دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی: پڕۆسەيه نەك دروشم
ماوه‌يه‌كه بابه‌تی ڕاگه‌ياندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له هه‌رێمدا وورووژاوه، و له دوای ڕووداوه‌كانی حوزهيرانيشهوه گه‌يشتووه‌ته ئاستێكی به‌رزی عاتيفی. زۆران له سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم وای ده‌نوێنێن كه‌وا زه‌مينه ساز بووه و بارودۆخی ناوچه‌كه گونجاوه، و خودی هه‌رێميش له ئێستادا ئاماده‌يه بازه گه‌وره‌كه به‌ره‌و به‌ده‌وڵه‌تبوون بدات. به‌ڵام له ڕاستيدا، لايه‌نی كوردی له غه‌يری قۆستنه‌وه‌ی هه‌لێكی سه‌ربازيی و ئيستيغلال كردنی فه‌شه‌لی حكومه‌تی ماليكی، چی جۆره كارێكی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وتۆی ئه‌نجام نه‌داوه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی پڕۆسهيهكی تۆكمه‌ی سياسی و ياسايی و عه‌سكه‌ری و ئابووریه‌وه كاروانی سه‌ربه‌خۆيی كوردی له‌و بارودۆخه دژواره‌دا، به خێرايی و به سه‌لامه‌تی، بگه‌يه‌نێته دوا قۆناخ.
پڕۆسه‌ی ده‌وڵه‌تسازی له هه‌رێمی كوردستاندا پێويستی به كاری بێ وچانی ده‌سه‌لاتدار و بڕيارده‌ران هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی جارێ كورد بتوانێ به‌سه‌ر به‌ربه‌سته مه‌زنه‌كاندا زاڵ ببێ. ئه‌گينا ئه‌و جۆره گوڕه پڕ له عاتيفهيهی ئێستا مه‌ترسی ئه‌وی لێ ده‌كرێ كه له‌و كاته ناوه‌خته‌دا ڕووی هێرش و لوله‌ی تفه‌نگی دوژمنان، له ژێر پاساوی رێگریكردن له پارچه‌كردنی عيراق و دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی، به‌ره‌و هه‌رێم وهربسووڕێ، و ده‌ستكه‌وته‌كانی ئه‌و دواييهش له‌ده‌ست بچن.
له ناوه‌وه‌ی هه‌رێم
زامين كردنی پشتگيری پێكهاته جياكانی كۆمه‌ڵگای هه‌رێم و پته‌و كردنی پردی متمانه له‌گه‌ڵياندا، يه‌كێكه له ته‌حه‌دا گرنگه‌كان. له ئێستادا به هۆی ململانێی سياسی و به‌رده‌وام بوونی سيسته‌می دوو ئيداره و قه‌يرانی ئابووریه‌وه، خه‌ڵكی هه‌رێم له دڵه ڕاوكێدانه و ئاستی متمانهشيان به ده‌سه‌لاتی سياسی هێشتا له نزميدايه، وه تاكه هۆكاری لێك نزيك بوونه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌لاتی فه‌رمانڕه‌وا له‌و ڕۆژگاره‌دا بريتيه له سه‌رهه‌لدانی دوژمنی ده‌ره‌كی. بێ گومان ڕازی كردنی خه‌ڵك له ڕێگه‌ی تۆكمه كردنی سيسته‌می فهرمانڕهوايهتی و سه‌روه‌ر كردنی ياسا و داهێنانی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵايه‌تی كاتێكی زۆر ده‌خايه‌نێ. به‌ڵام خه‌ڵكی هه‌رێم چاويان لهوهيه دڵنيا بكرێنه‌وه كه په‌يامی سياسی و هێزی عه‌سكه‌ری لايه‌نه‌كانی ناو هه‌رێم له ئاستی قهيرانهكهدايه و سه‌رجه‌ميان له‌سه‌ر هه‌مان ستراتيژ كۆك و هه‌ماهه‌نگن.
