Back

ڕاپۆرتی سیاسی “ئایندەی کەرکوک: نەخشە ڕێگایەک بۆ چارەسەری پرسی پارێزگاکە”

پرسی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکان وەک یەکێک لە کێشە هەرە ئاڵۆزەکان ماوەتەوە و پێویستە هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان چارەسەری بکەن. بەڵام بۆ ئەوەی هەر بەرەوپێشچوونێک بە ئاراستەی چارەسەرکردنی دۆخی ئەو پارێزگایە بێتە ئاراوە، پێویستە چەندین بابەتی پەیوەست بە دۆخی کۆتایی کەرکوک چارەسەر بکرێن. ئاشکرایە کە سەرکەوتنی هەر چارەسەرێکی سیاسی پەیوەستە بە بوونی ویستی سیاسی و سازانی تێکڕای لایەنەکان، بەتایبەتی کاراکتەرە ناوخۆییەکانی کەرکوک.

ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی مێری چەندین پێشنیازی ڕوون لەخۆ دەگرێت بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان بەئامانجی گەیاندنی پرسی پارێزگاکە بە چارەسەر و زەمینەسازیکردن بۆ دیبەیتی دروستکەر لەمەڕ ئایندەی کەرکوک، کە ئەمەش تەنیا لە ڕێگەی ئاستێکی بەرزتری پەیوەندی و لۆبیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکان و لەخۆگرتنی ڕێکارەکانی بنیاتنانی متمانەوە دەردەکەوێت. پێویستە ئەم هەنگاوانەش ئەنجام بدرێن بە ئامانجی بەدیهێنانی چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ پرسی کەرکوک.

کلیک بکە بۆ دابەزارندنی تەواوی ڕاپۆرتەکە

Comments are closed.