Archive for February 3rd, 2016

ئینستیتیوتی مێری به‌ پلەی ٥٨ لە کۆی ٣٩٨ دامەزراوە دێت لە سەر ئاستی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا. بەهەمان شێوە، ئینستیتیوتی مێری لە پلەی یەکەمی دامەزراوەکانی توێژینەوەی عيراقه‌، لە کۆی ٣١ دامەزراوەی هاوشێوه‌ی ئه‌و وڵاته.

گرنگی دامەزراوەکانی توێژینەوە لەڕووی کاریگەری دروستکردن لەسەر پرۆسەی داڕشتنی سیاسەت و بڕیاردان بەشێوەیەکی سەرەکی پشتدەبەستێت بە گرنگیدانی کۆمەڵگا بە توێژینەوە و میتۆدە ئەکادیمیەکان.