Back

بۆ ساڵی دووەم: مێری یەکەمی عێراقە لە ریزبەندی جیهانیی

جارێکی تر ئینیستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست (مێری) بە یەکەمی سەنتەرەکانی بيرتانكی (ثينک تانک) لە سەرتاسەری عێراق دانرا، و ١٢ پلە بەسەرکەوت لە ساڵی پارەوە و گەیشت بە پلە ٤٦ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و باکووری ئەفریقیا (ناوچەی مینا). ئەمە دەستکەوتێکی گرنگە بەرامبەر بە تەمەنی ئینیستیتیوتی مێری کە تەنها سێ ساڵە لەکاتی دامەزراندنی. ئەم ریزبەندیانە بە گوێرەی ستاندەردی جیهانی تایبەت بە سەنتەرەکانی ثینک تانک لە ساڵی ٢٠١٦ کە لە لایەن پرۆگرامی ثینک تانک و کۆمەڵگای مەدەنی لە ئینیستیتیوتی لۆدەر لە زانکۆی پەنسلڤانیا دانراوە.

ئینیستیتیوتی لۆدەر خاوەن گەورەترین و گشتگیرترین داتابیسی تایبەت بە سەنتەرەکانی ثینک تانک، و سیاسەت مەداران، و گروپی کۆمەڵگای مەدەنی کە تایبەتە بە کاری سیاسەت؛ و ساڵانە ئینیستیتیوتی لۆدەر ڕێکخراوەکان و سەنتەرەکان ثینک تانک پۆڵین دەکات لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمی. ئەم ساڵ دەیەمیین ساڵە لە کارەکانی ئینیستیتیوتی لۆدەر بۆ دانپێنانی چالاکی و بەشداریکردنی گرنگی و بایخدانی جیهانی کە لە لایەن سەنتەرەکانی ثینک تانک لەسەرتاسەری جیهان ئەنجام دەدرێت.

وەک بەشێک لەم پرۆسەیە ٦٨٤٦ سەنتەری ثینک تانک و زیاتر لە ٤٧٥٠ رۆژنامەنووس و بریاردەر و لایەنی بەخشەری حکومی و تایبەت و پسپۆرانی کرداری و ناوچەیی دیراسەتکرا لە ساڵی ٢٠١٦ بە مەبەستی هەڵبژاردنی باشترین سەنتەری ثینک تانک بۆ ساڵی ٢٠١٥. ریزبەندیەکە لە لایەن گروپێکی پسپۆران پێکهاتووە کە سەدان کەسی خاوەن پێشینە و پسپۆری جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێتەوە.

هەندێک لە پێوانەکانی ریزبەندیەکە پێکهاتووە لە: جۆر و راسپاردەی ستافی ثینک تانکەکە، و جۆر و ژمارەی بڵاوکراوەکانی، کاری ئەکادیمی و ناوبانگی سەنتەرەکە و کاریگەری بڵاوکراوەکان لەسەر بریاردەرانی سیاسی.

وەک بەشێک لە پرۆگرامەکانی ثینک تانک و کۆمەڵگای مەدەنی، ئینیستیتیوتی مێری بەشداریکرد لە ریزبەندی جیهانی تایبەت بە ثینک تانک کە لە ٢٦ کانونی دووەم بڵاوکراوە. بۆ ئەم ساڵ لە ڕۆژی ثینک تانکی جيهانيی سەدان چالاکی ئەنجامدرا لە هەمان ئەم کاتەدا لە لایەن سەنتەرەکانی ثینک تانک لەسەرتاسەری جیهان. لە لایەن خۆیەوە ئینیستیتیوتی مێری ژمارەیەک لە سه‌نته‌ره‌ سه‌ره‌كيه‌كانی توێژينەوەی ستراتيژی لە سەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، و هەروەها فەرماندە باڵاکانی هێزەکانی ئاسایشی عێراق کۆکردەوە بۆ تاوتوێکردنی ‘ئۆپەراسيۆنی رزگاركردنی موسڵ: پێشكه‌وتنه‌ سه‌ربازيه‌كان و ئاسۆی ئاينده‌’.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چالاکی مێری لە ریزبەندی جیهانیی کلیک لێرە بکە.

زانیاری تەواو لە سەر ریزبەندی جیهانیی تایبەت بە ثینک تانک لێرە دەدۆزرێتەوە و فایەلی پی دی اف ەکە لێرە دەدۆزرێتەوە.

Comments are closed.