Back

کونسوڵی گشتی هