Back

كاردانه‌وه‌ی یەکێتی ئەوروپا بۆ قەیرانەکان لە عێراقدا

لێره‌وه‌ ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ به‌ ئينگليزی دابه‌زێنه‌

ئەم ڕاپۆرتە شيکردنەوەیەکی تایبەتە سەبارەت بە گاریگەری ڕۆڵ و كاردانه‌وه‌ی یەکێتی ئەوروپا لەمەڕ قەیرانەکانی عێراق. هەروەها ئاستی پێشوازيكردن و تێڕوانينی كاراكته‌ره‌ لۆكاليه‌كان له‌ بەشداریه‌كانی  ئەو یەکێتیە بەدرێژایی قەیرانەکان شرۆڤە دەکات. بێگومان، ڕۆڵی یەکێتی ئەوروپا لە عێراقدا هەمەچەشنە و چەندین ته‌وه‌ر لەخۆدەگرێت، وەکو چاکسازی و پەرەپێدانی تواناکان و سەروەری یاسا و پێشکەشکردنی یارمەتی مرۆیی و گه‌شه‌سه‌ندنی گشتی. زیاد لەوەش، ئەم ڕاپۆرتە تيشک دەخاتە سەر ئەوەی کە ئایا هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ یپێداویستیەکانی لایەنەکان هاوئاهەنگە یاخود ئەو هەوڵانە لەگەڵ تایبەتمەندی و هەستیاریەکانی کۆمەڵگا دەگونجێن؟ . سەرەڕای ئەوەی کە بەشێوازێکی گشتی ڕوانگەکان ئەرێنین سەبارەت بە ڕۆڵی ئەم یەکێتیە، ئەم ڕاپۆرتە ئەم پێشنيازانەی خوارەوە دەکات:

  • لە وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە عێراقدا پێویستە یەکێتی ئەوروپا زیاتر جەخت لەسەر خستنەڕووی ڕۆڵی خۆی بکاتەوە،و بەڵگان نیشانی دەدەن کە ژمارەیەکی زۆر لە خه‌ڵكی سوودمه‌ند بێ ئاگان لە هەوڵەکانی یەکێتی ئەوروپا لەو بوارەدا. پێوسته‌ یەکێتی ئەوروپا زیاتر پەرە بە لایەنی هۆشیاری بەشداربووان و سوودمەندان بدات سەبارەت بە ڕۆڵەکانی لە بوارەکانی ڕیفۆرمی کەرتی ئەمنی و سەروەری یاسا و پڕۆژەکانی پەرەپێدان، كه‌ کەمتر ناسروان بە بەراورد بە بوارەکانی ديكه‌.
  • پێویستە یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی و کۆمەکی زیاتر پێشکەش بکات بە تایبەتی لە بوارەکانی ڕیفۆرمی کەرتی ئەمنی و پەرەپێدان و سەروەری یاسا. ئەمە سەرنج و داواکاری ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداربووان بوو. وە لەگەڵ بێ هێزبوونی سەروەری یاسا و سنورداریی ئاستی تواناکان و ناسەقامگیری ئەمنی بە شێوەیەکی گشتی، پێوێستی و چاوەڕوانی خەڵک لە بەشداری  ڕۆلی یەکێتی ئەوروپا لەو بوارانەدا زۆر زیاتر بووە.
  • پێویستە یەکێتی ئەوروپا ئەو هۆکارانە دیاری بکات کە تاڕاده‌يه‌ك بوونه‌ته‌ هۆی ناڕه‌زايی سه‌باره‌ت به‌و کۆمەکانەی کە لە کاتی قەیرانەکان لە عێراقدا پێشكه‌شی دەکات. ڕێژەیەکی زۆر لە بەشداربووان کە پرسیاریان لێکراوە ئەوە دەردەبڕن کە ئەو کۆمەکانەی یەکێتی ئەوروپا پێشکەشی دەکات گوزەرانی ژیانیانی باش نەکردوون لە کاتی قەیرانەکان. وە ئەوە پێویستی بە بەدواداچوون و ڕوونکردنەوە هەیە بۆ زانینی هۆکاری  کەمی کاریگەری  یارمەتییەکان و پڕۆگرامەکانی یەکێتی ئەوروپا لەو  بوارانەی کە کاری تێدەکات.

لێره‌وه‌ ته‌واوی راپۆرته‌كه‌ به‌ ئينگليزی دابه‌زێنه‌

Comments are closed.