Back

گەڕانەوەی ئاوارەكانی نەینەوا

لایەنە پەیوەندیدارە حکومی و نێودەوڵەتییەکان ڕووبەڕووی بەربەستی زۆر دەبنەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی ئاوارە ناوخۆییەکانی پارێزگای نەینەوا. لەگەڵ ئەوەش، بە هۆی هێز و پێگەی هەر یەک لەو لایەنانە، دەرفەتی گەورەیان لەبەردەمدایە تا بتوانن ئەو کێشەیە بە ئاراستەی سەقامگیری پارێزگاکە ببەن. بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕا لە نێوان لایەنەکان لەسەر پرسی گەڕانەوەی ئاوارەکان، ئینیستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (مێری) و پەیمانگای ئەمریکی بۆ ئاشتی (USIP)، بە پاڵپشتی ئاژانسی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پەرپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)، مێزگردێکی بۆ لایەنە پەیوەنددارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێکخراو و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕێکخست. لەم پوختەیەدا، گفتوگۆ و خاڵە سەرەکییەکان و هەروەها چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک بۆ داڕێژەڕانی پۆڵەسی خراوەتە ڕوو.

کلیک بکە بۆ دابەزاندنی راپۆرت بە زمانی ئینگلیزی.

Comments are closed.