Back

رۆڵی هاوپەیمانی ئەلعەزم و نوێنەرایەتی سوننە لە عێراقی دوای داعش

عێراق و بنیاتنانی دەوڵەت لەنێو پەرەسەندنی داینامیکی سیاسی

لە دىبه‌تێكى بەرفراوان و ڕاشکاوانەدا لە دیداری مێری ٢٠٢٥، موسەنا ئەلسەمەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلعەزم، گفتوگۆى چه‌ندىن بابه‌تى كرد،  له‌وانه‌ دینامیکیەتی پەرەسەندنی نوێنەرایەتی سیاسی کۆمەڵگای عه‌ره‌بىسوننەی و كێشه‌ى ده‌ستنىشاكردنى سەرکردایەتی پەرلەمانی عێراق و تەحەددیاتی گەڕانەوەی ئاوارەکان و بابەتی فیدراڵیزم لە عێراق. پانێڵەکە لەلایەن عەبدولعەزیز ئەلجەربا سەرپەرشتی کرا و دۆخی ئێستای حوکمڕانی و نیگەرانییە درێژخایەنەکانی دوای داعش، بەتایبەتی لە پارێزگا ئازادکراوەکانی عێراق، گەنگەشە کرد.

ئەلجەربا گفتوگۆکەی بە ئاماژەدان بە گرنگی چاوپێخشانەوە بە ڕێڕەوی سیاسی ناوچە زۆرینە سوننەکان کردەوە بەتایبەت لە دوای ساڵەی ٢٠١٧وە، ئەو ساڵەی کە داعش لەو ناوچانە دورخرایەوە. ئەو جەختی لەوە کردەوە کە پێکهێنانی هاوپەیمانی ئەلعەزم، کە پێکهاتوە لە کۆمەڵێک پارتی سیاسی لۆکاڵی نوێ، وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بوو بۆ پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییەی  دروست بوو لەدوای نەمانی هێزی سەربازی داعش لەو ناوچانە. ئەم هاوپەیمانێتیە سەرەڕای بەدەستهێنانی نوێنەرایەتییەکی بەرچاوی پەرلەمانی (نزیکەی ٣٠ پەرلەمانتار)، ڕووبەڕووی ئاستەنگی جددی ناوخۆیی و دەرەکی بووەتەوە. یەکێک لەو ئاستەنگانە مانەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمانە بەتاڵەی بۆ ماوەی نزیک لەساڵێک. هەڵبەتە ئەم پۆستە بە نەریتێکی سیاسی بۆ پێکهاتەی سوننە تەرخانکراوە بەپێی نۆرمەکانی دابەشکردنی دەسەڵات لە دوای ساڵی ٢٠٠٣وە.

ئەلسامەڕائی ڕوونی کردەوە کە هۆکاری نەبوونی سەرۆکی پەرلەمان، پێچەوانەی ئەوەیە کە باوە و تەنیا بەهۆی ناکۆکی نێوان سوننەکانەوە نەبووە. بەڵکو بەبروای ئەو، چۆن لەناو هەموو پێکهاتەکانی دیکەی وەکو کورد، شیعە، پەرتەوازەیی و پارچەپارچەبوون بوون هەیە، بەهەمان شێوە، سوننەکانیش ئەو کێشەیەیان هەیە. بەڵام بە بۆچوونی ئەلسامەرائیی و دواکەوتنی دەستنیشانکردنی سەرۆکی پەرلەمان بەهۆی ئاڵۆزییە سیاسییە بەرفراوانەکان و ڕکابەریی نێوان لایەنەکان بووە. وتیشی: ئەمە تەنها پرسێکی سوننە و سوننە نییە. “ئێمە لە ڕابردوودا بینیومانە ناکۆکی کورد-کورد و شیعە-شیعە بۆەتە هۆی دامەزراندنی پۆستەکانی پەیوست بەوە گۆمەڵگایانە.” هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە هەندێک ئەکتەری سیاسی سوودمەندن لە دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی سوننە، چونکە ئەوان ئەو دۆخە بەکاردەهێنن وەکو کارتێک لە دانوستانەکاندا، بەتایبەتیش لەکاتی داڕشتینی یاساکانی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان.

جگە لە گرنگی کۆتاییهێنان بە مشتومڕەکان لەسەر سەرۆکایەتی پەرلەمان ، بەبڕوای ئەلسامەڕای چەند بابەتێکی گرنگی ستراتیژی هەن کە دەبێت تاوتوێ بکرێن،  ئەوانیش یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق و ڕۆڵی پەرلەمانە لە چارەسەرکردن و دەرکردنی یاسا هەستیارەکان. وتیشی: پێویستە بۆ ڕای گشتی عێراق ڕوونی بکەینەوە کە دواکەوتنی دەستنیشانی کردنی سەرۆکی پەرلەمان تەکنیکی نیە بەڵکو ڕەگی لە مانۆڕی سیاسیدا هەیە.

پاشان گفتوگۆکە بەرەی سەند بەرەوە ئەو تەحەددیانەی سەریان هەڵداوە بەبۆنەی داعشەوە، بەتایبەتی دۆخی زیاتر لە 800 هەزار ئاوارەی ناوخۆیی مەزەندەکراو کە هێشتا نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان. ئەلجەربا نیگەرانی جددی سەبارەت بە گۆرانکاری دیمۆگرافی وروژاند وتی هەندێک لە ئاوارەکان لەلایەن میلیشیاکان و لایەنە سیاسییەکانی پشتێنەی بەغدا و نەینەوا و دیالە و بابلەوە ڕێگرییان لێکرا لە گەڕانەوە. ئەلسامەڕائی دان بەو تەحەددیانە نا و باسی لەوە کرد کە چۆن دۆخی ئاوارەبوونی سوننەکان لە مێژە بەهۆی پەراوێزخستنیان لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ و سەرهەڵدانی ئەلقاعیدە و دواجار داعش خراپتر بووە. بەڵام ئاماژەی بەوەشدا کە چاکسازییە ئەمنییەکانی ئەم دواییە بەرهەمیان هەبوە و سامەراشی وەک نموونە هێنایەوە کە تێیدا بەرپرسیارێتی ئەمنی لە سوپاوە بۆ وەزارەتی ناوخۆ و پۆلیسی فیدراڵی گواستراوەتەوە. ناوبراو ئاماژەی بە باشترکردنی ژێرخانی ئابووری کرد لە ناوچە سوننیەکان و وتی بودجەی ئاوەدانکردنەوە و کەمکردنەوەی خاڵەکانی پشکنین نیشانەی پێشکەوتنن. لە هەمان کاتدا جەختی لەسەر پێویستی بەردەوامی بەشداریکردنی جددی سوننەکان کرد لە حکومەت و رۆڵی کۆمەڵگا بەرز نرخام بە تایبەتی رۆڵی وەقفە ئاینییەکانی وەک وەقفی سوننە- بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی متمانە لەنێوان دەوڵەت وکۆمەڵگە و ئاسانکاریکردنی پرۆسەی گەڕانەوە.

سەبارەت بە پرسی شەنگال، شارێک کە تا ئێستاش یەکێکە لەو شارانەی کەمترین ئاستی ئاوەدانکراوەی پێگەیشتوە و لە ڕووی ئیدارییەوە پشتگوێخراوە بەتایبەت لە عێراقی دوای داعش، ئەلسەمەڕائی هاوسۆزی خۆی دەربڕی لەگەڵ دانیشتوانە هەمەچەشنەکەی شەنگال. ئەو ئاماژەی بەوەشکرد کە پەرلەمانی عێراق و حکومەتی فیدراڵی بودجەی تایبەتیان بۆ شنگال تەرخانکردووە. هەروەها باسی ئەوەشی کرد کە بەهەوەڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق  دامەزراندنی دانیشتوانی ناوچەکە بۆ ناو هێزە ئەمنییەکان دەستیپێکردووە. لە کاتێکدا، ئەم هەوڵانە جێگەی سەرنجن، جێبەجێکردنیان لەسەر زەوی زۆر سنووردارن. هەڵبەتە هۆکاری زۆر هەن لەپاڵ ئەم شکستەوە، بەڵام ئەلسامەڕای ئاماژەی بە ناکۆکییە درێژخایەنەکانی نێوان کوتلە سیاسییەکانی نەینەوا کرد وەک بەربەستێک لەبەردەم پێشکەوتنی مانادار لە شەنگال. ئەو دووپاتیشی کردەوە کە، “لەگەڵ پارێزگار و حکومەتی ناوەندی کاردەکەن بۆ ئاساییکردنەوەی حوکمڕانی و ئەنجامدانی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەبووەکان”.

