ئه‌مه‌ريكايان له عيراق كرد. هێزی پێشمه‌رگه بووه هاوبه‌شێكی پێويست بۆ هاوپه‌يمانێتی نێوده‌وڵه‌تی به ڕابه‌رايه‌تی ئه‌مه‌ريكا، وه رۆڵی كاريگه‌ر و بێ وێنه‌يان له شكستپێهێنانی سه‌ربازيی داعش له عيراقدا بينی.
هه‌ندێ لايه‌ن وای داده‌نێن كه هاوپه‌يمانێتی ئه‌مه‌ريكا و هه‌رێمی كوردستان ديارده‌يه‌كی تاكتيكی و كاتيه، نه‌ك ته‌نيا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه داعش به‌ره‌و شكسته و له‌وانه‌يه وايدابنێن كه دواتر ئه‌مه‌ريكا پێويستی به كوردان نامێنێ، به‌ڵكو هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردانی هه‌رێم وه‌ك باقی عيراق و هه‌ندێ وڵاتی ديكهی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، نه‌يانتوانيوه گه‌شه به سه‌روه‌رێتی ياسا و حوكمڕانی دروست بده‌ن و نه‌يانتوانيوه كۆنتڕۆڵی گه‌نده‌ڵيی بكه‌ن كه تا رادهيهك قووڵ بووه‌ته‌وه كه مايه‌ی قه‌بوڵ كردن نيه. به‌ڵام له راستيدا، ئه‌مه‌ريكا و كوردانی هه‌رێم ده‌توانن بيسهلمێنن كه پێچه‌وانه‌كه راسته.
جارێ پێش هه‌موو شتێك، ئه‌مه‌ريكا به‌رده‌وام پێويستی به هاوپه‌يمانانی ستراتيژی ده‌بێ له رۆژهه‌لاتێكی ناوه‌ڕاستی وادا كه هه‌رده‌م له گۆڕانكاریدايه و به‌رژه‌وه‌نديه مه‌زن و زيندووهكانی ئه‌مه‌ريكا هه‌ميشه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ن. له ناوچه‌يه‌كدا كه له گێژاوكێك دايه كه چه‌ندين هێزی لۆكالی و هه‌رێمی و جيهانی له هاوكێشهيهكی سفر ئه‌نجامدا گيريان خواردووه. تێرۆريزم وا رووی له زيادبوونه و چه‌ندين ده‌وڵه‌ت له ناوچهكهداا فهشهليان هێناوه. له‌و نێوه‌دا، ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپا رووبه‌رووی تهنگهبهريهك بوونه‌ته‌وه كه مه‌ودای كارتێكردنی ره‌وت و گه‌شه‌ی رووداوهكانيان زۆر لێ كه‌م بووه‌ته‌وه. نفوزی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و حكومه‌ته‌كانی ژێردهوڵهت (وه‌ك هه‌رێمی كوردستان) روويان له هه‌ڵكشانه و تا ئه‌وديوی سنوورهكانيشيان كاريگه‌رن. كۆمه‌ڵێك هێزی ناحكومی سه‌ريان هه‌ڵداوه، جا شه‌رعی بن يان ناشه‌رعی، هه‌تا دێ كاريگه‌رتر ده‌بن له كارتێكردنی رووداوه‌كان.
