Back

ئەولەویەتەکانی سیاسەتی عێراق و ئاڵەنگاریەکانی داهاتوو

  • محمد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق
  • دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستب ۆ توێژینەوە (مێری)

دیداری عێراق دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی حکومەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێوەچوو، کە ڕووبەڕووی چاوەڕوانیی و فشارێکی زۆر دەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ماوەیەکە عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە. ئەلسودانی لە دوایین دانیشتنی دیداری عێراقدا لەگەڵ سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، دلاوەر عەلائەدین، بەشداری لە گفتوگۆیەکی سیاساتیدا کرد.

دیداری عێراق دوای شەش مانگ لە دەستبەکاربوونی حکومەتی محەمەد شیاع ئەلسودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەڕێوەچوو، کە ڕووبەڕووی چاوەڕوانیی و فشارێکی زۆر دەبێتەوە بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ماوەیەکە عێراق ڕووبەڕووی بووەتەوە. ئەلسودانی لە دوایین دانیشتنی دیداری عێراقدا لەگەڵ سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، دلاوەر عەلائەدین، بەشداری لە گفتوگۆیەکی سیاساتیدا کرد.

محەممەد شیاع ئەلسودانی دڵنیایی دایە ئامادەبووان کە حکومەت دەبێت “ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئالەنگاری خزمەتگوزاری و بژێوی و ئابووری ببێتەوە”. بە گوێرەی خەمڵاندنی ئەو، گەورەترین تەحەدا کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە ئەوەیە کە حوکمی پێشوەختە لە ناوە و دەرەوە لەسەر حكومەتەكەی دەدرێت. “هەمووان گومانیان هەبوو لە ئەدای ئەم حکومەتە، بەڵام سەرەڕای ئەم تەحەددایانە، حکومەت تەنها لە ماوەی شەش مانگدا پێشکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. بەگوتار و بەكردار”.

سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران  ڕاشیگەیاند: “تەحەدای گەورە ئەوەیە کە چۆن متمانەی خەڵک بەدەست بهێنرێت، ڕێگەی بەدەستهێنانی ئەم متمانەیە لە ڕێگەی ئیعتبارەوەیە” پێویستە ڕای گشتی بزانێت کە حکومەتێکی جددییان هەیە کە بەڵێنەکانی جێبەجێ بکات. لە ماوەی شەش مانگدا ئەوەمان کرد. “لە هەموو ئامانجێکدا دەستکەوتێکمان هەیە”. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی “بەهیوای جوڵەیەکی کاریگەرتر بووم لەلایەن بەشێک لە وەزیرەکانەوە. بەدڵنیاییەوە بارودۆخی وەزارەتەکان سەختە، و دۆسیەکان قورسن بودجە پەسەند نەکراوە، ڕەنگە ئەمە بەربەستێک بێت، بەڵام” ئێمە حساب بۆ نیوەی دووەمی ئیمساڵ دەکەین”.

سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە لە کۆی 80 بڕگەی تایبەت بە بەڵێنەكانی حکومەت کە لە پرۆگرامی وەزاریدا دیاریکراون، 31%یان جێبەجێ کراون. لە ڕەشنووسی یاساوە بگرە هەتا ڕێکارەکانی جێبەجێکردن. “ئەمە متمانە بە باقی هاوبەشەکانی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەبەخشێت. دەتوانم بڵێم کە ئەمە لە هاوپەیمانێتیەکانی پێشوودا بێ وێنەیە.”

سەرۆکی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، هیچ سەرکەوتنێک بەبێ پێکهێنانی تیمێکی بە بەدواداچوون بەدەست ناهێنرێت. پێویستە دەسەڵاتەکانی نێوان وەزیرەکان و پارێزگارەکان و ڕاوێژکارەکان بپارێزین. بەڕێوەبەرە گشتییەکان بۆ ئەرکی وەزارەتەکان گرنگن. پێشتر هەندێک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان بەسەر حکومەتدا سەپێندرابوون. ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ ئەدای کارکردنیان دەکەین، بەڵام دەبێت هەڵسەنگاندنەکە دادپەروەرانە بێت، “سێ مانگ بەسە بۆ هەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، شەش مانگیش بەسە بۆ هەڵسەنگاندنی بریکاری وەزیر و ڕاوێژکار و پارێزگارەکان، دوای ئەوەش دەتوانین هەڵسەنگاندن بۆ وەزیرەکان بکەین”.

سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە پرسی گەندەڵی، دانی بەوەدانا کە بنبڕکردنی گەندەڵی پێویستی بە ئیرادە و بڕیارە و ئەم ئیرادە و بڕیارەش بوونی هەیە. “هیچ هێڵی سوورمان نییە و نیەتی دواخستنی بابەتەکەشمان نیە. دەستنیشانكردنی گەندەڵی كارێكی ئاسانە بە ڕێکاری خێرا و ئاسان.  جەختیشی لەوە کردەوە کە حکومەتەکەی بە تەواوی پابەندە بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و درێغی ناکات لە کردنە ئامانجی ئەو کەسانەی تێوەگلاون. وتیشی: دەستمان کرد بە چاکسازیكردن لە خودی بەشی دژە گەندەڵی، بەداخەوە عەیبێکی ڕوونمان لەو دامەزراوانەدا دۆزیەوە، بەڵگەمان دۆزیەوە و کەسانی نوێمان لێ دانا. وتیشی، “من بانگەشەی ئەوە ناکەم کە گەندەڵی 100% وەستابێت، بەڵام ئێستا هەمووان دەزانن لە دامودەزگاکانی دەوڵەتدا کەسانێک هەن کە بەدواداچوون بۆ فایلەکانی گەندەڵی دەکەن، هەر گومانێک، جولەیەک، ڕێککەوتنێک یان سەرپێچییەک هەبێت، پێویستە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت”.

سودانی جەختیشی لەوە کردەوە کە کاری لە پێشینەی حکومەتەکەی گەڕاندنەوەی پارە دزراوەکان و گەیاندنی کەسە داواکراوەکانە بۆ دادگا. کەسانی گەندەڵ مەیلیان هەیە لە وڵات هەڵبێن و ئەو پارە دزراوانە بەکاردەهێنن بۆ کڕینی خانووبەرە یان کردنەوەی هەژماری بانکی لە وڵاتانی دراوسێ، بەڵام حکومەت ڕێککەوتنی نێودەوڵەتیی دژە گەندەڵی هەیە، هەروەها دەسەڵات بە بانکی ناوەندی عێراق دراوە بۆ جێبەجێکردنی پابەندبوون لە دامەزراوە داراییەکانەوە و دڵنیابوون لە هاوکارییەکانیان.

سەرۆک وەزیران دانی بەوەدانا کە عێراق “هەرگیز سیستەمی بانکی نەبووە، نە حکومی و نە تایبەت. ئەمە کێشەیەکی ڕاستەقینەیە. یەکەم لەرزینێکی بچووک کە پەیوەندی بە هەڵاوسانی ئاڵوگۆڕەوە هەبوو، بانکەکان داڕمان، ئەگەر دەستوەردانی حکومەت نەبوایە ئێمە نەماندەتوانی ڕووبەڕووی قەیرانەکە ببینەوە”. ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ بانکێکی تایبەت نییە کە بەشداری دارایی پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون یان کارگەیەکی کردبێت، ڕەنگە چەند بانکێک. ئێمە پشتگیری ئەم بانکانە دەکەین بە مەبەستی پەرەپێدان و بەرزکردنەوەیان، ئاسەواری هەبوونی 87 بانک و 600 کۆمپانیای ئاڵوگۆڕکردن لە عێراقدا نییە.

