Back

پانێلی چوارەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی لە دهۆک

State-Building: Governance Restructuring in KRI

Place: Duhok 27 June 2018

The Fourth Panel: “Enhance Auditing and Monitoring System’’

First Speaker: Khalid Chawshly, Chairman of the KRG Board of Supreme Audit

Second Speaker Ali Rasheed, Chairman of the Erbil Provisional Council

Third Speaker: Anwar Tahir Mohammad Salih, Vice Chairman of the Sulaymaniyah Provisional Council

Fourth Speaker: Abdulsamad Tilly Omar, Vice Chairman of the Duhok Provisional Council

پانێلی چوارەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی:

”سیستمی تۆكمه‌كردنی چاودێری‌ و به‌دواداچوون

شوێن دهۆک، بەروار: ٢٧/٦/٢٠١٨ 

پانێلی چواره‌می كۆنفرانس تایبه‌ت بوو به‌ سیستمی تۆكمه‌كردنی چاودێری‌ و به‌دواداچوون به‌ به‌شداری هه‌ر یه‌كه‌ له:  خالید چاووشلی، سه‌رۆكی دیوانی چاودێری دارایی، عەلی ره‌شید، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای هه‌ولێر، ئەنوەر تاهیر محەمەد ساڵح، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، عەبدولسەمەد تیللی عومەر، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دهۆك.

سەرەتا خالید چاووشلی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە “بناغه‌ی هه‌ر دەسەڵاتێك و پێكهاته‌ی یاسایی‌ و كارگێڕی و په‌یكه‌ری رێكخستن له‌ بوونی دستورێكەوە ده‌ست پێده‌كات”.

عەلی ره‌شیدا بە پێویستی زانی کە‌ ”به‌شێك له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ئاوێتە بكرێن ‌و كارمه‌نده‌ زێده‌كانیش له‌ كه‌رتی تایبه‌ت سوودیان لێوه‌ربگیردرێت”، هەروەها گوتیشی کە ”سه‌رچاوه‌ی بریار  دیار نیه‌ له‌پارێزگا و شارو شارۆچكه‌كان و تەداخول هه‌یه‌ له‌نێوان ده‌سه‌ڵاته‌كان”.

ئەنور تاهیر گووتی کە ”هه‌ندێك له‌ ده‌سته‌و دامه‌زراوه‌ كان كه‌ له‌ پارێزگاكاندا هه‌ن راسته‌وخۆ  به‌ستراونه‌ته‌وه‌ به‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌، كاتێكیش كه‌ ده‌ته‌وێت چاودێریان بكه‌یت ناتوانیت چونكه‌ ئه‌و سه‌ر به‌ده‌زگایەكی به‌رزتره‌ له‌ پارێزگا.

دواتریش  عەبدولسەمەد تیللی گوتی .“دوای تێپه‌ربوونی 10 سال به‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا كه‌چی تا ئێستا %40 ی یاسای ئەنجومەن جێبه‌جێ نه‌كراوون، ئه‌مه‌ش له‌ راستیدا مانای ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كێشه‌ هه‌یه‌ له‌و یاسه‌یه‌دا و پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ی پێدا بكرێت”.

Comments are closed.