ئینستیتیوتی مێری سیمینارێکی تايبه‌تی بۆ به‌ڕێز عه‌بدوڵڵای موهته‌دی،سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان، رێكخست به ناونيشانی
داهاتووی كوردستان: ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌كان
لەم سیمینارەدا، بەڕێز موهته‌دی تیشکی خستەسەر ئاستەنگ و دەرفەتەکانی به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی رزگاريخوازی گه‌لی كوردستان (به تايبه‌تی كوردستانی ئێران – رۆژهه‌ڵات) بۆ بەدیهێنانی مافه‌كانی لە سه‌رده‌مێكدا کە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە چەندین گۆڕانکاری و ڕەهەندی هەستیاردا تێپەڕدەبێت. ئامانج لەم سیمینارە بریتی بوو لە دیبەیتکردن و ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکان بەئامادەبوونی ئەکادیمیستان و پسپۆرانی سیاسی و توێژەران و بڕیاردەران
ڕۆژی دووشەممە ١٧ ئۆكتۆبه‌ر ٢٠١٦
کاژێر ٤ ی پاشنيوهڕۆ