بە گوتەی ئەلسودانی، باشترکردنی کەرتی وزەی وڵاتەکە یەکێک لە کارە سەرەکییەکانی حکومەتەکەی بووە و ئەو ڕێککەوتنانەی ئەم دواییە لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان واژۆکراون، یارمەتی ئەو وڵاتە دەدەن لە ئەرکەکەیدا بۆ کۆتاییهێنان بە هاوردەکردنی گاز. ناوبراو بە ئامادەبووانی ڕاگەیاند کە بۆ یەکەمجار حکومەتەکەی گرێبەستی پێنج ساڵەی بۆ چاککردنەوەی کەرتی کارەبا واژۆ کردووە و لە ئەنجامدا تێچووی وێستگەکانی کارەبا بە ڕێژەی 30% کەم دەبێتەوە. سەرەتا کێشەمان هەبوو لەگەڵ گرێبەستەکان لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی. بەڵام ئەم بەربەستانە چارەسەر کران، و ئێمە ڕێککەوتنێکمان واژۆ کرد بۆ دابینکردنی تا 600 مەتر سێجا گاز لە ماوەی 3-5 ساڵی داهاتوودا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق پابەندبوونی خۆی بە گەیشتن بە خۆبژێوی لە گاز و کۆتاییهێنان بە پشتبەستنی عێراق بە گازی هاوردە دووپاتکردەوە. گوتیشی: “ڕۆژانە لەکاتی داگیرساندنی گازدا پارە دەسوتێنین”. عێراق ساڵانە بە بەهای 4 ملیار دۆلار گاز لە ئێرانەوە هاوردە دەکات. بەڵام گرێبەستی ئەم دواییەی لەگەڵ تۆتال بەو مانایە دەبێت کە عێراق بتوانێت ڕۆژانە 600 مەتر سێجا گاز بەرهەم بهێنێت و کۆمپانیای بەسرە گازیش پێشبینی دەکرێت ڕۆژانە 400 مەتر سێجا گاز بۆ وڵات دابین بکات، واتە لە ماوەی یەک بۆ سێ ساڵ عێراق هاوردەکردنی گاز ڕادەگرێت. سودانی وتی “رۆژانە 1200 مەتر سێجا گازی پەیوەندیدار دەسوتێنین و 1000 مەتر سێجا هاوردە دەکەین، ئەمەش ساڵانە 4 ملیار دۆلارمان تێدەچێت”.

هاوبەشیکردن لەگەڵ کۆمپانیای تۆتال ئینێرجی بۆ 600 مەتر سێجا یارمەتیدەر دەبێت بۆ قەرەبووکردنەوەی بەکاربردن لە ماوەی 15 مانگی داهاتوودا، یەک کێڵگە لە خولی پێنجەمی مۆڵەتدان پێشبینی دەکرێت 255 مەتر سێجا گاز بەرهەمبهێنێت. حکومەت ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی خولی شەشەمی مۆڵەتدان، کە کێڵگەی نوێ لە بیابانەکانی ئەنبار و نەجەف دەگرێتەوە کە لەم دواییانەدا دۆزرایەوە. سەرۆک وەزیران جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە عێراق ئامادەیی لە بازاڕی گازدا هەبێت، چونکە ئەمە شوێنی شیاوی خۆیەتی. ئەمەش دەتوانرێت بەهۆی ئەو یەدەگە گەورەیەی کە هەیەتی و هەروەها کاتێک سەیری بڕی ئەو گازە دەکەین کە لە ڕێگەی سووتاندنی گازەوە بەفیڕۆ دەچێت”.

لەمیانی دیبەیتەكەدا، سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند کە تورکیا ڕۆڵی سەرەکی هەیە لەوەی کەی هەناردەکردنی نەوتی خاوی عێراق دەستپێدەکاتەوە، دوای ئەوەی لە ئەنجامی بڕیارێکی دادگای نێودەوڵەتیی لە پاریس ڕاگیرا. ئاماژەی بەوەشکرد کە ڕێککەوتنی بەغدا و هەولێر لە پشت دواکەوتنی دەستپێکردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی خاوەوە نییە.  ئەگەر ئەمڕۆ لایەنی تورکی پەیوەندیمان پێوە بکات، ئەوا هەناردەکردن دەستپێدەکەینەوە.” ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پرسانەی کە ماونەتەوە پەیوەندییان بە لایەنە تەکنیکییەکانەوە هەیە وەک هەژماری بانکی و لایەنی تورکی، هەروەها لایەنی تورکی بە فەرمی حکومەتی ئاگادارکردووەتەوە کە پێویستە پشکنینی بۆرییەکە بکات بەهۆی ترسی ئەوەی کە ڕەنگە پێویستی بە نۆژەنکردنەوە هەبێت دوای بوومەلەرزەکەی ئەم دواییە. دواکەوتنەکە لە ئەنجامی هیچ ڕێککەوتنێک نییە، چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە کەی بۆرییەکە ئامادە دەبێت بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن.