خه‌ڵكی هه‌رێم ترسی گه‌وره‌یان لهوهيه كه ململانێی سياسی نێوان حيزبه ده‌سه‌لاتداره‌كان جارێكی تريش، وه‌ك ساڵی ٢٠٠۳، ببێته هۆی له‌ده‌ستدانی كه‌ركوك و ناوچه ڕزگار كراوه‌كان. هه‌روه‌ها ترسیان هه‌یه كه به‌هۆی ده‌ستێوه‌ردانی هێزه دراوسێكان، شه‌ری داعش به‌سه‌ر كوردا فهڕزبێ، و ئه‌وجا شه‌ڕی به‌غداشی بێته سه‌ر. شاراوه نيه كه‌وا دوو زلهێزه ناوچهييهكهی دراوسێمان، به‌رژه‌وه‌ندی دژ بهيهكتريان هه‌يه و كاريگه‌ری ڕاستهوخۆشيان له سه‌ر سياسه‌تی حيزبه‌كانی گۆڕه‌پانی هه‌رێمدا هه‌يه. به‌ڵام به‌رپرسيارێتی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم لهوهدايه كه ڕێگه به فراوانتر بوونی كه‌لێنه‌كان و لێكترازانی سياسی هه‌رێم نه‌ده‌ن. گرنگه كه سه‌رجه‌م حيزبه‌كان و سه‌ركرده‌كانيان له‌بيريان بێ كه له گۆڕه‌پاندا به ته‌نيا نين، و بڕياره‌كانيان كاريگه‌ری له‌سه‌ر دۆخی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی سه‌رتاپای هه‌رێم هه‌يه.
پێويسته لايه‌نه كورديه‌كان حيسابی ورد بۆ هه‌ڕه‌شه عهسكهريهكانی هێزی توندڕه‌و بكه‌ن، به‌ڵام حيسابێكی درێژخايهنيش بۆ دراوسێيهتی سوننه‌ی نه‌ته‌وه په‌رست و توندڕه‌و بكه‌ن، وه به هه‌موو شێوه‌يه‌ك هه‌وڵده‌ن له‌گه‌ڵياندا دووچاری شه‌ڕی مان و نه‌مان نه‌بنه‌وه. به پێچه‌وانه‌وه، پێويسته هه‌وڵی نه‌رم كردن و ڕاكێشانيان بده‌ن به‌وه‌ی كه ڕووی لوله تفه‌نگه‌كانيان به‌ره‌و هه‌رێم نه‌كه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، ڕه‌نگه پێويست بكات كه‌وا به تهنسيقهوه لايه‌نی كوردی له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه سوننه‌كانی گۆڕه‌پان گفتوگۆ ئه‌نجام بدات. ئه‌و كاره ئاسا نيه به‌ڵام ئهستهميش نيه.
پێويسته ته‌ركيز بخرێته سه‌ر وه‌ده‌ستهێنانی پشتگيری سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستانی، به كورد و غهيره كورده‌كانه‌وه، به تايبه‌تی له ناوچه تازه ڕزگار كراوه‌كاندا. ئه‌و پشتگيريه بۆ جێ‌گير كردنی ده‌سه‌لاتی كوردی و ئاسايشی گشتی زۆر گرنگه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويسته شێوازێكی نوێی فهرمانڕهوايهتی دروست نيشانی ئه‌و خه‌لكه بدرێت كه تا ئێستا به‌خۆيانه‌وه نه‌بينيوه. ئه‌وه‌ش ته‌نيا له ڕێگه‌ی سه‌روه‌ركردنی ياساوه دێته كايهوه.
سه‌باره‌ت به هێزی به‌رگری و ئاسايشه‌وه، پێويسته به خێراييهوه تۆڕی زانياری پێويست له ناوچه ڕزگاركراوه‌كان زامين بكرێت، و توانای خه‌ڵك بۆ زانياری به‌خشين به هێزی كوردی به‌رز بكرێته‌وه. وه هێزی پێشمه‌رگه‌ش كێشه‌ی ڕاهێنان و ڕێكخستن و تهجهيزی هه‌يه، و پێويسته ئه‌و كهمو كوڕيانهی بۆ چاره‌سه‌ر بكرێت تاوه‌كو به‌رگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كان ببێته‌وه. ده‌كرێت به شێوازی فه‌رمی داوا له ئه‌مریكا و وڵاتانی تر بكرێت كه چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بدرێته پێشمه‌رگه و هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ل هێزی ئاسمانی ئه‌مریكی هه‌بێت تاوه‌كو به‌شدار بن له‌هه‌ر شه‌ڕێكی رووبه‌ڕووی پێشمه‌رگه ده‌بێته‌وه.
