Back

ڕێگاکانی هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سوریەکان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێن

ئەم ڕاپۆرتە بریتیە لە توێژینەوەیەکی مەیدانی بە ئامانجی دۆزینەوەی چۆنیەتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران و شارۆچکەکانی دەوروبەریان بۆ کۆمەڵگای بەرگەگر و پتەوکردنی بنەماکانی خۆژیاندن تێیاندا، وەک ڕێگایەکی نوێ بۆ بەدەنگەوەهاتنی درێژخایەن بۆ قەیرانی ئاوارەکان.

دوای سێ ساڵ لە شەڕی ناوخۆ لە سوریا و پەناهەندە بوونی ملیۆنەها کەس بۆ وڵاتانی دەوروبەر، کۆمەڵگای مرۆیی هەڵساوە بە لەخۆگرتنی پلانێکی بەدەنگەوەهاتنی نوێ، کە ئامانج لێی گۆڕینی یارمەتی مرۆییە بۆ شێوازێکی درێژخایەن، کە ئەویش بریتیە لە پاڵپشتیکردنی بەرگەگرتنی پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێی دەوروبەری کەمپەکان لە ڕێگەی پتەوکردنی بنەماکانی خۆژیاندن تیایاندا. کۆمیسۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان و پرۆگرامی پەرەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، پێشەنگی و سەرپەرشتی ئەم شێوازە نوێیە دەکەن. لەو کاتەی کە بایەخ تایبەت دەدریت بە هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی لەخۆگرتنی ژمارەیەکی بەرچاو لە پەنابەرانی سوریا، ئینستیتیوتی مێری هەڵسا بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەکی مەیدانی بۆ پەرەپێدان و جێبەجێکردنی هۆکارەکانی خۆژیاندن بۆ پەنابەرە سوریەکان کە لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق، نیشتەجێن.

ڕاپۆرتی کۆتایی توێژینەوەکە لێرە دابەزێنە.

ئەم توێژینەوەیە، کە لە ماوەی نێوان مانگی نیسان و تەمموزی ساڵی ٢٠١٥ ئەنجامدراوە، ئامانج لێی ناساندنی ئەو ستراتیژیانەیە کە دەبنە پاڵپشتی گۆڕینی کەمپەکانی پەنابەران و شارۆچکەکانی دەوروبەریان بۆ کۆمەڵگایەک کە بەرگەی قەیران بگرن. وە دۆزینەوەی ئەو ستراتیژیانەی کە دەبنەهۆی پەرەپێدانی توانای پەنابەران بۆ بەدەستهێنانی هۆکارەکانی خۆژیاندن لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری قەیران و کەمکردنەوەی پشبەستنیان بە کۆمەکی دەرەکی.

بە پەیڕەوکردنی میتۆدی توێژینەوەی چەندایەتی و جۆرایەتی، ئەم پرۆژەیە سێ بنەمای سەرەکی لەخۆی دەگرێت:

  • هەلسەنگاندنی ئاستی بنچینەیی خۆژیاندن و کاریگەری قەیرانەکان لەسەر پەنابەران و کۆمەڵگای خانەخوێ.
  • تێگەیشن لە کۆدەنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی لە هەرێمی کوردستان بۆ بنیاتنانی هۆکارەکانی خۆژیاندن بەشێویەکی درێژخایەن بۆ پەنابەرە سوریەکان.
  • ئامادەکردنی پێشنیازی پێویست تاوەکو پرۆگرامی هۆکارەکانی خۆژیاندن، بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان و داڕێژەرانی سیاسەت لە هەرێمی کوردستان پشتی پێ ببەستن.

دەرئەنجامەکانی ئەم پڕۆژەی توێژینەوەیە، چەندین ڕاپۆرت لەخۆدەگرێت شانبەشانی ڕاپۆرتی کۆتایی پڕۆژەکە کە تەواوی شیکاری و بنەما سەرەکیەکانی ستراتیژیەکی نوێ بۆ بەدەنگەوەهاتنی پەرەپێدانی هۆکارەکانی خۆژیاندن، لەخۆدەگرێت.

Comments are closed.