State-Building: Governance Restructuring in KRI
Place: Duhok 27 June 2018
The Second Panel: “Local Model for the Administration of Governorates”
First Speaker: Dr. Haval Abubakir, Governor of Sulaymaniyah
Second Speaker: Dr Farhad Atrushi, Governor of Duhok
Third Speaker: Ali Osman, Governor of Halabja
Fourth Speaker: Younis Ahmed, Head of the Garmian Administration
پانێڵی دووەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی:
“مۆدێلێكی خۆماڵی بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی پارێزگاكان”
شوێن دهۆک، بەروار: ٢٧/٦/٢٠١٨
گفتۆگاكانی پانێلی دووه‌می كۆنفرانسی ”ده‌وڵه‌تسازی: داڕێژتنەوەی پەیكەری حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستان” تایبه‌ت بوون به قسه‌كردن له‌سه‌ر “مۆدێلیكی خۆماڵی بۆ رابه‌رایه‌تیكردنی پارێزگاكان” به به‌شداربوونی هه‌ر یه‌كه له: هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆك، عه‌لی عوسمان عه‌لی، پارێزگاری هەڵەبجە، یونس عه‌لی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان.
هەڤال ئەبوبەکر وەک یەکێک لە تاووتوێکارانی ئەم پانێلە جەختی لەوە كردەوە کە “ده‌بێت حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزاری دروست بكه‌ین کە لە خزمەت هاوڵاتیان دابێت، هەروەها شارەوانیه‌كان له قه‌زا و ناحیه و شاره‌كانیش دەبیت درووستبكرێنه‌وه” دواتریش ئەوەی دووپاتکردەوە ”کە بەشێکێ زۆر لە خەلک داواکاری ئەوەن کە یەکە کارگێریەکەیەن بۆ نموونە لە ناحیەوە بکرێتە قەزا، بەلام لە راستیدا گۆڕینی ناوی یه‌كه كارگێرییه‌كان به مانای هێنانی خزمه‌تگوزاری نیە بۆ ئەو کارگێڕیە تازانە.” لە درێژه‌ی قسه‌كانیدا پارێزگاری سلێمانی ووتی كه من له‌گه‌ل هەلبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نیم به‌لام له‌گه‌ڵ هه‌لبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كانم.
دواتریش فه‌رهاد ئه‌ترووشی پارێزگاری دهۆك ئه‌وه‌ی پێ باش بوو كه پۆستی پارێزگاریش هه‌ر چوار ساڵ جارێك نوێ بكرێته‌وه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایه نه‌بێت. له‌م سۆنگه‌یه‌وه، نه‌بوونی ده‌ستورێكی نووسراوی له‌كوردستان به سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌ی كێشه‌كانی كوردستان زانی .چونكه ده‌ستور لە لایەک ده‌سه‌لاته‌كان رێكده‌خات و لە لایەکی تریش په‌یوه‌ندی نێوان ده‌سه‌لات و هاولاتیانیش رێكده‌خات.
عه‌لی عوسمان عه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه سیستمی كارگێری له ته‌واوی عیراقدا له قه‌یراندایه، هۆکارەکەشی بۆ یاسای ژماره 3 سالی 2009 دەگەرێتەوە كه كاتی خۆی پۆڵ بریمه‌ر داینا، ئەویش بریتی بوو له سه‌ندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له سه‌رۆكی یه‌كه كارگێریه‌كان . جه‌نابیان به‌باشی زانی كه ئه‌م كۆنفرانسه به‌رفراوانتر بكرێت له رێگای ئینستیتیوتی مێری بۆ ئه‌وه‌ی بە هەماهەنگی له گه‌ڵ پارێزگاكانی تری عیراقدا ئه‌و یاسایه پێكه‌وه ده‌ستكاری بكه‌ین.
دواتریش یونس عه‌لی، ووتی: پێویستە لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداری هاوشان بێت له‌گه‌ڵ لامه‌ركه‌زیه‌تی دارایی . ده‌سه‌ڵاتی سەرۆكی ئیداره‌كان كه‌متر نەبێ له‌پارێزگاره‌كان. له گه‌رمیاندا لە ساڵی 2000 توانای به‌رێوه‌بردنی یه‌ك فه‌رمانگه‌نه‌بووه، به‌ڵام دوای ده‌ستبه‌كاربوونی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ ئێستا زۆرترین كه‌فائات گه‌رمیان به‌رێوه ده‌به‌ن، بۆیه مۆدێلی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی به مۆدێلێكی سه‌ركه‌وتوو ناوبرد. هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە وا باشە به‌پێی یاسا ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی داهاتی شاره‌وانیه‌كان بدرێته یه‌كه ئیداریه‌كان و داهاته سیادیه‌كانیش بگه‌رێنه‌وه بۆ ناوەند.
هەڵبەتە بەشداربوانی کۆنفرانس لە کۆتایی هەر پانێلێکدا بەشداری کارایان هەبوو لە گفتوگۆکردن لەسەر تەوەرەکانی کۆنفرانسەکە،عومه‌ر گولپی، بەڕێوەبەری چاودێری دارایی سلێمانی جەختی لەوەکردەوە کە “شۆڕكردنه‌وه‌ی دەسەڵات بۆ خواره‌وه پێویستی به‌ده‌زگای چاودێری به‌هێز هه‌یه، وە رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت هاوته‌ریبه له‌گه‌ڵ هه‌ر پرۆژه‌یەكی چاكسازی له كوردستاندا.”
به‌شێك له ئاماده‌بووان به پێویستیان زانی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانیه‌كان پێكبهێنرێن له جیاتی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، هەشیانبوو بە پێچەوانەوە، ئەنجوومەنی شارەوانیان بە زێدە دادەنا چونكە پێیان وابوو ئەنجوومەنی پارێزگا و دامەزراوەكانی دیكە ئەو بۆشاییەیان پڕكردووەتەوە. لەگەڵ ئەوەش، زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان جه‌خیتان له‌سه‌ر ئه‌وه كردەوه كه شاره‌وانیه‌كان پێویستیان بە گۆڕانكاری ریشەییە چونكە لە ئێستادا له جیاتی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری، زیاتر بوونه‌ته دامه‌زراوه‌ی دابه‌شكردنی زه‌ویوزار.
هەروەها جەختیشیان لەوە کردەوە کە داڕژتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی و كارگێری، دواتریش به‌دامه‌زراوەییكردن، پێویستی به كۆده‌نگی گشت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌یه. لە لایەکی ترەوە جۆرێک لە تێكه‌ڵی له نێوان دەسەڵاتی یه‌كه ئیدارییه‌كان بەدی دەكرێت. بۆ نموونه یه‌كێك له بەڕێوەبەری شارۆچكەكان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هه‌ندێك جار قایمقام كارمه‌ند دادەنێ کە لە راستیدا ئیشی بەڕێوەبەری ناحیه‌كان دەکات، ئه‌مه هەندێک جار لەسار ئاستی پاریزگا و قه‌زاكانیش بەدی دەكرێت.