له به‌غدا
له خه‌ڵك و سياسه‌تمه‌دارانی به‌غدا شاراوه نيه كه‌وا كورد وا به خێرايی بواری سه‌ربه‌خۆ بوونی بۆ ده‌ڕه‌خسێ، وه به‌شێك له لايه‌نه عه‌ره‌به‌كانيش له قه‌ناعه‌ته‌وه دان به مافی سه‌ربه‌خۆيی كورد داده‌نێن وهيان حه‌ز ده‌كه‌ن كوردیان له كۆڵ بێته‌وه. جا ده‌كرێ هه‌وڵ بدرێ كه له ڕێگه‌ی به‌غداوه و به ڕه‌زامه‌ندی عه‌ره‌به‌كانه‌وه كورد ڕيفهراندۆم ئه‌نجام بدات و له عيراق جيا بێته‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا به‌غدا ده‌بێته فاكته‌ری سه‌رخستنی پڕۆسه‌كه و عيراق ده‌بێته دراوسێيهكی گرنگ كه له هه‌موو كاتێكدا كورد پێويستی به مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵيدا ده‌بێ.
به‌ڵام دياره كه هێشتا به‌غدا بۆ ئه‌و ده‌ره‌نجامه ئاماده نيه، و ئاماده‌ش نيه كه به ئاسانی و بێ خوێن ڕژتن ده‌ست له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان هه‌ڵبگرێ. هاوكات، له‌وه ناچێ كه‌وا هێزه ناوچهيی و نێودهوڵهتيهكانيش به‌و زوانه به دابه‌ش كردنی عيراق ڕازی ببن و سه‌رجه‌ميان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی سياسی عيراقهوه و له به‌غداوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.
واته، له‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستادا كه عيراق وا لاوازه و كورديش له ڕووی ووره و هێز و پێگه‌ی سياسيه‌وه به تواناتره، پێويسته ئه‌و ده‌رفه‌ته ئسيتيغلال بكرێ، و به لانی كه‌مه‌وه له ڕووكه‌شدا سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم بديترێن كه‌وا پشتگيری له پڕۆسه‌ی سياسی و ڕه‌وتی ديموكراسيه‌ت و ئاسووده كردنی عيراق ده‌گرن. له‌و ڕێگه‌يه‌شه‌وه ده‌توانن مه‌رجه‌كانی كورد به‌سه‌ر حوكمه‌ت و سه‌رجه‌م هێزه سياسيه‌كانی عيراقدا فه‌ڕز بكه‌ن و ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌سه‌ر ناوچه ڕزگاركراوه‌كان به فه‌رمی بچه‌سپێنن، و له كاتی پێكهێنانی حكومه‌ت و جێبه‌جێ كردنی ده‌ستووردا ڕۆڵی پێشڕه‌و بدينن. له ئاينده‌يه‌كی نزيكيشدا داوای هه‌موار كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور بكه‌ن و سيسته‌مێكی فهرمانڕهوايهتی نوێيان (به شێوازێك كه نزيك بێ له كۆنفيدڕالی) به‌سه‌ردا بچه‌سپێنن، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆيی بڕياری سياسی و سه‌ربه‌خۆيی ئابووری بۆ كورد زامين بكه‌ن. هاوكات، ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆك وه‌زيرانی عيراق هه‌تا هه‌تايه كه‌م بكه‌نه‌وه و پۆستی سه‌رۆكی كۆمار هه‌ميشه بۆ كورد مسۆگه‌ر بكه‌ن و ده‌سه‌لاتی ڤيتۆی گه‌وره‌تری پێ ببه‌خشن.
به هه‌مان شێوه‌ش، كورد ده‌توانێ له ڕێگه‌ی به‌غداوه زه‌مينه سازيی بۆ ئه‌نجامدانی ڕيفهراندۆمێكی باوه‌ڕپێكراو له لايه‌ن نه‌ته‌وه يهكگرتووهكانهوه بكات. له ئێستادا هه‌ر جۆره ڕيفهراندۆمێك كه به بڕياری كوردی بكرێ چی جياوازيه‌كی له‌گه‌ڵ ڕيفهراندۆمه خۆماڵيهكهی جاری پێشوو نابێ و چی جۆره شه‌رعيه‌ت و ئيعتيرافێكی ياسايی و نێوده‌وڵه‌تی ده‌ست ناكه‌وێ، و به‌غدا و هيچ وڵاتێكی ده‌ره‌كيش پێوه‌ی پابه‌ند نابن.
