State-Building: Governance Restructuring in KRI
Place: Duhok 27 June 2018
The Third Panel: “New Model for the Delivery of Municipal Services”
First Speaker: Yosuf Yasin, Head of Sulaymaniyah Municipality
Second Speaker: Younis Ahmed, Acting Head of the Garmian Administration
Third Speaker: Nabaz Muhyadeen Khoshnaw, General Director of Erbil Municipalities
Fourth Speaker: Haval Ahmed Hussain, General Director of Duhok Municipalities
پانێڵی سێیەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی:
”مۆدیلێكی نوێ بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرایه‌كانی شاره‌وانی”
شوێن دهۆک، بەروار: ٢٧/٦/٢٠١٨
پانێلی سێیه‌می كۆنفرانس تایبه‌ت بوو به تاووتوێكردنی” مۆدیلێكی نۆی بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزرایه‌كانی شاره‌وانی”، به به‌شداربوونی هه‌ر یه‌كه له به‌رپرسانی یه‌كه كارگێڕیه‌كان كه پێكهاتبوون له: یوسف یاسین، سەرۆكی شارەوانی سلێمانی، نەبەز موحیەدین خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانیەكانی هەولێر، هه‌ڤال ئه‌حمه‌د حسێن، رێڤه‌به‌ریا گشتیا باژێرڤانیا دهۆكێ.
ئه‌م ته‌وه‌ره بۆ گفتۆكردن بوو له‌سه‌ر كاراكردنی رۆلی شاره‌وانیه‌كان وه‌ك به‌شێك له ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی و گرنگترین خاڵه‌كانی بریتی بوون لەوانەی خواره‌وە.
نه‌به‌ز خۆشناو، ئاماژەی بەوەدا کە ”نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و پێشكه‌شكردنی به هاوڵاتیان یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی كه وایكردووه هاوڵاتی متمانه‌ی به حكومه‌ت نه‌مێنێت.” هه‌ندێك له یاساكان كه له په‌رله‌مانەوە دەردەكرێن له‌كاتی جێبه‌جێكردنیان كێشه دروست دەكەن، یان لە بنەڕەتەوە قابیلی جێبەجێكردن نابن. بۆ نموونه كه ده‌ڵێن ده‌بێت شاره‌وانی زەوی دابه‌ش بكات، ئەمە وادەکات کە شاره‌وانی دواتر رووبه‌ڕووی كێشه‌ی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی خزمه‌تگوزاری ببێته‌وه، بۆیه پێویستە له‌و بواره‌وه پەرلەمان هه‌ما‌هه‌نگی له‌گه‌ڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی ئاستی حكومەتی خۆجێیی بكات پێش تاووتوێكردن و دەركردنی یاساكان. هاوكات، هه‌ڤاڵ ئه‌حمه‌د حوسێن ئاماژەی بە بەریەككەوتنی یاسا و رێنماییەكاندا و گووتی “رێنماییه‌كان رێگرن له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاسادا.”
یوسف یاسین وه‌ك تاوتوێكارێكی ئه‌م پانێله ئه‌وه‌ی دووپات كردووه كه یاسا‌و رێنماییه‌كانی شاره‌وانی ئه‌وه‌نده كۆنن هه‌ندێكیان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ساڵی 1970 و به‌كه‌ڵكی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستا نایه‌ن. له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه ”ده‌ستوه‌ردانێكی زۆر هه‌یه له لایه‌ن پۆلیس و ئاسایش و هێزه سه‌ربازیه‌كانیش لە ئیشوکاری شارەوانیەکان، خه‌لك زۆرجار په‌نا بۆ ئه‌و دەزگایانە ده‌بات و گوشارمان ده‌خه‌نه سه‌ر”.