به مه‌به‌ستی په‌ره پێدانی توێژينه‌وه‌ی ستراتيژی له هه‌رێمی كوردستان و لێكبه‌ستنه‌وه‌ی توێژه‌ران و پسپۆڕه ئه‌كاديميه‌كانی هه‌رێم، له ڕۆژی ۹ ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨ بۆردی توێژینه‌وه له ده‌زگای ستانده‌ر و ئينستيتوتی مێری هه‌ڵسان به ئه‌نجامدانی وێركشۆپێك بۆ كۆمه‌ڵێك توێژه‌ری پێشه‌نگ له ژێر ناونیشانی (گرنگی ناوه‌نده‌كانی توێژینه‌وه جیهانیه‌كان و چۆنیه‌تی سووندمه‌ند بوون لێان).
هه‌ریه‌كه له به‌ڕێزان پرۆفيسۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌دین سه‌روكی ئينستيتوتی مێری و دكتۆر خاموش ماموستای زانكۆ و كاك مسعود عبدالخالق سه‌رۆكی ده‌زگای ستانده‌ر پرينسيپ و هێڵه گشتيه‌كانی دروستكردنی تۆڕی هاوكاری و توێژينه‌وه‌ی هاوبه‌شی نێوان دامه‌زراوه‌كانی توێژينه‌وه و زانايانی ناوه‌كی و ده‌ره‌كی كرده‌وه.
به‌شداربووان له‌و ديبه‌يته‌دا باسيان له گرنگی دروستكردنی ئه‌و پرده كرده‌وه كه پێويسته له نێوان زانايان و خه‌ڵكی ئه‌كاديمی نێو زانكۆيه‌كان و توێژی داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی (سياسات) و سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كانی كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تايبه‌ت و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی كرده‌وه. ئه‌وه‌ش بۆ خاتری ئه‌وه‌ی كه توێژينه‌وه‌كانی زانا و ئه‌كاديميستانی هه‌رێم ببنه هه‌وێنی دروستكردنی روانگه و ستراتيژ و نه‌خشه‌ڕێگا بۆ سه‌ركرده‌كانی دامه‌زراوه‌كانی حوكمڕانی و بۆ ئه‌وه‌ی بڕياره چاره‌نوسساز و پۆڵه‌سيه گشتیه‌كانی وڵاته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه‌ی بابه‌تيانه و خوێندنه‌وه‌ی واقيعبينانه بونياد بكرێن. هاوكات، به پێچه‌وانه‌وه توێژی داڕێژه‌رانی پۆڵه‌سی و بڕيارده‌ره‌كانيش به‌شداری به زانا و ئه‌كاديميستان بكه‌ن و پرسياری گرنگی ستراتيژيان ئاراسته بكه‌ن و ده‌رگای وه‌ده‌ستهێنانی دواترين ئامار و شيكردنه‌وه و بڕياره‌كانيان بۆ بكه‌نه‌وه.
ديسانه‌وه له‌میانی ئه‌و وێركشۆپه‌دا باس له گرنگی و پێویستی هه‌بوونی ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی و ثینك تانكی ئه‌كاديمی له هه‌رێمی كوردستان كرايه‌وه, وه ئامانج و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و ناوه‌ندانه به‌ڕوونی ئاماژه‌ی پێكرا كه له ووڵاته ديموكراسيه پێشكه‌وتووه‌كان چه‌نده كاریگه‌ریان له‌سه‌ر دروستكردنی بڕیار‌و ڕه‌سمكردنی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت بۆناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌یه. هه‌ر بۆيه‌ش له‌و وڵاتانه‌دا بودجه‌ی زه‌به‌لاح بۆ ئه‌و ناوه‌ندانه ته‌رخان ده‌كرێ. هه‌ر وه‌ك نموونه، زۆر له ئينستيتيوتی گه‌وره‌كانی واشينگتن بودجه‌ی ساڵانه‌يان خۆی له سه‌د مليۆن دۆلار ده‌دات وه له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌مه‌ريكادا زياتر له ١٨۳٥ ئينستيتيوتی توێژينه‌وه‌ی ستراتيژی و ثينك تانك هه‌ن، وه به كۆی گشتی بودجه‌كانيان له سه‌دان مليار دۆلار ده‌دات.
ئاماده‌بووانی وێركشۆپ ئاماژه‌يان به پێویستی و گرنگی دروست كردنی په‌یوه‌ندی نێوان دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ هاوتا نێوده‌وڵه‌تیه گرنگه‌كان كرده‌وه، به تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی وڵاتانی ده‌وروبه‌ری هه‌رێم و ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ريكا. له‌و رێگه‌يه‌وه، ده‌كرێ كاری هاوبه‌ش و ته‌مويلی هاوبه‌ش و بڵاوكراوه‌ی پۆڵه‌سی هاوبه‌ش ئه‌نجام بدرێت و كاريگه‌رێی ئه‌رێنی بكرێته سه‌ر بڕياری سياسی وڵاتان كه له خزمه‌تی ئاشتی و سه‌قامگيريی و بونيادنانی حوكمی دروست و ديموكراسيه‌ت بێ. هاوكات، پێويسته ئاستی بڵاوكراوه‌ی دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی هه‌رێم بايی ئه‌وه‌نده به‌رز بكرێنه‌وه كه له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تيدا كاريگه‌ريان هه‌بێ و وه‌ك سه‌رچاوه ئاماژه‌يان پێ بكرێ. له‌و ميانه‌دا ئينستيتيوتی مێری وه‌ك نموونه‌يه‌ك جه‌ختی له‌سه‌ر كرايه‌وه كه چۆن له مه‌ودای ساڵی يه‌كه‌می دروستبوونيه‌وه تا ئێستا ناوی له نێو رێزبه‌ندیه جيهانیه‌كان هاتووه و له ئاستی عيراقدا به به‌رده‌وامی پايه‌ی يه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه و له ئاستی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فريكا پله‌ی چلوشه‌شه‌مينی به‌ده‌ست هێناوه.
