ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێدانی توێژینەوەی پەیوەندیدار لەسەر ڕەوشی کەرکووک بە پشتبەستن بە سەرچاوەی ڕاستەوخۆ و بە ئامانجی پێشکەشکردنی ڕاسپاردە بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، دانیشتوانی کەرکووک و حکومەتی فیدڕاڵ بەمەبەستی دۆزینەوەی چارەسەری کرداریی بۆ باروودۆخی ئێستا.

به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ئاماره‌كان پیشانیدەدن کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو توندوتیژی دژی ئافرەتان ڕووی له‌ زيادبوون بووه‌ و هه‌روا بەردەوامیشە. به‌ ته‌نيا لە ساڵی ٢٠١٣دا، زیاتر لە ٥٠٠٠ کەیسی توندوتیژی دژی ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە، ئه‌وه‌ش سەرەڕای ده‌رچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ساڵی ٢٠١١. ئينستيتيوتی مێری هه‌ر له‌ زووه‌وه‌ هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆ […]

مێری هەڵدەستێت بە پێدانی دواپێشهاتەکان دەربارەی ڕەوشی ئەمنی و قەیرانی سیاسییی لە عێراق.

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندنی کاریگەرییە ئابووری، کۆمەڵایەتی و ئەمنییەکانی گەیشتنی پەنابەرە سورییەکان و ئاوارەکان بۆ هەرێمی کوردستان، بە ئامانجی پێشنیازکردنی ڕامیاری (پلانی) کەمکردنەوەی ئەو کاریگەریانە و جێبەجێکردنی لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە.

ئەم پڕۆژەیە هەڵدەستێت بە پێدانی دواترین شیکاری و زانیاری لەمەڕ پێشهاتەکان و بەرەو پێشچوونە ئابوورییەکان لە عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.