له‌گه‌ڵ ئێران
ئێران يه‌كێكه له زلهێزه هه‌ره گرنگ و كاريگهرهكانی جيهان، كه له سه‌رجه‌م شه‌ڕه بهرپابووهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ڕۆڵی بڕيارده‌ر ده‌بينێ. له‌وه‌ته‌ی ئه‌مه‌ريكا ڕۆڵی پێشڕه‌وی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌ده‌ستداوه، ئێران بووه‌ته تاكه بڕيارده‌ر له‌سه‌ر سياسه‌تی به‌غدا. ئێران تاكه زلهێزی دراوسێشه كه له يه‌ك كاتدا ده‌توانێ ببێته سه‌رچاوه‌يه‌كی گرنگی هه‌ڕه‌شه وهيان پشتگيريی كردن بۆ هه‌رێمی كوردستان.
دياره كه ئێران ته‌نيا له ڕوانگه‌ی ئاسايشی گشتی خۆيه‌وه سياسهتهكانی به‌رامبه‌ر به وڵاتانی ناوچه‌كه، به عيراق و سوريا و كوردستانی باشووريشهوه، داده‌ڕێژێ. بۆ ئێران زه‌حمه‌ت نيه كه هه‌رێم بنكۆڵ بكات و بيخاته ژێر فشاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری له‌گه‌ڵدا بكات. به‌ڵام ئهزموونيش نيشانی داوه كه‌وا سه‌ركرده‌كانی ئێران زۆر پراگماتين و له حاڵه‌تی ته‌بايی په‌يامی كورديدا، مامهڵهيهكی دروست له‌گه‌ڵ سه‌ركرده كورديه‌كان ده‌كه‌ن، به‌مه‌رجێ له دژی ئێران نه‌بن. به‌رده‌وامكردنی دایالۆگی كوردی له‌گه‌ل ئێران و هه‌ماهه‌نگی له هه‌ر شه‌ڕه‌كی نه‌خوازراو له‌گه‌ل توندڕه‌وه‌كان گرنگه، هه‌روه‌ها ئێران توانای گۆڕینی سیاسیه‌تی به‌غدایان هه‌یه و ده‌كرێت له‌رێگه‌ی پهيوهندیهكانیانهوه بڕیاری دژبهكورديش ئه‌گه‌ر له به‌غداوه ده‌ربچێت بگۆردرێت. واته، له ئێستادا بوونی ئێران وه‌ك دۆستێكی كورد له‌هه‌موو كاتێك گرنگتره و ده‌بێت كاری بێوچانی بۆ بكرێت
له‌گه‌ڵ توركيا
له ئێستادا توركيا، به پێچه‌وانه‌ی ئێرانه‌وه، له ڕوانگه‌يه‌كی لۆژيكی سياسی و ئابووریه‌وه ده‌ڕوانێته هه‌رێمی كوردستان، وه له ڕوانگه‌ی سياسه‌تی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه كورديه ناوخۆييهكانيشيهوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستانی باشوور ده‌كات. وه به كرداريش سه‌لماندوويه‌تی كه‌وا ئه‌و گۆڕانكاريانه له سياسه‌تی وڵاته‌كه‌دا گه‌يشتووه‌ته قووڵاييهكی ستراتيژی وا كه چيتر به گۆڕينی نه‌خشه‌ی سياسی ناوه‌كی وڵاته‌كه ناچێته دواوه. به‌و پێيه‌ش، له كاتی هه‌ڕه‌شه‌ی عه‌ره‌بی توندڕه‌و وهيان به‌غدادا، دوور نيه توركيا به‌رگری له هه‌رێمی كوردستان بكات، وه له ڕووی ئابووريشهوه هاوكاری له فرۆشتنی نه‌وت و ده‌ستكه‌وتنی دراوه‌كه‌ی بكات.