هەروەها لە گفتوگۆکەدا باس لە گرژییەکانی ئەم دواییەی دیالە و کەرکووک کرا.  لەو دوو پارێزگایە ئەنجوومەنە ناوخۆییەکانیان تووشی تێکچوونی جددی بوون، لەوانە ڕکابەری و دوورخستنەوە و کێبڕکێی. ئەلسامەڕائی ڕەخنەی لەوە کرد کە بوونی ١.٧ وەک بنەما (عەتەبەی هەڵبژاردن) بۆ دابەشکردنی دەنگەکەان ئاستەنگە و هۆکارە لە  دابەشبوونی لایەنەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاکانی ئەو دوو پارێزگایە. بەبڕوای پەیڕەوکردنی ژمارە ١.٩ هاوپەیمانی فراوانتر  دروست دەکرد و و ئاسانکاری بۆ دانوستانەکانی دوای هەڵبژاردنەکان دەکرد. ئەلسامەراوئی جەختیشی لەوە کردەوە کە هاوپەیمانی ئەلعەزم داکۆکی لە حوکمڕانی گشتگیر لە کەرکوک کردووە بە دەستەبەرکردنی نوێنەرایەتی بۆ هەموو پێکهاتەکان لە ئیدارەی خۆجێی. سەرەڕای ئەوەش، ناوبراو بە داخەوە باسی لەوە کرد کە هەندێک لایەنی عەرەبی تاکلایەنانە مامەڵەیان کردووە و دابەشبوونیان لەناو ڕیزەکانی خۆیاندا دروستکردووە و بەشێک لە بازنەی هەڵبژاردنەکانیان فەرامۆش کردووە. سەبارەت بە دیالاش، ئاماژەی بەوەکرد کە دیالا ئاستی ئیفلیجیە سیاسیەکەی قووڵتر بوو بەو پێیە کە حکومەتی خۆجێی زیاتر لە هەشت مانگی خایاند بۆ پێکهێنانی و دۆخەکە گەیشتە ئاستی بە دەرکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگاکە. ئەو هۆشداریشیدا بەوەی کە “ئەم ململانێ ناوخۆییانە، پێشینەی نەرێنی بۆ پارێزگاکانی دیکەی عێراق دادەنێن”.

لە بەشی کۆتایی پانێلەکەدا پرسی فیدرالیزم لە ناوچە زۆرینە سوننەنشینەکان – بە تایبەتی ئەنبار – وروژێنرا. ڕوونە کە بانگەوازەکان بۆ دروستبوونی فیدراڵیەت وەک وەڵامێک بۆ پەراوێزخستنی هەستپێکراوی سوننەکان سەریان هەڵداوە، بەڵام کاردانەوە سیاسییەکان بۆ دروستبوونی فیدرالیەت لەو ناوچانە سستن تا ئێستا. ئەلسامەڕائی هەڵوێستی خۆی ڕوونکردەوە وتی لە کاتێکدا فیدراڵیزم مافێکی دەستوورییە، بەڵام بە شێوەیەکی شەخسیی لەگەڵ ئەم بژاردەیەدا نییە. ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە حوکمڕانی دادپەروەرانە هۆکارە بنەڕەتییەکانی پشت ئەم جۆرە داواکاریانە لادەبات و ئەم فۆرمەی حکومڕانی دەتوانێت زیان بە یەکێتی نەتەوەیی عێراق بگەیەنێت. ئەو وتی: “هاوڵاتیان داوای فیدراڵی ناکەن ئەگەر هەست بکەن یەکسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت- جا خەڵکی ئەنبار بن، بەسرە، هەولێر، یان ناسریە.” داوای لە نوخبەی سیاسی عێراق کرد کە حوکمڕانی گشتگیر و بەرپرسیارێتی هاوبەشی ڕاستەقینە لە پێش پارچە پارچەبوونی خاکەکان دابنێن.

دیداری مێری 2024

عێراق و بنیاتنانی دەوڵەت لەنێو پەرەسەندنی داینامیکی سیاسی (ب)

پانێڵی 6B

30 ئۆكتۆبەری 2024

Comments are closed.