ئەو ڕاپۆرتە لێرە بە فایلی پی دی ئێف دابەزێنە
مايه‌ی دڵخۆشيه كه هه‌ر له ئێستاوه، ته‌نيا به به‌ڵێنی ئه‌نجامدانی گشتپرسی و به‌گوڕهێنانی كه‌مپه‌ينی (به‌ڵێ)، كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم چووه قۆناخێكی به‌رزی نوێوه، كه گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ نيه. ئه‌و كه‌مپه‌ينه ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆي‌دا هێنا كه پێشتر ئاسان نه‌بوون. بۆ نموونه، له ئاستی ناوه‌كيدا، ڕای گشتی كوردستانی بۆ سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم يه‌كلا كرده‌وه و لێره‌به‌دواوە پێكه‌وه لكانه‌وه‌ی هه‌ميشه‌يی به عيراقه‌و‌ه بووه ئه‌سته‌م، مه‌گه‌ر به‌غدا هه‌موو مافێكی كورد بدات، كه ئه‌وه‌يش هه‌ر ئه‌سته‌مه. هاوكات، دوای چاوه‌ڕوانيه‌كی زۆر، ئه‌گه‌ر به نيوه‌چليش بێت، په‌رله‌مان كارا بووه‌وه، ئه‌ويش وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی گرێكوێره‌ی سياسی و گێڕانه‌وه‌ی سيسته‌می حوكمڕانی بۆ سه‌ر رێچكه‌ی خۆی.
له ئاستی ده‌ره‌كيدا، ده‌ستكه‌وتی زياتريش هاتونه‌ته دی. له‌وانه، تێڕوانينی سه‌رجه‌م دۆست و نه‌ياران گۆڕاوه و بگره رێزی زياتريان بۆ ئيراده و خواستی هه‌رێم لێ به‌دی ده‌كرێ. پێشتر بابه‌تی سه‌ربه‌خۆيی ته‌نيا ديبه‌يتێكی ناوه‌كی بوو و بێگانه‌كان به‌هه‌نديان وه‌رنه‌ده‌گرت، كه‌چی ئێستا قه‌ناعه‌تيان هات كه تسوناميه‌كه له ناخه‌وه هه‌لقوڵاوه و شه‌پۆڵه‌كانی واده‌گه‌نه پايته‌خته‌كان.
پێشتر له به‌غدا، توێژی بڕيارده‌ر له هيچ كاتوساتێكدا رازی نه‌ده‌بوون به فه‌رمی دان به‌و ماف و ده‌ستكه‌وتانه دابنێن كه خه‌ڵكی كوردستان به خوێن و خه‌بات به‌ده‌ستيان هێناوه،. له ئه‌نكه‌ره و ته‌هران مه‌سه‌له‌ی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم به خه‌ونێكی دوورمه‌ودا و ناواقيعی داده‌نرا، وه سياسه‌تيان ئه‌وه بوو كه به هه‌موو ئامرازێك رێگه له كاروانه‌كه‌ی بگرن، كه‌چی ئێستا دڵنيان له‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌مه‌ودوا بير له‌وه بكه‌نه‌وه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كيانی كوردی بكه‌ن و سياساتی خۆيانی له‌گه‌ڵدا بگونجێنن. ته‌نانه‌ت، نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌و هێزه جيهانيانه‌ی له شه‌ڕی دژ به داعشدا هاوپه‌يمانی هه‌رێم بوون، پێشتر به كورديان ره‌وا نه‌ده‌بينی كه داوای سه‌ربه‌خۆيی و سه‌رفرازی بكات و بگره وايان داده‌نا كه كوردی عيراق ده‌بێ شوكر بێ به‌وه‌ی حاڵیان له هی كوردانی ئێران و توركيا باشتره. به‌ڵام ئێستا ئه‌و هێزانه وه‌ك كيانێكی خاوه‌ن بڕيار و سه‌روه‌ر سه‌يری هه‌رێم ده‌كه‌ن و دان به مافه‌كانی داده‌نێن و پرۆژه‌ی ده‌خه‌نه به‌رده‌م.
