Back

کۆمەڵگەی مەدەنی لە هەرێمی کوردستان چۆن دەڕوانێتە ڕۆڵی ئینستیتیوتی مێری

وەک دامەزراوەیەکی توێژینەوە و پۆڵەسی، ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە (ئینستیتیوتی مێری) بەشێکە لە کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چاڵاک و بەردەوام لە گەشەکردن لە کوردستان. ئەوەی کە ئینستیتیوتی مێری جیادەکاتەوە گەیشتنیەتی بە بەرپرسانی حکومی – بەبێ جیاوازی – لەسەر گشت ئاستەکان؛ توانایەتی بەکارکردن لە ناو کۆمەڵگا و سەربەخۆیی بوونیەتی کە ڕێگەخۆشکەرە وەک پردێک بێت لە نێوان هەردوولا، بەگوێرەی بۆچوونەکانی تانیا گیلی، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی (SEED Foundation).

خاتوو تانیا گیلی کە سەرپەرشتیاری سیمینارێکی ئینستیتیوتی مێری دەکرد بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان، بە ئامادەبوونی ئەکادیمیستان و بەرپرسانی حکومی و ڕۆژنامەنووسان و چالاکوان و ڕێكخراوە ناحکومیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکان، وە ڕۆڵی ئینستیتیوتی مێری و ڕێکخراوەکانی تری کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان و چۆن دەتوانن هەماهەنگی لەگەڵ یەکتر و کۆمەڵگە و حکومەت بکەن بۆ کاریگەری کردن لەسەر گۆڕانکاریەکان.

لەم چوارچێوەیە، کۆمەڵگەی مەدەنی ئاماژەیە بۆ کۆمەڵێک هاوڵاتی کە هەڵدەستن بە ڕێکخستنی چالاکی بەئامانجی ئەنجامدانی گۆڕانکاری یاخود باشترکردنی کۆمەڵگاکەیان. لەوکاتەی کوردستان بە قەیرانی ئەمنی و ئابووریەوە تێپەڕدەبێت، پێویستی هەبوونی کۆمەڵگەیەکی مەدەنی چالاک و بەشدار هاوشانە لەگەڵ پرۆسەی بنیاتنانی نیشتیمان. بەشداربووانی کۆبوونەوەکە جەختیان لەسەر پێویستیە هەرە گەورەکانی کوردستان کردەوە، کە پێویستە کۆمەڵگەی مەدەنی کاری لەسەر بکات و بەهەمان شێوە پێشنیاری چۆنیەتی ئەنجامدان و چاوەڕوانیەکانیان لە ئینستیتیوتی مێری، خستەڕوو.

ئینستیتیوتی مێری لە پێگەیەکە کە بە پشت ئەستوور بە داتا و زانیاری لەدوای ئەنجامدانی چاکسازی پێویست لە کوردستان و تەنانەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. هەروەک دەیڤ ڤان زوونن، توێژەر لە ئینستیتیوتی مێری، ئاماژەی پێدا لە میانەی کۆبوونەوەکە، “مێری توێژینەوەی پشت ئەستوور بە بەڵگە بەرهەم دێنێت بۆ کاریگەری دروستکردن لەسەر پۆڵەسی”.  ئەکادیمیست و شیکەرەوەی پێشکەوتوو خافیێر برۆڵۆ لە یوگۆڤ ئاماژەی پێکرد، دامەزراوەکانی توێژینەوە پێگەیەک لە نێوان ئەکادیمیا و ڕێکخراوە ناحکومیەکان و بڕیاردەران داگیردەکەن؛ پێویستە بە چڕی لە پرسەکان بکۆڵنەوە و چارەسەری ئاڵۆز بۆ کێشە ئاڵۆزەکان بدۆزنەوە.

لەوکاتەی کە زۆرینەی ئامادەبووان خوازیاربوون کە ئینستیتیوتی مێری ڕۆڵێکی کارا بگێڕێت لە لۆبیکردنی ڕاستەوخۆ بۆ حکومەت، بەهۆی ناوبانگ و فراوانی پەیوەندییەکانی، وە پێیان وابوو کە ئینستیتیوتی مێری وەک بەشێك لە کۆمەڵگەی مەدەنی دەتوانێت ببێتە داینەمۆی گۆڕانکاریەکان. پاڵپشتی ڕاستەوخۆ ئامانجی دامەزراوەکانی توێژینەوە و پۆڵەسی نیە، بەڵکو شیکاری پۆلەسی و سیاسەتەکانی ئێستا و بژاردەکانی تر کە دەبن بە پێشنیار بۆ سیاسەت داڕێژەران.

