Back

چالاكییه‌كان

لە ماوەی ئەم ساڵ، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە زنجیرەیەک وۆرکشۆپ و کۆنفرانس سازدەکات دەربارەی:

  • پەیوەندییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان-ئێران و کاریگەرییەکانی لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
  • حکومەتی هەرێمی کوردستان – عێراق: دەستوور و ووزە و سەربەخۆیی
  • داهاتووی دارشتنی سیاسەت لە کوردستان و عێراق

کۆنفرانسەکان و چالاکییەکان بایەخی تایبەت دەدات بە ئامانجەکانی توێژینەوەکانی ئینستیتیوت، لە نێوانیاندا:

  • سیستەمی سیاسیی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: هەڕەشە و دەرفەتەکان  
  • ووزە و ژینگە
  •  دیموکراسی، حکومڕانی و سەروەری یاسا
  • ئاراستەی گۆڕانکارییەکان: چاکسازیکردن لە تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاری گشتی

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی بەرنامە و بەرواری چالاکیەکان ، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن. 

image description

بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئینستیتتیوتی مێری تایبەت بە کەرکوک

ڕاپۆرت و پێشنیازەکانی ئینستیتتیوتی میری پێشکەش بە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک دەکرێت بە ئامادەبوونی نوێنەری نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاوکاریکردنی عێراق (یونامی) و نوێنەرانی دیبلۆماسی لە عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕێکخراوە ناحکومی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕۆژنامەنووسان.

image description

ڕاگه‌ياندنی ڕاپۆرتی ئینستیتیوتی مێری تایبەت بە پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان لە هەرێمی کوردستان

ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) راپۆرتێكی تايبه‌ت به‌ چه‌سپاندنی مافی پێکهاتە ئێتنی و ئاینیەکان له‌ ده‌ستووری هه‌رێم ئاماده‌ كردووه‌ و له‌ (ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ ئاب ٢٠١٥، كاژێر ١٠ی به‌يانی – پەرلەمانی کوردستان).

داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان

بە هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەی کارنیگی، سەنتەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئینستیتیوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی کۆنفرانسێک لە ژێر ناوی داهاتووی هێزەکانی پێشمەرگە لە پرۆسەی دیموکراسی هەرێمی کوردستان لە بەرواری ١٠ ئایار ٢٠١٥.