به ديوه‌كه‌ی ديكه‌وه، مێژوو سه‌لماندوويه‌تی كه پێويسته كاروانی سه‌ربه‌خۆيی به قۆناخی گه‌شه‌كردندا تێپه‌ڕێت. له هه‌ر قۆناخێكدا ده‌رفه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ی نوێ دێنه ئاراوه و له هه‌ريه‌كه‌شياندا به‌رژه‌وه‌ندی وڵات واده‌خوازێ كه هه‌ميشه بير له چۆنێتی پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسيه چاره‌نوسسازه‌كان بكرێته‌وه. ئه‌وه‌ش به‌ته‌نيا له ئه‌ستۆی سه‌ركرده‌كاندا نيه، به‌لكو پێويسته هه‌موو تاكێكی كوردستان له پرۆسه‌كه‌دا هاوكار بێ.
هه‌تا پێش هه‌فته‌يه‌ك له‌مه‌وبه‌ر، عيراق و وڵاتانی دراوسێ و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئاماده نه‌بوون شه‌رعيه‌ت بده‌نه پرۆسه‌ی گشتپرسی و كه‌وتبوونه لۆمه‌كردنی سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم به‌وه‌ی كه كاتوساتێكی خراپيان هه‌لبژاردووه. دياره خه‌مخۆری ئه‌وان په‌يوه‌ندی هه‌ر به شه‌ڕی داعش و دۆخه شله‌قاوه‌كه‌ی ناوچه‌كه نه‌بووه، به‌ڵكو په‌يوه‌ندی به پابه‌ند بوونيانه‌وه‌يه به كۆنه پۆڵه‌سی وڵاته‌كانيان كه هه‌ميشه جه‌خت له پاراستنی سنووره ده‌ستكرده‌كان و يه‌كپارچه‌يی خاكی ده‌وڵه‌ته‌كان ده‌كاته‌وه. وه په‌يوه‌ندی به ململانێی شاراوه‌ی نێوان هێزه جيهانی و ئيقليميه‌كانه‌وه هه‌يه.
به‌ڵام له‌و چه‌ند رۆژه‌ی دواييدا، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هاتنه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌و جۆره په‌يام و ئامۆژگاری و هه‌ڵوێستانه‌ی تا ئێستا نيشانيان داوه ده‌ردی كورد تيمار ناكات و دڵنيايی ناداته ئه‌و ميلله‌ته‌ی كه له چوارچێوه‌ی هه‌رچوار وڵات‌دا ته‌نيا داپلۆسين ونه‌هامه‌تی و كه‌مپه‌ينی سڕينه‌وه‌ی پێ بڕاوه. ميلله‌تێك كه پێشتر قوربانی زۆری داوه تا گه‌يشتووه‌ته ئێره، و ئێستاش ئاماده‌يه قوربانی ديكه بدات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفراز بێ. بۆيه‌ش له هه‌فته‌ی رابوردووه‌وه، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی به بۆچوونێكی نوێ و به پڕۆژه‌ی جيدديه‌وه هاتوه‌ته مه‌يدان. ئيمڕۆ وای ده‌رده‌بڕن كه ئاماده‌ن شه‌رعيه‌ت بده‌نه گشتپرسی و بگره دواتر به سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌كانی هه‌رێم هاوكار بن و كرژی و نيگه‌رانیه‌كان بڕه‌وێننه‌وه رێگه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵگيرسانی شه‌رێكی ديكه‌ی ناوه‌خۆ بگرن.