وەک هەنگاوی کردەیی، پێویستە ئینستیتیوتی مێری بەشێوەیەکی کارا توێژینەوە و کارەکانی بڵاوبکاتەوە، هەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوەکانی تر بکات و ببێتە هۆکاری جێبەجێکردنی بیرۆکەکانیان. ئەم پرۆسەیە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ئابووری ئینستیتیوتی مێری ڕوونکرایەوە. دوای چەندین مانگ لە توێژینەوە و لێکۆڵینەوە لە بنەما لاوازەکانی ئابووری کوردستان و ڕاپرسی کردن لایەنە پەیوەندیدارەکان، ڕاپۆرتێکی تێروتەسەل کە چەندین چاکسازی دیاریکراو و وردی لەخۆگرتووە پێشکەش کرا بە کۆمەڵێک لایەنی پەیوەندیدار بە ئابووری و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم و نێردەی وڵاتان کە پاڵپشتی هەرێم دەکەن. لە کاتی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکە، پێشنیازەکانی راپۆرتەکەی مێری لە لایەن بڕیاردەران و خاوەنکاران تاوتوێکرا بۆ گرتنەبەری بژاردەی پۆلەسی و هەنگاوی دروست.

“پێم وایە، دەبێ توێژینەوە بۆ هەردوو ئاراستەی سەرەوە و خوارەوە بێت” بە گوێرەی بۆچوونەکانی نادیە سدیقی، توێژەر لە ئینستیتیوتی مێری”. وە ئاماژەی بەوەدا “لە کۆتاییدا ئەگەر خەڵک زیاتر ئاگاداربێت، ئەوە دەبێتەهۆی پەیدابوونی فشاری زۆرتر بۆ سەر حکومەت بۆ ئەنجامدانی گۆڕان”. بەم چەشنە جیاوازیەک لەنێوان تایبەتمەندی کۆمەڵگەی مەدەنی دێتە ئاراوە بەسوود وەرگرتن لە خاڵە بەهێزەکانی یەکتری. خافیێر برۆڵۆ ئاماژەی بەوە کرد کە کۆکردنەوەی زانیاری و شیکاری لە مەودای دوور لە لایەن ئینستیتیوتی بێلایەنی هاوشێوەی مێری دێتە ئاراوە؛ ڕێکخراوە ناحکومیەکان ڕۆڵێکی خێراتری کارکردنیان هەیە، خەڵکیش لەڕێگەی نوێنەرایەتیە دیموکراسیەکانیانەوە دەتوانن لۆبی حکومەت بکەن بۆ ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانەی کە پێویستن.

کۆمەڵگەی مەدەنی و خەڵک لە کوردستان، وە تەنانەت حکومەت، دەزانن کە پێویستە چاکسازی لە کوێ ئەنجام بدرێت. سەرەڕای پێگەکەی وەک هەرێمێک کە تواناکانی سنووردارە بە ئەنجامدانی پرۆسەی سەرەکی نیشتیمانسازی، دەکرێت کوردستان ڕێگەی داهێنەر بۆ پەرەسەندن لە چەندین بواری گرنگ، بدۆزێتەوە. ئینستیتیوتی مێری وەک سەرچاوەیەکە بۆ بەدیهێنانی ئەم مەبەستە، هەروەک چۆن گەزیزە باپیری، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بەرێوەبەری پەیوەندیەکان، ئاماژەی پێدا لەکاتی کۆبوونەوەکە، ئینستیتیوتی مێری دەتوانێت خەڵک کۆبکاتەوە و پەیوەندی دروستبکات لە بەرپرسان لە بەغدا و ووڵاتانی بیانی و ڕێکخراوە ناحکومیە نێودەوڵەتیەکان.

پێویستە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستان ئینستیتیوتی مێری وەک هاوبەشێک ببینن، نەوەک تەنیا بۆ پێدانی زانیاری و شیکاری پێویست، بەڵکو بۆ هەماهەنگی کردن و بەدیهێنانی ئامانجی گرنگ لەگەڵ دامەزراوەکانی تر.

ئەو داخوازیانەی تر کە لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکە ئاماژەیان پێدرا بریتی بوو لە پێدانی یارمەتی لە بواری تواناسازی بۆ ڕێکخراوە ناوخۆییە بچووکەکان لە کوردستان. هەروەک چۆن خافیێر برۆڵۆ تیشکی خستەسەر ئامانجی ئینستیتیوتی مێری تەنیا ئەوە نیە کە لە چوارچێوەی دامەزراوەیەکی توێژینەوە بمێنێتەوە – بەڵکو بریتیە لە کاردانەوە لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بارودۆخەکان. بابەتێک کە چەندین جار جەختی لەسەر کرایەوە بریتی بوو لە کاریگەری. کاریگەریش هەوڵێکی سەربەخۆ نیە، وە ئەوانەی کە ئامانجی هاوبەشیان هەیە، پێویستە قوڕسایی بەئەنجام دانی گۆڕان دابەشبکەن. وەک ئینستیتیوتی مێری، خوازیارین وەک چۆن ساڵح فەتاح، بەرپرسی سەنتەری توێژینەوەی جێندەر لە زانکۆی سۆران، ئاماژەی پێکرد “ئەگەر ڕێکخراوە ناحکومیە ناوخۆیەکان بەشداری پێبکەیت، بە خۆشحاڵیەوە وەڵامیان دەبێت بۆ داخوازیەکان چونکە لەسەر ئاستی خوارەوە، ئەوانن کە کاریگەری بەجێدەهێڵن. بۆیە پێویستە سوود لە ئینستیتیوتی مێری وەربگرن”.

بابەتی پەیوەندیدار

Comments are closed.