هه‌رێمی كوردستانی عيراق له ناو جه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستدايه و خۆيشی ئه‌و جۆره ده‌كرێ ببێته ئه‌و هاوپه‌يمانه ستراتيژيهی كه ئه‌مه‌ريكا پێويستيه‌تی. كوردان سه‌لماندوويانه كه له سياسه‌تدا بهگوڕن و له هونه‌ری مانه‌وه به زيندوويی له ناوچهيهكی پڕ له پێكدادان، كه هه‌ژموونی هێزه ململانێكه‌ر به‌تواناكانی به‌سه‌ردا زاڵبووه، شاره‌زان. په‌يوه‌نديه‌كی به‌هێزی مێژوويی (پڕ له خۆشه‌ويستی و دژايه‌تی)يان له‌گه‌ل توێژی سياسی شيعه‌ی عيراق هه‌يه. سنوورێكی درێژيان له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچه سوننه مه‌زهه‌بانه هه‌يه كه پێشتر داعش داگيری كردبوون و سه‌قامگير كردنيان بووه‌ته گه‌وره‌ترين ته‌حه‌ددا. هاوكات، له كاتی شه‌ڕی داعشدا، هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌به سوننه‌مه‌زهه‌ب و خه‌ڵكی پێكهاته ئێتنی و ئاينيانهی له‌خۆ گرتووه كه ئاواره بوون
له بواری نێودهوڵهتيشهوه، سه‌رباری ئاڵۆزيی ناوچه‌كه له رووی سياسی و ئه‌منيه‌وه، كه‌چی هێزه سياسيه‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌يوه‌ندی چالاك و دراوسێيانهی باشيان له‌گه‌ڵ ئێران و توركيا، كه دوو هێزی ململانێكهرن و دراوسێی ئاسان نين، دروستكردووه. هه‌روه‌ها، وه‌ك وڵاتێك كه به زۆرينه موسڵمانه و به‌شێك بووه له عيراق، سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ به‌ربه‌ست ده‌گه‌نه زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی و به‌ربه‌سته‌كانی حكومڕانی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ريكا ده‌توانی له رێگه‌ی كارتێكردن و په‌يوه‌ندی دروستكهرانهوه هاوكاری زۆر پێشكه‌ش به كوردان بكات. هه‌ميشه سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان قه‌دری نزيكبوون وهاوپهيمانێتی به‌هێزيان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريكا زانيوه و بهرزنرخاندوويانه. هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك وڵاتێكی نه‌ونه‌مام له ده‌ور و دراوسێيهتيهكی قورس و ئاڵۆزدا، هه‌ميشه له‌ژێر مه‌ترسی و ههڕهشهدايه و به‌رده‌وام پێويستی به پشتگيری سياسی و ئه‌منی ئه‌مه‌ريكا هه‌يه. ئه‌وه‌ش ده‌رفه‌ت و جۆره وه‌ره‌قه‌ی به‌هێز ده‌خاته ده‌ستی ئه‌مه‌ريكا كه هێشتا به كاريگهريانه به‌كاری نه‌هێناون. له راستيدا، ئه‌وانه هه‌مان ئه‌و جۆره وهرهقانهن كه ئه‌مه‌ريكا له به‌رامبه‌ر سه‌رجه‌م هاوپهيمانهكانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌يبووه و له‌ترسی كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تيڤ هه‌رگيز نيه‌تی بهكارهێنانيانی نه‌بووه. به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه، بڕياری ئيداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ريكا ئه‌وه بوو كه ده‌بێ له‌مه‌ودوا دووره‌په‌رێز بێ و خۆی به ته‌واوی له ناوچه‌كه بترازێنی و واز له ئه‌ركه‌كانی بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها پيرۆزهكانی ئازادی و ياساسهروهريی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بێنێ. ئه‌و سياسه‌ته‌ش له ده‌ره‌نجامدا كاره‌ساتی به‌دوای خۆي‌دا هێنا و ئه‌مه‌ريكای مه‌جبوور كرد كه بگه‌ڕێته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ره‌وڕووی شه‌ڕێك بێته‌وه له دژی توندڕهوترين تيرۆريستان.
ره‌نگه ده‌گمه‌ن بێ بۆ سياسه‌تمه‌داران كه هاوكاری به‌مه‌رج داوا بكه‌ن وهيان قه‌بووڵی بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمی كوردستان داوای ئه‌و جۆره هاوكاريه بهمهرجانه له دۆستی متمانه‌پێكراو ده‌كه‌ن و قهبووڵيشی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ك پێشتر كردوويانه. بگره پێشوازی له‌و جۆره كۆنتراكتانه ده‌كه‌ن كه په‌يوه‌ستن به بهدامهزراوهييكردن و هاندانی سيسته‌می حوكمڕانی دروست و مه‌به‌ست لێيان ئه‌وه‌يه كه به هۆيانه‌وه هه‌رێمی كوردستان ببێته وڵاتێكی باشتر و به‌هێزتر و ده‌وڵه‌مه‌ندتر. سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم ئه‌و جۆره هاوكاریه به مه‌رجانه‌ی كه له دۆسته‌كانه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێن وه‌ك (هانده‌ر و ده‌رفه‌ت) سه‌يريان ده‌كه‌ن، وه پێشتر به‌كاريان هێناون بۆ رازی كردنی سه‌ركرده‌كانی ديكه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگيری له گۆڕانكاری وهيان ريفۆرم بكه‌ن.
پوخته‌ی پهيامهكه ئه‌وه‌يه كه خۆشه‌ويستی دڵڕه‌قانه له گه‌ڵ كوردان كاريگه‌ری هه‌يه و پێويسته ئه‌مه‌ريكا هاوكاری كوردان بكات تاوه‌كو بيانكاته ئه‌و هاوبه‌شه ستراتيژيهی كه شايسته‌ی ئه‌مه‌ريكايه، و كورده‌كانيش شايسته‌ی ئه‌وجۆره هاوبهشێتيهن.