Back

هەرێمی کوردستان: ئەکتەرێکی ناوەكی لەسەر شانۆی نیشتمانی و نێودەوڵەتی

  • نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
  • ڕانیا ئەلعەتار، بی بی سی عەرەبی (سەرپەرشت)

لەم  دیبەیتەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆچوونی خۆی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەربڕی، بەتایبەتی سەبارەت بە دینامیکیەتی پەیوەندی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، ڕۆڵی هەرێم و چۆنێتی كارلێككردنی لەسەر شانۆی جیهانی و چۆن هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە سەیر دەکرێت. لەکاتێکدا بەگشتی ژیان لە هەرێمی کوردستان لەچاو باقی عێراق سەلامەتترە، هەرێم بەدەست نایەکسانی ئابووریی و کێشەی ناوخۆیی دیکەوە دەناڵێنێت. جگە لەوەش، ئەو دیدارە مانگێك لە دوای وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دێت، كە ئەویش دوابەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هات. لە کاتێکدا لە 4ی نیسانی 2023 لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن کرا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕییەکەوە بۆ تورکیا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دوای ئەو بڕیارە دۆخەکە چی لێ دێت؟

 

لەم  دیبەیتەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆچوونی خۆی لەسەر كۆمەڵێك بابەتی پەیوەست بە هەرێمی كوردستان دەربڕی، بەتایبەتی سەبارەت بە دینامیکیەتی پەیوەندی ئێستای نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، ڕۆڵی هەرێم و چۆنێتی كارلێككردنی لەسەر شانۆی جیهانی و چۆن هەرێم لەلایەن کۆمەڵگەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەوە سەیر دەکرێت. لەکاتێکدا بەگشتی ژیان لە هەرێمی کوردستان لەچاو باقی عێراق سەلامەتترە، هەرێم بەدەست نایەکسانی ئابووریی و کێشەی ناوخۆیی دیکەوە دەناڵێنێت. جگە لەوەش، ئەو دیدارە مانگێك لە دوای وەستانی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە دێت، كە ئەویش دوابەدوای دەرچوونی بڕیارەكەی ژووری بازرگانی نێودەوڵەتی لە پاریسەوە هات. لە کاتێکدا لە 4ی نیسانی 2023 لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ڕێککەوتن کرا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆڕییەکەوە بۆ تورکیا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا دوای ئەو بڕیارە دۆخەکە چی لێ دێت؟

سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بە ئاشکرا دانی بە کێشەکانی هەرێمی کوردستاندا نا، و وتی، “لە ساڵی 2003ەوە هەموومان هەڵەمان کردووە”. ئاماژەی بەوەشکرد كە عێراق تەنها کاتێک سەرکەوتوو دەبێت کە هەموو لایەنەکان هەست بکەن هاوبەشن. گوتیشی كە ئەوەی ئەو دەیبینێ ئەوەیە کە قووڵایی ستراتیژی هەرێم بەغدایە، بەڵام “پێویستمان بە مۆدێلێکی حوکمڕانییە کە هەموو هاوبەشەکان بەشێک بن لێی”،هێشتا دەتوانین ئەم وڵاتە بە گفتوگۆ بەرەو پێشەوە ببەین. سوپاسی سەرۆکوەزیران، محەمەد شیاع ئەلسودانی كرد بۆ نیشاندانی لێبوردەیی خۆی بەرامبەر بە پرسی گواستنەوەی نەوت. دیارە ڕێککەوتنەکە کێشەی تەکنیکی هەیە، و “دڵنیاین کە پرسەکە سیاسی نییە”.هەروەها گوتی “ڕێککەوتن لەگەڵ تۆتال هەموو وڵات بەرەو پێشەوە دەبات، ئەمەیە کە خەڵک پێویستی پێیەتی و جەختی كردەوە كە “ئێمە و هەموو لایەنە سیاسییە کوردییەکان” لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی سودان وەستاوین.