سەرۆکی حکومەت ستایشی رۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد لە بەدیهێنانی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانەوە. هەروەها ئەلسودانی جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کردەوە، و جەختیشی لەوە کردەوە کە پەیوەندی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە پێشینەی کارەكانیدایە. هیچ دواکەوتنێک لە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناکرێت، ئەوانەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقن، بەو پێیەی هەمان هاوڵاتی بەغدان. پێدانی مووچە لە ئەستۆی حکومەتی فیدراڵیدایە بەبێ گوێدانە هەناردەکردنی نەوت. باسی لەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان بەشداری لە کاروباری نیشتیمانیدا بکەن و تەنها سەرنجیان لەسەر بابەتەکانی پەیوەست بە هەرێم نەبێت، لەوەدا، هەستی بەم هەڵوێستە لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کردووە، کە ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ بەشداریکردن و پشتیوانی کردن.

لە وەڵامی پرسیارێکی دلاوەر عەلائەدین سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران و ئەکتەرە چەکدارە نادەوڵەتییە لایەنگرەکانی ئێران، سەرۆک وەزیران ئەلسودانی ڕایگەیاند کە کاتێک باس لە ئێران دەکرێت، ئێمە لە پەیوەندییە فەرمی و نافەرمیەکاندا پشتیوانی ئێرانمان وەرگرتووە. ئێمە زۆر شتمان لەگەڵ ئێراندا هاوبەشە. ئێران لەگەڵ عێراق لە دژی ڕژێمی پێشوو و شەڕی داعش وەستا. “عێراق دوای کەمکردنەوەی ئەو گرژییەی ئەم دواییەی نێوان ئێران و سعودیە، بەشێک لە ئاڵۆزییە ئەمنییەکانی خۆی چارەسەر دەکات”. سودانی پێشوازی لە نزیکبوونەوەی سعودیە و ئێران کرد و بە قازانج بۆ عێراق وەسفی کرد. هاوبەشی زۆر لە نێوان عێراق و سعودیە و پەیوەندییە مێژووییەکان هەیە. ئەمڕۆش بزووتنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و سەفەر بەردەوامە و ئێستا قسەی باو لەسەر پڕۆژەی ستراتیژییە.

سەبارەت بە دۆخی مرۆیی عێراق، جەختی لەوە کردەوە کە هەموو لایەک سوورن بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە و بەڵێنی بە ئامادەبووان دا کە “سندوقێک بە بەهای 50 ملیار دینار ئاوەدانکردنەوەی شەنگال و دەشتی نەینەوا دابین دەکات، هەروەها ئەکتەرە ئەمنییەکان دوور دەخەنەوە جگە  لە هێزی سوپا و پۆلیس لە ناوچەکە”. دووپاتیکردەوە کە هەموو لایەنەکانی هاوپەیمانی حکومەت هاوڕان بەڵام دەبێت گروپە سەربازییەکان لەژێر کۆنترۆڵی دەوڵەتدا بن.

سەبارەت به پەیوەندی عێراق لەگەڵ ئەمریکا، سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوه کە “پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات بەڕاستی ستراتیژییه و ڕێککەوتنێکی ستراتیجی له نێوانیاندا هەیە. ئەمریکا پاڵپشتی عێراقی کرد له گۆڕینی رژێم و شەڕی تیرۆر، بەرژەوەندی هاوبەش هەیه، و ئارەزووی بەهێزکردنی ئەم پەیوەندییە و چالاککردنی هەموو ئەو فایلانەی هەیە كە لە ڕێککەوتنی ستراتیژیدا هاتووە.”  گوتیشی “کاتی ئەوە هاتووە ئێمە ئەم ڕێککەوتنە جێبەجێ بکەین، و هاوکاری و پەیوەندی تەنها لە لایەنی ئەمنی سنووردار نەکەین”. خەڵکی عێراق دەبێت بوونی کۆمپانیا پێشکەوتوو و کارامە ئەمریکییەکان لە زۆر بواردا ببینن. هەروەها گوتی “ئێمە جدیین لە پەرەپێدانی ئەم پەیوەندییە و دانانی لە فۆڕمی دروستی خۆیدا، ئێمە نامانەوێت لەگەڵ لایەنێک لە میحوەرێکدا لە دژی ئەوی دیکەدا بەشداری بکەین، و نامانەوێت ببین بە بەشێک لە سیاسەتی یەکلاکردنەوەی ململانێکان، وە خاکی عێراق نابێت ببێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێیەکان”.

دیداری عێراق: بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی

4/05/2023

پانیڵی یانزەیەم: ئەولەویەتەکانی سیاسەتی عێراق و ئاڵەنگاریەکانی داهاتوو

ڤیدیۆی پانێڵ

Comments are closed.