State-Building: Governance Restructuring in KRI
Place: Duhok 27 June 2018
The First Panel: “Redefining the Structure and Authorities of Local Governments: A One-Stop-Shop System from Sub-Districts”
First Speaker: Chapuk Omer Barznji, Former District-Mayor of Shaqlawa.
Second Speaker: Juan Rafiq Fathulla, District-Mayor (Qaimqam) of Shaqlawa.
Third Speaker: Mazin Mohammad Saeed, District-Mayor of Akre.
Fourth Speaker: Warshin Salman Mohammad, Sub-District Director of Shiladze.
پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی:
”پێناسەكردنەوەی پەیكەر و دەسەڵاتەكانی حكومەتی خۆجێیی: سیستەمی یەک پەنجەرە لە شارۆچکەکانەوە “
شوێن دهۆک، بەروار: ٢٧/٦/٢٠١٨
بابەتی سەرەکی ئەم پانێلە تایبه‌ت بوو به گفتۆكردن له باره‌ی پێناسەكردنەوەی پەیكەر و دەسەڵاتەكانی حكومەتی خۆجێیی به به‌شداربوونی هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان: جوان رەفیق فەتحوڵلا، قایمقامی شەقلاوە، چاپووك عومەر بەرزنجی، قایمقامی پێشووی كۆیە، مازن محەممەد سەعید، قایمقامی ئاكرێ، وارشین سەلمان محەمەد رێڤبهرێ ناحیا شیلادزێ. له‌م ته‌وه‌ره‌دا به گشتی جه‌خت له‌سه‌ر دابه‌زاندنی دهسهڵاتەکان كرا بۆ ئاستی ناحیه و قه‌زاكان له پێناو کاراکردنی سیستەمی کارگێری. بەشێوەیێکی گشتی لەم تەوەرەدا جەخت لەسەر چەند خالیکی گرنگ کرایەوە:
- ده‌بێت په‌یكه‌ری حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستان پێداچوونه‌وه‌ی یاسایی‌و ئیداری پێدا بكرێت، ئه‌گینا هه‌ر چاكسازیەك له سیستەمی حوکمڕانی بكرێت سەر ناکەوێت.
- به‌شێكی زۆری ئه‌و یاسا و رێنماییانه‌ی تا ئیستا له ناو په‌یكه‌ری ئیداری حكومه‌تی هه‌رێم كاریان پێده‌كرێت زۆر كۆنن و چارهسهرهییان بۆ ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا پێ نیه، بۆیه پێویسته یاسا و رێنمایی تازه ده‌ربكرێن كه له‌گه‌ڵ بارودۆخی ئیستای هه‌رێم بگونجێن له گشت بواره‌كاندا.
- كاراكردنی حكومه‌تی خۆجێیی به دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له پارێزگاكانه‌وه بۆ قەزاكان و دواتریش بۆ شارۆچكەكان دەبێت، ئه‌مەش واده‌كات راپه‌ڕاندنی كاره‌كان زۆر خێراتر و تایبه‌تمه‌ندتر بێت چونكه بەڕێوەبەرایەتی شارۆچكە زانیاری دەربارەی شارۆچكەكەی خۆی زیاتره تا ده‌گاته قایەمقام، قایەمقامیش زانیاری زیاتره له‌بارەی قه‌زاكه‌ی تا ده‌گاته پارێزگار.
- ئه‌و یه‌كه ئیدارییانه‌ی كه زۆر گه‌وره بوون پێویسته دابه‌شبكرێن بۆ زیاتر له یهكهیەکی ئیداری. له‌و باره‌یه‌وه قایەمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر نەبەز عەبدولحەمید پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه پێویست دەکات ناوه‌ندی قه‌زاكانی شارە گەورەكانی وەك هه‌ولێر بەلانی كەمەوە بۆ دوو قه‌زا دابه‌ش بكرێن.
- سەبارەت بە پەیوەندی نێوان حكومەتی خۆجێیی و وەزارەتی ناوخۆ، قایەمقامی پێشووی كۆیە چاپووك به‌رزنجی ئاماژەی بەوەدا کە لە ئێستادا ”زۆربەی كێشەكان لەسەر پارێزگار كەڵەكە دەبن چونكە دهزگایەك له ناو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا نیە كه قایەمقامەكان پێوه‌ندیان له‌گه‌لدا هه‌بێت”.
لە کۆتایی پانێلەکدا دەرگای گفتوو گۆ بۆ ئامادەبوان کریاوە، ئه‌زوه‌ر جه‌عفه‌ر به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی حاجیاوه گووتی كه “دابه‌زاندنی ده‌سه‌لاتی كارگێری له عیراق باشتره تاوه‌كو له كوردستان. له كوردستاندا هه‌ندێك جار وه‌زیره‌كان رۆلی به‌رێوه‌به‌رێك ده‌گێرن، كه‌چی له راستیدا رۆڵی وه‌زیر ئه‌وه‌یه كه هه‌ڵسێت به دارێژتنی سیاسه‌تی گشتی وه‌زاره‌ت، خۆ ئه‌گه‌ر به‌رێوه‌بری ناحیه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی لابێت ئه‌ركی خودی وه‌زیره‌كانیش سووكتر ده‌بێت”.
رهمك ره‌مه‌زان، قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ده‌بێت ده‌سه‌لاته كارگێریه‌كانی هه‌ر یه‌كه له به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و قایمقام و پارێزگار دیاری بكرێن و له یه‌كتر جیابكرێنه‌وه به گونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له یاساكانی عیراق و كوردستان. جه‌لال نوری قایمقامی كفریش ئاماژەی بەوەدا كه یاسا‌و رێنماییه‌كان زۆر كۆنن و هه‌ندێكیان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ سالی 1969 كه‌چی ئێستا یه‌كه ئیداریه‌كان ده ئه‌وه‌نده زیادیان كردووه، ئه‌مه وایكردووه كه زۆربه‌ی داواكاریه‌كانی خه‌لك لهگهَڵ رێنمایی و یاساكانی ئێستادا نه‌گونجێن.
له درَێژهی گفتووگۆكاندا جه‌لال نوری قایمقامی كفری سه‌رنجی ئاماده‌بووانی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له هه‌رێمی كوردستاندا “ئێمه له بری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌زێنین هه‌ڵساوین بهلاوازكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی خواره‌وه، چونكه حكومه‌ت ئه‌وه‌نده ده‌سته و به‌رێوه‌به‌ریه‌تی و وه‌زاره‌تیان داناوه كه له راستیدا بۆته هۆی لاوازكردنی ده‌سه‌لاته‌كانی خوارەوە، زۆربه‌ی ئه‌و دهسهلآتانهش به رێنمایی به‌رێوه ده‌چن نه‌وه‌ك به یاسا”. هه‌ندێك جار ناكۆكی هه‌یه له نێوان رێنماییه‌كانی دوو وه‌زاره‌تدا، بۆ نموونه له نێوان وه‌زاره‌تی كشت‌وكال و شاره‌وانیدا، ئه‌مه دواجار كێشه‌ی گه‌وره دروست ده‌كات. له میانه‌ی گفتۆگانی ئه‌و پانێله‌دا یه‌كێك له به‌شداربووان پێشنیاری ئه‌وه‌ی كرد كه نوێنه‌ری لایه‌نه سیاسیه‌كانیش ده‌بوایه له‌و كۆنفرانسه به‌شدار بوونایه، چونكه هه‌ر یه‌ك له به‌رێوه‌به‌رو یه‌كه كارگێریه‌كان له لایه‌ن لایه‌نێكی سیاسیه‌وه دانراوون و ئەوانیان لە پشتە .