به‌لام هێشتا توركيا بڕيارێكی سياسی لوتكه‌يی وای له‌خۆ نه‌گرتووه كه‌وا پێشوازی له بڕياری سه‌ربه‌خۆ بوونی كوردستانی باشوور بكات. ئه‌و جۆره پێشوازيه پێويستی به زه‌مينه سازيهكی زۆر زياتر هه‌يه له‌وه‌ی كه ئێستا كراوه. خۆ بوونی توركیا وه‌ك به‌دیلێك بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و سه‌ربه‌خۆ كردنی ئابووری هه‌رێم گوژمێكی تر به هه‌رێم ده‌دات. گرنگه كه سیاسه‌تی وابه‌سته‌كردنی توركیا و لكاندنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی به به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمه‌وه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
لۆبی ده‌ره‌كی
ده‌بێت دڵنيا كردنه‌وه و زامين كردنی پشتگيریی زلهێزه نێوده‌وله‌تيه‌كان، به تايبه‌تی ئه‌ندامه ههميشهييهكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان، ببێته یه‌كێك له ئهولهويهتهكان. له ئێستادا، له غه‌يری ئيسرائيل، هيچ ده‌وڵه‌تێكی تر به زه‌قی لۆبی بۆ پارچه كردنی عيراق نه‌كردووه. پشتگيری ئيسرائيليش بۆ سه‌ربه‌خۆكردنی هه‌رێم مه‌وداكه‌ی كورته چونكه ئه‌و وڵاته ته‌نيا به شێوازی هه‌لپه‌رستانه و له ڕوانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ئاسايشی خۆيه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ دۆزی كوردی كردووه و بگره له پێچی گرنگيشدا پشتی به‌رداوه. بۆيه ئيسرائيل جێگه‌ی متمانه نيه و بگره ڕه‌نگه ئه‌و پشتگيریهيان بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی لێ بكه‌وێته‌وه، و وا بكات كه لۆبی عه‌ره‌بی دروستبوونی ده‌وله‌تی كوردی به پيلانێكی زايۆنيستی له‌قه‌له‌م بدات. جا له‌كاتی ڕاگه‌ياندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، هيچ ده‌وڵه‌تێكی تر جارێ ئاماده نيه كه مل بداته به‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی دژبه كورد، بۆ خاتری پاراستنی كيانی كوردی.
پێويسته حكومه‌تی هه‌رێم و نوێنه‌ره‌كانيان و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كوردی له هه‌نده‌ران ڕۆڵێكی مێژوويی له لۆبی ده‌ره‌كيدا بدينن. هه‌وڵده‌ن ڕای گشتی جيهانی و ڕای حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی وڵاته‌كان بۆ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆيی كوردی ڕابكێشن. ئيمڕۆ حكومه‌تی عيراقی و وڵاته عه‌ره‌بيه نه‌ژادپه‌رسته‌كانی پێشوو له بارێكی وادانين كه ڕای گشتی له دژی كورددا بجولێنن. وه لۆبی نه‌ژادپه‌رستانه‌ی توركیش ده‌مێكه له سه‌ر شانۆی نێوده‌وڵه‌تيدا وون بووه. واته به‌ربه‌سته هه‌ره مه‌زنه نێو دهوڵهتيهكان وا خه‌ريكه هه‌ڵده‌وه‌رێن. جا پێويست ده‌كات كه له‌و نێوه‌دا، له جاران زياتر، هه‌وڵه‌كانی لۆبی كوردی به هه‌ماهه‌نگی و له ئاستێكی زۆر به‌رزی هونه‌ردا له مه‌مه‌ڕه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی بڕيارداندا، له واشينگتن و بروكسل و له‌نده‌ن و پاريس و به‌رلين و مۆسكۆ و په‌كين و وڵاتانی تر، كار بۆ ڕاكێشانی دۆست و نه‌ياران بكه‌ن و دڵنيايان بكه‌نه‌وه كه ده‌وڵه‌تی كوردی له به‌رژه‌وه‌ندی سياسی و ئاسايشی و ئابووری سه‌رجه‌م ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕاستدايه.
په‌يام
له مێژووی دێرينه‌وه، زه‌مينه و ده‌رفه‌ت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌تی كوردی به‌قه‌د ئێستا نه‌ڕه‌خساوه. له ناوه‌وه‌ی عيراق و له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تيدا تێگه‌يشتنێكی زۆر و پشتگيريهكی بێ هاوتا بۆ پێشوازی كردن و له ئامێز گرتنی ده‌وڵه‌تی كوردی له ئاينده‌يه‌كی نزيك وهيان مام ناوه‌نديدا هاتۆته كايهوه. دۆست و نه‌يارانی كورد ته‌سليمی ئه‌و ڕاستيه بوونه كه‌وا بوونی كوردی باشوور به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مه‌سه‌له كاته و هيچی تر. به‌ڵام لێره‌وه هه‌تا ئه‌وكاته، پێويسته ئه‌وله‌ويه‌تی كورد ئه‌وه بێ كه‌وا بنه‌ماكانی پته‌و بكات، و گرنگی زياتر به ميكانيزم و پڕۆسه‌ی به‌ده‌وڵه‌تبوون بدات نه‌ك به لايه‌نی سۆز و گوڕی عاتيفی بۆ به‌ديهێنانی ئامانجه گه‌وره‌كه.


