Back

مێزگردی مێری لەگەڵ ناوەندی لێکۆڵینەوەی جڤاکی دجلە DiTAM

“کێشەی کورد بابەتێکی ئاڵۆزە و پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی ناوەوە و دەرەوە هەیە، و ئەگەر سەقامگیری نەهاتەدی چارەسەرکردنەکەی قورستر دەبێت”، ئەمە ووتەی بەرێز محمد کایا، سەرۆکی ناوەندی DiTAM بوو لە میانەی مێزگردی ئینیستیتیوتی مێری کە لە ڕێکەوتی ٦ شوباتی ٢٠١٧ سازکرا.

لە مێزگردەکە شاندێک لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی جڤاکی دجلە DiTAM کە دەکەوێتە دیاربەکر ئامادەبوو. لە نێوان شاندەکە سادات یورتەداش و شەيموس دیكەن و محمد ڤورال و رەمزيە تانريكوڵو ئامادەبوون، هەروەها ژمارەیەک لە روناکبیر و نوێنەری پارتی سیاسی جۆراوجۆر و کەسی ئەکادیمی لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوون. قسەکەرەکان باسیان لە ديناميیکە سياسيەکانی تورکيا لەگەڵ کێشەی کورد و دەرفەتی چارەسەرکردنی کرد. هەروەها قسەکەرەکان باسیان لە ڕۆڵی تینک تانک و ئینیستیتیوتی تۆێژینەوە کرد لە دەستەبەرکردنی شیکردنەوەی ورد و ڕاسپاردەی دیاریکراو تا بەرەوپێش نەخشە ڕێگا دیاری بکەن.

بەشداربووان گفتووگۆیەکی گەرم و گوڕیان لەگەڵ قسەکەرەکان ئەنجام دا، و باسی بابەتی جۆراوجۆریان کرد لە میانەی برگەی پرسیار و وەڵام. بۆ نموونە باس لە ڕۆڵی کۆمەڵگای مەدەنی کرا لە جەختکردنەوە لەسەر گرنگی چارەسەرکردنی کیشەی کورد و هێنانەدی سەقامگیری لەڕێگای گفتوگۆکردن بەبێ پەنابردن بۆ توندوتیژی. لە کۆتاییدا، دیبەیت لەسەر بابەتی گواستنەوەی سیاسی تورکیا لە سیستەمێکی پەرلەمانی بۆ سیستەمێکی سەرۆکایەتی کرا، و کۆدەنگی هەبوو کە ئەم گواستنەوەیە نەویستراو نیە بە مەرجێک فێدراڵیەت مسۆگەر بکرێت.

 

بەشی یەکەمی ئەم مێزگردە ڕاستەوخۆ بەخشکرابوو و لە خوارەوە بەردەستەیە:

Comments are closed.