State-Building: Governance Restructuring in KRI
Place: Duhok 27 June 2018
The Fiveth Panel: “Reconsidering relations and power structures between the Parliament and local governments ’’
First Speaker: Jaffar Eminki, Deputy Speaker of Iraqi Kurdistan Parliament
Second Speaker Begard Talabani, Secretary of the Kurdistan Region Parliament
Third Speaker: Farhad Atrushi, Dohuk Governor
پانێڵی پێنجەمی کۆنفرانسی ده‌وڵه‌تسازی:
“په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیی: كه‌لێنه یاساییه‌كان و پركردنه‌وه‌یان”
شوێن دهۆک، بەروار: ٢٧/٦/٢٠١٨
پانێلی پێنجەمی کۆنفرانس زیاتر بۆ نوێنەرانی ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان ته‌رخانكرابوو، له‌ژێر ناونیشانی “په‌رله‌مان و حكومه‌تی خۆجێیی: كه‌لێنه یاساییه‌كان و پركردنه‌وه‌یان“، بە بەشداری هەر یەکە لە جەعفەر ئێمنكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی كوردستان، بێگەرد تاڵەبانی، سكرتێری پەرلەمان و فەرهاد ئەتروشی، پارێزگاری دهۆک. مه‌به‌ستی ئەو پانێلە ئەوە بوو كه له كۆتايی كۆنفرانسدا په‌نجه بخرێته سه‌ر ئه‌و بوارانەی كه ده‌كرێت له په‌رله‌ماندا بۆ پاڵپشتی حكومەتی خۆجێیی تاوتوێ بكرێن و كەلێنە یاساییەكانیان بە یاسای نوێ یان هەمواركراو بۆ پڕبكرێتەوە. لە میانەی قسەکانیدا جەعفەر ئیمینكی گووتی ”به‌بێ ده‌وڵەتسازی مومكین نیه ئێمه بتوانین حوکمڕانیێكی باش پێشكه‌ش به هاوڵاتی بكه‌ین” و جەختی لە سەر چەند خاڵێکی گرنگی دیكە کردەوە کە لێرەدا شایەنی ئاماژە پێدانن:
- داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه خاوه‌ن هه‌رێمیكی به‌هێز بین.
- ده‌بێ ئه‌و ته‌وافوقه سیاسیه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان دێتە كایەوە له ناوه‌وه‌ی په‌رله‌مانیش هه‌بێت، چونکە بەبێ ئەوە نه دەتوانین ده‌سه‌ڵاتی خۆجێی به‌هێز بكه‌ین و نه ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زیش.
- یەکەی ته‌شریعی زۆر گرنگه بۆ هه‌رێم، بۆیە “من له‌گه‌ڵ دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی نیم بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان”.
- پێڕه‌وكردنی لیستی كراوه لە واقیعی کوردستاندا بووەتە هۆی ناردنی کەسانێک بۆ پەرلەمان کە شارەزایی پێویستیان بۆ کاری پەرلەمانی نییە.
دواتریش بێگه‌رد تاله‌بانی جەختی لەوەکردەوە کە “ده‌بێت هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه هاوكاری یەكتر بكەن و هه‌ماهه‌نگبن بۆ دارشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا .” هەروەها گووتیشی کە ” له په‌رله‌ماندا هەندێک جار بۆچوونه سیاسیه‌كان ئه‌وه‌نده زاڵن كه واده‌كات نه‌توانین لێپێچینه‌وه له وه‌زیره‌كان بكه‌ین”.
دواتریش پارێزگاری دهۆک فه‌رهاد ئه‌تروشی جەختی لەسەر بوونی روانگەیەك کردەوە و گووتی “ده‌بێت فه‌لسه‌فه‌ی حوکمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا روون بێت كه ئێمه چ جۆره حوکمڕانیه‌كمان ده‌وێت.”
بەگشتی چەند خالێک لەم تەوەرەدە لە لایەن بەشداربووانی کۆنفرانس گفتوگۆیان لەبارەوە کرا:
- لیستی نیمچه‌كراوه زیانی به ئه‌دای په‌رله‌مان گه‌یاندووه و وایكردووه خه‌ڵكانێك له‌سه‌ر بنەمای قۆستنه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی هاوڵاتیان بگه‌نه په‌رله‌مان، له په‌رله‌مانیش هه‌ر بەو نەفەسە كار ده‌كه‌ن.
- ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی حزب و ململانێی حزبیه‌كان باڵیان كێشاوه به‌سه‌ر په‌رله‌ماندا.
- لاوازی ده‌زگاكانی چاودێری دارایی به‌سه‌ر حكومه‌تدا خالێكی تری لاوازی په‌یكه‌ری حوکمڕانی و كارگێریه له هه‌رێمدا.
- ده‌كرێت ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان پێكبێت كه جێگره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان بێت، بە مەرجێك رۆڵ و خزمەتگوزاریەكانی شارەوانی پێناسە بكرێنەوە.
- یاساکان لە راستیدا دەبێت لەلایەن حکومەتەوە دابڕێژرێت و پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت.
- پێویستە بۆردێک یان ئەنجومەنێکی یاسا داڕژتن لە ناو پەرلەمان دابمەزرێت.
- زۆر گرنگە ئه‌نجومه‌نی باڵای یاسا دارێژتن هه‌بێت، كارێكی له‌م بابه‌ته هه‌ماهه‌نگی دەزگاکانی راگه‌یاندن و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌وێت.
هەڵبەتە دەبێت ئەوەش بوترێت کە دارشتنەوەی پەیکەری حوکمڕانی پرۆسەییێکی خێرا‌و حازر بەدەست نیە تا لەشەو و رۆژێکدا جێبەجێبکرێت، بە بروای بەشێک لە ئامادەبووان به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه خۆیان لە چەند خاڵێکدا دەبیننەوە:
- دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵات به ته‌نیا ناتوانێت چاره‌سه‌ر بێت ئه‌گه‌ر دامه‌زراوه‌كانی چاودێریکردن به‌هێز نه‌كرێن، چونكە خودی دابه‌زاندنی ده‌سه‌ڵاته‌كان دوور نیه ببێته هۆی دەرهاوێشتنی فۆرمێكی تری گه‌نده‌ڵی له ناو یه‌كه كارگێڕیه نوێكاندا.
- هه‌ڵبژاردنی بەڕێوەبەری شارۆچكە و قایەمقامه‌كان ئه‌ركێكی زۆر ده‌خاته سه‌ر شانی هه‌ردووكیان به تایبه‌ت له دوای هه‌ڵبژاردن به‌وه‌ی ره‌چاوی ئه‌و خه‌لك و لایانانه بكه‌ن كه ده‌نگیان پێداون و گەیاندویاننەتە ئەو پۆستە.
- بەردەوامی ململانێی نێوان لایەنە سیاسیەکان کاریگاری کردۆتە سەر ئەدای هەر سێ دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری.
شایانی باسە ئەم کۆنفرانسە پێشوازیەکی گەرمی لە لایەن سەرتوێژی هەر سێ دامەزراوە سەرەکیاکانی حوکمڕانی و لە گشت ئاستەکاندا لێ‌کرا، بە تایبەتێ لە لایەن سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کە دواتریش بە هەماهەنگی لەگەل سەنتەری توێژینەوی پەرلەمانی کوردستان بووە هەوێنی کۆنفرانسێکی تر کە لە شاری هەولێر لە بەرواری ٣/٨/٢٠١٨ لە هۆتێل رۆتانا ئەنجامدرا.