هه‌ر له‌و ميانه‌دا، تيشكی زياتر خرايه سه‌ر ليستی دامه‌زراوه‌كانی توێژينه‌وه و ريزبه‌نديه‌كان و كاريگه‌ری سه‌نته‌ره ناوداره‌كان له ئاستێكی نێوده‌وڵه‌تيدا، كه ده‌كرێ ئه‌وانه‌ی هه‌رێميش كار بكه‌نه سه‌ر پۆڵه‌سی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گرنگی به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ده‌ن.
دياره كه كه‌ڵتووری داڕێژتنی پۆڵه‌سی و بڕياردان له سيسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمدا هێشتا به شێوازی كلاسيكی رۆژهه‌ڵاتيانه به‌ڕێوه ده‌چێ و به ده‌گمه‌ن پشتئه‌ستووره به توێژينه‌وه و به‌ڵگه‌ی زانستی، به‌ڵام ئه‌و كه‌ڵتوره ڕووی به‌ره‌و گۆڕانه چونكه سيسته‌می حوكمڕانی هه‌رێم چاوی له به‌ديموكراسيبوون و گه‌شه‌ی ئابووری و سه‌رفرازيه، كه ئه‌وانه‌ش له ده‌وروبه‌ری دژواری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ته‌نيا به پێی ستانداردێكی به‌رز و به پێی پێوه‌ره‌كانی زانست و هونه‌ری سه‌رده‌م سه‌رده‌كه‌وێ. بۆيه، ئه‌گه‌ر ئيمڕۆكه‌ش سه‌ركرده خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێم زۆر گوێ به بواری توێژينه‌وه و راوێژكردن به ئينستيتوته‌كانی ثينك تانك نه‌ده‌ن ئه‌وا له ئاينده‌دا به‌رده‌وام هه‌ست به گرنگيه‌كه‌ی ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌تا ئێستا له زۆر حاڵه‌تدا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئاڵۆز و گه‌وره داوای هاوكاری له ئينستيتيوته جيهانی و كۆمپانيا گه‌وره‌كانی توێژينه‌وه و راوێژكاری ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه به ده‌گمه‌ن وه‌ك زانا و پسپۆڕه خۆماڵيه‌كان له ده‌رد و تيماری هه‌رێم تێده‌گه‌ن. هه‌ر بۆيه‌ش توێژه‌ره جيهانيه‌كان پشت به ئامار و ديمانه‌ی پسپۆڕه خۆماڵيه‌كان ده‌به‌ستن پێش ئه‌وه‌ی هه‌مان شيكردنه‌وه‌كان پێشكه‌ش به سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كانی هه‌رێم بكه‌ن.
به ديوه‌كه‌ی ديكه‌شه‌وه، نهێنی نيه كه زانا و ئه‌كاديميستانی هه‌رێم له كاتی هه‌لبژاردنی بابه‌تی توێژينه‌وه‌كانيان گرنگی پێويستيان به چاره‌سه‌ركردنی كێشه خۆماڵيه‌كان نه‌داوه و له زۆربه‌ی حاڵه‌تدا بابه‌ته‌كانيان به گشتی په‌يوه‌ست نيه به كێشه ناوه‌كيه گرنگه‌كانی كه پێويستيان به چاره‌سه‌ری هه‌نووكه‌يی و درێژخايه‌ن هه‌يه. به‌و به‌هۆيه‌وه توێژينه‌وه و بڵاوكراوه زانسيته‌كانی توێژه‌ره لۆكاڵيه‌كان به گشتی له بڕياری سياسی و رێڕه‌وی كۆمه‌ڵگای خۆماڵی تاڕاده‌يه‌ك دابڕاون. پێويسته زانكۆ و سه‌نته‌ره‌كانی توێژينه‌وه ئه‌و كه‌ڵتوره بگۆڕن بۆ ئه‌وه‌ی زانا و توێژه‌رانی هه‌رێم هه‌وڵده‌ن ته‌ركيز بخه‌نه سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه په‌يوه‌ستن به چاره‌سه‌ری كێشه ناوه‌كيه‌كانی هه‌رێم و گۆڕينی ژيانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی هه‌رێم، كه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترين به‌شداری عه‌مه‌لی زانايانه له كارتكردنی بڕياری لوتكه‌يی و دياریكردنی رێڕه‌وی كۆمه‌ڵگا به‌گشتی. ئه‌وه‌ش تاكه رێگايه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركرده بڕيارده‌ره‌كان زياتريش رێز له پيشه‌ی زانايان بگرن و گوێ له پێشنياز و راوێژه بێلايه‌نه‌كانيان بگرن.