Back

دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەرکردنی ياسا و بەدامەزراوەییکردن لە هەرێمی كوردستان

دوابەدوای بڵاوکردنەوەی راپۆرتی توێژینەوەی مێری لە ژێر ناونيشانی “دەوڵەتسازی: نەخشەڕێگایەک بۆ سەروەرکردنی ياسا و  بەدامەزراوەییکردن لە هەرێمی كوردستان“، لەلایەن سەرۆکی ئینستیتیوت، دلاوەر عەلائەددينەوە، و بۆ تاوتوێكردنی پێشنیازەكانی ناو راپۆرتەكه، ئینستیتوتی مێری هەڵدەستێت بە سازدانی دوو کۆنفرانسی فراوان لە هەردوو شاری دهۆك ( 27، حوزەیران)  و هەولێر ( 3،  تەمموز)ی ئیمساڵ.  ئامادەبووان بژاردەیەکن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و پەرلەمان و حکومەتە خۆجێیەکان و پێکهاتەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ئەکاديمستان و پسپۆڕان و کۆمەڵگای مەدەنی.ئەم کۆنفرانسە بە راستەوخۆ پەخش دەکرێت.
شوێن: هوتيل ريکسوز، دهۆك
كات: ٩:٠٠-١٨:٠٠
ئامادەبوون تەنها لەڕێی بانگهێشتکردنەوەیە

Comments are closed.