له ئێستادا زياتر له سێ پرۆژه به نوسراوی خراونه‌ته به‌رده‌م سه‌ركردايه‌تی سياسی هه‌رێم. گرنگترينيان ئه‌وانه‌ن كه له‌لايه‌ن نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ريكا، به موباره‌كی هێزه جيهانی و ئيقليمه‌كان و زۆرينه‌ی سه‌ركرده عيراقيه‌كان خراونه‌ته ڕوو. هه‌ر يه‌ك له‌و پرۆژانه رێگه‌ی خۆشكردووه بۆ ئه‌وه‌ی رێكه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به چاودێری و پاڵپشتی هێزه جيهانيه‌كان و له ژێر چه‌تری ئه‌نجومه‌نی ئاسايشی نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان جێبه‌جێ بكرێن. خاڵی زۆر گرنگی هاوبه‌ش له‌نێو ئه‌و پرۆژانه‌دا هه‌ن، كه به راسته‌وخۆ وه‌يان ناراسته‌وخۆ ئه‌و دوو مانايانه‌ی خواره‌وه ده‌گه‌يه‌نن، وه‌يان ده‌كرێ لايه‌نی كوردی ئه‌و دوو مانايانه‌يان لێ بخوێنێته‌وه پێش ئه‌وه‌ی بڕياری يه‌كلاكه‌ره‌وه، به قه‌بوڵكردن وه‌يان ره‌تكردنه‌وه، بدات:
يه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر گشتپرسيه‌كه ته‌نيا بۆ ماوه‌ی دوو يان سێ ساڵ دوا بخرێت، ئه‌وا دواتر هه‌مان گشتپرسی شه‌رعيه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به ئۆتۆماتيكی وه‌رده‌گرێت. دياره تا ئه‌وكات به‌غدا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی له‌ده‌ستداوه كه دڵنيايی بداته كورد، بۆيه گشتپرسی ديسان پێويست ده‌بێ. له‌و حاڵه‌ته‌دا، ئه‌گه‌ر كورد به‌بێ گشتپرسیش سه‌ربه‌خۆيی رابگه‌يه‌نێت ئه‌وا پێويستی به چاوه‌روانكردنی رای كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی نابێ.
له ناواخنی په‌يامه‌كاندايه كه ئه‌گه‌ر ئه‌و گشتپرسیه كتوپڕه‌ی ئه‌وجاره‌يان، سه‌رباری نيگه‌رانی و بگره توڕه‌يی به‌غدا و وڵاتانی دراوسێ و ته‌واوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، ئه‌نجام بدرێت ئه‌وا كورد به ته‌نيا ده‌مێنێته‌وه، وه ده‌بێ گله‌يی سه‌رگه‌ردانی و ده‌ره‌نجامه نه‌خوازراوه‌كانی ته‌نيا له خۆی بكات. به واتايه‌كی ديكه، گومان له‌وه‌دا نيه كه پێداگيريی كوردی ره‌نگه ببێته هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم دووچاری هه‌ڵدێر وه‌يان قه‌يرانی نەخوازراو، به جۆرێك كه ته‌وای ناوچه‌كه هه‌تا ده‌يان ساڵی ديكه له‌گه‌ڵ ئاڵۆزيه‌كاندا بژيه‌ت.
ئه‌زموونی وڵاتانی ديكه وای نيشان ده‌ده‌ن كه ئه‌گه‌ر كورد له‌و جۆره بارودۆخه‌دا ده‌وڵه‌تيش رابگه‌يه‌نێت، ئه‌وا به ئاسانی ناگاته دواقۆناخی سه‌رفرازی و گه‌شه‌سه‌ندی ئابووری و كۆمه‌ڵايه‌تی. خۆ له ناوه‌وه‌ی هه‌رێميشدا، ئه‌گه‌ر دوودڵيی وه‌يان ده‌نگی (نه‌خێر) له هه‌ر ناوچه‌يه‌كی كوردستاندا زياديان كرد، ئه‌وا دوورنيه رێژه‌ی ده‌نگدان وه‌يان رێژه‌ی ده‌نگی (به‌ڵێ) بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسيه‌وه، ئه‌وكات هه‌رێم زياتر له‌ت ده‌بێ. بێگومان لێكترازانی ناوه‌كی واده‌كات پرۆسه‌ی حوكمڕانی هه‌رێم و ته‌بايی ناوه‌كی قوڕستر ببن و برينه‌كان هه‌تا ماوه‌يه‌كی درێژ سارێژ نه‌بنه‌وه.