سەرۆکی هەرێمی كوردستان، لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بە هەوڵەكانی سەرۆکوەزیرانی عێراق دا (كە لە هۆڵەكەدا ئامادە بوو) و گوتی كە ئەویان باس لە ژمارەکان دەکات، هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ خزمەتکردنی هەموو عێراق. سەبارەت به رێککەوتننامەی نەوتی ئەم دواییە کە لەنێوان هەولێر و بەغدا له بارەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە، سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند که “پرسه تەکنیکییەکان” ڕێگری له جێبەجێکردنی دەکەن. گوتیشی: “بەڵام ئێمە لە هەرێمی کوردستان دڵنیاین لەوەی هیچ بڕیارێکی سیاسی لە بەغداوە نییە هەوڵی بەربەست دروستکردن بۆ ئەم ڕێککەوتنە بدات”. هەروەها گوتی كە تیمێکی هاوبەشیان لەگەڵ بەغدا هەیە بۆ دانوستان لەگەڵ تورکیا. دڵنیاش بوو كە ئەم کێشانە گەورە نین بۆ ڕێگریکردن لە پرۆسەکە و بەسەریاندا تێدەپەڕین. هەروەها گوتی “هیوادارم تا دوو هەفتەی داهاتوو ئەم کێشە تەکنیکییانە چارەسەر بکرێن… هەتا زووتر ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت، زووتر ئەم بارگرانییە لەسەر شآنی بەغدا هەڵدەگیرێت”. جەختیشی كردەوە كە قووڵترین پەیوەندی ستراتیژییان لەگەڵ بەغدایە و تەنها لە بەغدا دەتوانن کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

سەبارەت بە کێشەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند: “هەوڵدەدەین سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە چەترێک کە هەموو لایەنە ناکۆکەکان یەکبخات، لەگەڵ پەرلەمانتارانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان”. دوای دواکەوتنێكی زۆر، بڕیارە لە 18 تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام پرسیارەکان و کێشەکان ماون کە ئایا هەرێم پابەندی ئەو وادەیە دەبێت یان نا. سەرۆکی هەرێم بە دیداری عێراقی ڕاگەیاند كە داوایان لە هەموو لایەنەکان کردووە پابەندبن بەو وادەیەی کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم دیاری کراوە، و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی بە مافێکی دەستووری وەسف کرد. سەرۆکی هەرێم پێی وانییە دەرچوونی تیمی یەکێتی لە کۆبوونەوەکانی کابینەی حکومەت هەنگاوێکی دروست بووبێت. گوتی، “بەجێهێشتنی کۆبوونەوەکان خزمەتیان  نە بە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و نە هەرێمی کوردستان کرد، کابینە ئەو شوێنەیە کە کێشەکانی تێدا چارەسەر دەکرێت”.

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیای دراوسێ، سەرۆکی هەرێم  گوتی”دەبێت واقیعبین بین، ڕاستییەکەش ئەوەیە کە تورکیا کۆمەڵێک نیگەرانی ئەمنی پێویستی هەیە بۆ ئەوەی عێراق لەبەرچاوی بگرێت”. پێی وایە كە نەدەبوو عێراق ببێتە سەرچاوەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێ. “ئەگەر پەکەکە لەسەر سنوور نەبوایە توركیا بۆچی هێرشی دەهێنا؟ تورکیا مافی خۆیەتی عێراقێکی سەقامگیری هەبێت وەک دراوسێیەک، ئێرانیش هەمان مافی هەیە، ئێمە نابێت ببین بەهەڕەشە بۆ سەر دراوسێکانمان. سەرۆک وەزیرانی عێراق زۆر جدی بوو لەم بارەیەوە”.

سەرۆکی هەرێم بە ڕاشکاوانە  ئێرانی بە دراوسێیەکی گرنگی عێراق و هەرێمی کوردستان وەسف کرد. “ئێران بە درێژایی مێژوو هەمیشە هاوکارمان بووە، ئێمە هەرگیز بە هیچ شێوەیەک یارمەتی هیچ وڵاتێک نادەین لە دژی ئێران”. گوتیشی كە ڕێگە نادەین هەرێمی کوردستان بۆ هەڕەشەکردن لە ئێران بەکاربهێنرێت، هەمیشە دەمانەوێت فاکتەری سەقامگیری بین، هەمیشە دەمانەوێت باشترین پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکانمان هەبێت.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

4/05/2023

پانێڵی دەیەم: هەرێمی کوردستان: ئەکتەرێکی ناوەکی لەسەر شانۆی نیشتمانی و نێودەوڵەتی

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.