توێژینەوەی سیاسیی دەربارەی کەرکووک
February 3rd, 2015 by مێری
ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێدانی توێژینەوەی پەیوەندیدار لەسەر ڕەوشی کەرکووک بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ڕاستەوخۆ و بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانی کەرکووک و حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کرداریی بۆ باروودۆخی ئێستا.
مێزگردی بەپەلە دەربارەی ڕەوشی ئەمنی
February 3rd, 2015 by مێری
مێری هەڵدەستێت بە پێدانی دواپێشهاتەکان دەربارەی ڕەوشی ئەمنی و قەیرانی سیاسییی لە عێراق.
ئايندهی كوردستان له رۆژههڵاتی ناوهڕاستی نوى
December 19th, 2016 by دلاوەر عەلائەددین
ديمهنی سياسی و ئهمنی رۆژههلاتی ناوهڕاست و جوولهی هێزه پێكدادهرهكان له ئێستادا زۆر ئاڵۆز و ترسناك دياره.
حەشدی شەعبی و ئايندهی عێراق: ململانێی سهبناسيوناليزم و دەوڵەت
March 6th, 2017 by Dylan O’Driscoll
مهترسی ئەو هێزانەی لەدوای بەزاندنی ڕێکخراوی داعش له سهر دهوڵهتی عێراقی پێويستی به ههڵسهنگاندنه، كه ئهوهش بابهتی ئهو راپۆرته شيكاريهيه و تێيدا چەندين پێشنياز سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ مەترسيە رهچاوكراوهكانی حەشدی شەعبی لە مەودای نزيک و مامناوەنديدا خراونهته ڕوو.
دەکرێ ئیدارەی ترەمپ ببێت بە سەرەتایەکی نوێ بۆ کورد؟
December 17th, 2016 by Zachary Gallant
گۆرینی سیاسەتی دەرەوەی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە سیاسەتێکی تەقلیدی بەهێزی لایەنگیری نێودەوڵەتی و هاوپەیمانی لە سەدەی پێشوو بۆ ئیدارەیەکی دژی جیهانگیری هەروەک بەڵێندراوە لە لایەن سەرۆکی هەلبژێردراو دۆناڵد ترەمپ
ئێران و پارتە کوردیە ئۆپۆزیسیۆنەکانی: پێویستی گفتوگۆ
December 4th, 2016 by Hawraman Ali
ئێران و حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردیەکانی چەندین دەیەیە لە شەڕی ناوبەناودان. بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی تازەی سیاسی ناوچەکە وە سەرکەوتنی کۆماریەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، ئێران پێویستە کە گفتوگۆ بکات لەگەڵ حیزبە ئۆپۆزیسیۆنە کوردیەکان.
ئاوادانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکانی ژێر دەستی دەوڵەتی ئیسلامی
November 28th, 2016 by Irene Costantini
ئەم کورتە پۆلەسیە دۆخی ئێستای هاوکاری دارایی نێودەوڵەتی بۆ عیراق شیدەکاتەوە و ئەو هەڵ و مەرجانە دەستنيشان دەکات کە لە باریاندایە پرۆسەی ئاوادانکردنەوە بکەنە دەرفەتێک لە بەردەم سەرکردایەتی سیاسی عیراقدا تا شەرعیەتی خۆی لەناو خەڵکەکەدا بگەڕێنێتەوە.
رێگرتن لە داڕمانی ئابووری لە هەرێمی کوردستانی عێراق: هاوسەنگکردنی ئامانجە سیاسیەکان لەگەڵ پێویستیە ئابووریەکان
July 21st, 2016 by Athanasios Manis
ئەو ڕاپۆرتە بەشێکە لەو دیبەیتەی کە لە ئێستادا له هەرێمی کوردستاندا هەیە، سەبارەت بە کاریگەریەکانی ئەو قەیرانە ئابووریە هەنووکەییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێیدا تێپەڕدەبێت و هەروەها ڕێکارە خێراکانی حکومەتی هەرێم گرتوونيهته بهر بۆ چارەسەرکردنی.
شەڕی موسڵ؛ پلانی پێش و دوای ئازادکردن
July 21st, 2016 by Dylan O’Driscoll
ئاشکرایە کە کۆنتڕۆڵکردنی موسڵ لە لایەن ڕێکخراوی داعش بووەتە بابەتێکی گرنگی نێودەڵەتی و ڕزگارکردنی ئەو شارەش وەکو هێمایەک بۆ بەزاندنی داعش لە عێراق تەماشا دەکرێت. لەم نێوەندەدا، فشارێکی نێودەوڵەتی پەیدابووە بۆ پەلەکردن و دەستپێکردنی پرۆسەی ڕزگارکردنی ئەو شارە. بەڵام کێشەکە لێرەدا خۆی دەبێنێتەوە.
لێكترازان و بەدەوڵەتبوون
June 7th, 2016 by دلاوەر عەلائەددین
لە دەرئەنجامی شڵەقانی سەرجەم هاوكێشە سیاسی و ئەمنییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، خەریكە زەمینەی دەرەكی بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی هەرێمی باشووری كوردستان خێرا ئامادە دەبێ. چاودێرە دەرەكییە دۆست و نەیارەكان خەریكن خۆیان لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی لەدایكبوونی یەكەم دەوڵەتی كوردی رادەهێنن. لەوەدا رەنگە هەرێمی كوردستانی باشوور تاكە كاندید بێ بۆ بەدەوڵەتبوون لەو چەرخەی ئێستادا، ئەگینا ئەو زەمینەیە بۆ هیچ نەتەوە و كیانێكی دیكە جارێ ساز نەبووە.