دووه‌م: پرۆژه پێشكه‌شكراوه‌كان جه‌خت له نيه‌تچاكی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌جۆرێك كه به دواخستنی گشتپرسی تۆپه‌كه ئه‌وجا ده‌خه‌نه گۆڕه‌پانی به‌غدا و فشاری گه‌وره‌تر ده‌خرێته سه‌ر شيعه‌ی عيراق بۆ ئه‌وه‌ی به خێرايی خواسته‌كانی كورد سه‌باره‌ت به سنووری هه‌رێم (واته ناوچه دابڕێندراوه‌كان) و هێزی چه‌كدار و دۆسيه‌ی نه‌وت و گاز و سه‌روه‌ری زياتر دابين بكات. ئاماده‌ن هانی به‌غدا بده‌ن كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به په‌يوه‌ندی حوكمڕانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر دابچنه‌وه، وه ئه‌گه‌ر پێويست بوو ده‌ستووری بۆ بگۆڕن وه‌يان رێكه‌وتننامه‌ی سياسی نوێ واژوو بكه‌ن كه به هۆيه‌وه ئاستی سه‌روه‌ريی هه‌رێم هه‌تا راده‌ی كۆنفيدرالی (دوو ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی يه‌كگرتوو) به‌رز بكه‌نه‌وه. زۆرينه‌ی سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كانی به‌غدا رازين و ئاماده‌ن چه‌ندين لێژنه‌ی په‌يوه‌نديدار له ئاستی لوتكه‌دا پێك بهێنن و له ماوه‌ی ئه‌و دوو يان سێ ساڵه‌دا كاره ته‌نفيزه هه‌نووكه‌ييه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و دواتر ياسای نوێ بۆ رێكه‌وتنه‌كان تێپه‌ڕێنن.
خۆ ئه‌گه‌ر به‌غدا توانی ئه‌و كارانه ئه‌نجام بدات، ئه‌وا كاروانی سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم به‌بێ خوێنڕێژتن و بێ سه‌رئێشه باز ده‌داته لوتكه‌يه‌كی نوێ. كێشه‌ی كه‌ركوك و ماده‌ی ١٤٠ چاره‌سه‌ر ده‌كرێ، خاكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم به سه‌روه‌ت و سامانه سروشتيه‌كانه‌وه دوو به‌قه‌ده‌ر جارانی لێ دێت و ئه‌وانه به مۆركی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بنه هی كورد. وڵاتانی ده‌روربه‌ريش پاساويان نامێنێ بۆ ئه‌وه‌ی مافی كورد له‌و ناوچانه بخه‌نه ژێر پرسياره‌وه. هاوكات، ئه‌گه‌ر دواتر بارودۆخی ناوچه‌كه گۆڕا وه‌يان په‌يوه‌ندی هه‌رێم له‌گه‌ڵ عيراق تێكچووه‌وه، ئه‌وا هه‌رێم پێويستی به‌وه نابێ كه ديسان باس له سنوور بكاته‌وه چونكه شتێك نامێنی به‌ناوی ناوچه‌ی جێناكۆك، وه ئه‌گه‌ر هه‌رێميش به ده‌وڵه‌تێكی كۆنفيدرالی ناسرا مانای ئه‌وه‌يه هاوتايه له‌گه‌ڵ باقی عيراق و هه‌ركاتێك جيا بووه‌وه پێويستی به ره‌زامه‌ندی به‌غدا نابێ. له‌وه‌دا، وڵاتانی دراوسێ ده‌زانن كه كۆنفيدراليه‌ت مانای ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆيه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی بنرێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ.
بێگومان واقيعی عيراق وا گه‌شبين نيه. له رووی تيۆريه‌وه، سيناريۆی رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ عيراق شتێكی نموونه‌يی چاكه، به‌ڵام هه‌موو شاره‌زايه‌ك ده‌زانێ كه عيراق بايی ئه‌وه‌نده لاواز بووه و پرۆسه‌ی بڕياردان له به‌غدا ئه‌وه‌نده قورس بووه كه سه‌ركرده‌كانی ناتوانن به‌و خێراييه و له‌مه‌ودای دوو يان سێ ساڵدا مافی كورد بده‌ن. ئه‌وه‌ی له سه‌ر كاغه‌ز نوسراوه وه‌ك په‌يام و نيه‌تێك ده‌مێنێ و به زه‌حمه‌ت له په‌رله‌مان وه‌يان كابينه‌ی حكومه‌تی به‌غدا بۆ جێبه‌جێكردن تێده‌په‌رێ. بێگومان هه‌ندێ كاری باش لێره‌وله‌وێ ده‌كرێ، به‌ڵام كێشه بنه‌ڕه‌تيه هه‌ڵواسراوه‌كان هه‌ر ده‌مێنن و ديسان به‌غدا شكست له‌وه دێنێ كه كورد له ئامێز بگرێ، هه‌روه‌ك شكستی هێناوه له‌وه‌ی كه عه‌ره‌بی سوننه و پێكهاته‌كانی ديكه‌ی وه‌ك توركومان و كريستيان له ئامێز بگرێ.
جا له‌و حاڵه‌ته‌دا، كورد له لايه‌كه‌وه سوود له هه‌نگاوه پۆزه‌تيڤه‌كانی به‌غدا ده‌بينێ و جارێكی ديكه لێی ناسه‌ندرێته‌وه، هاوكات ناهه‌قی ناگيردرێت كه ئه‌وجاره‌يان (له ساڵی ٢٠١۹ وه‌يان ٢٠٢٠) به گشتپرسي وه‌يان به‌بێ گشپرسی ده‌وڵه‌تی كوردی رابگه‌يه‌نێ. لێره‌وه‌ش تا ئه‌وكاته، هه‌ردوو هێزی گه‌وره‌ی دراوسێ و هێزه جيهانيه‌كان خۆيان بۆ له‌و ده‌ره‌نجامه ڕادێنن، وه ئه‌گه‌ر عيراق وه‌يان هێزێكی دراوسێ ته‌شقه‌ڵه‌ی به كورد كرد وه‌يان به توندوتيژيه‌وه رێگری لێ كرد، ئه‌وا كه‌س ناتوانێ ئۆباڵی ئالۆزكردنی باره‌كه و شله‌قاندنی سه‌قامگيری ناوچه‌كه بخاته ئه‌ستۆی كورد.
جا لێره‌دا پرسياری گرنگ رووبه‌ڕووی سه‌ركرده‌كان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌بنه‌وه و ده‌بێ دوور له سۆز و گوڕی عاتيفی بير له وه‌ڵامه‌كانی بكه‌نه‌وه. ئايا سه‌ربه‌خۆييه‌كی مسۆگه‌ر له دوای سێ ساڵ هه‌لده‌بژێرن كه ره‌نگه به پاڵپشتیه‌كی زۆری ناوه‌كی و نێوده‌وڵه‌تی وه به‌بێ ئاڵۆزی يان خوێنڕێژی بێته كايه‌وه، وه‌يان گشتپرسيه‌كی زه‌حمه‌ت له ئێستادا كه تا ڕاده‌يه‌ك خه‌ڵكی كوردستان نيگه‌ران ده‌كات، وه دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كان هان ده‌دات كه به شه‌ڕ وه‌لامی هه‌رێم بده‌نه‌وه، و واده‌كات كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی خۆی لێمان دووره‌په‌رێز بگرێت. جا دوورنيه به‌و جۆره ته‌گه‌رانه‌وه سه‌ربه‌خۆيی هه‌رێم هه‌تا ده ساڵ و زياتر دوا بكه‌وت.
ده‌سه‌ڵاتی سياسی هه‌رێم هه‌قيه‌تی كه متمانه‌ی به به‌لێنه ده‌ره‌كيه‌كان نه‌ماوه، به‌ڵام پێويسته له‌و كاته زۆر هه‌ستياره‌دا به وورياييه‌وه به‌ڵگه‌كان هه‌لسه‌نگێنێ و ئه‌گه‌ره ترسناك و به‌ڵێنه پڕشنگداره‌كان به‌رامبه‌ر يه‌كتر دابنێ، ئه‌وجا بڕياری دواييان لێ بدا. هه‌روه‌ك چۆن خه‌ڵكی كوردستان هه‌ميشه دوای په‌يام و پێشڕه‌وێتی سه‌ركرده‌كانی كه‌وتووه و قوربانی زۆری بۆ دۆزه‌كه داوه، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێويسته سه‌ركرده‌كان مه‌به‌ستيان بێ كه خه‌ڵكی كوردستان به دڵنيايی و به‌رچاوڕوونيه‌وه پشتگيری له بڕياره چاره‌نوسسازه‌كانيان بكه‌ن. لێره‌دا، لۆژيك ده‌بێ به‌سه‌ر سۆزدا زاڵ ببێ و دواده‌رفه‌ت بدرێته گفتوگۆيه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی گله‌يی و ئۆباڵی مێژوو نه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی خه‌ڵكی كوردستان و سه‌ركرده‌كانيان.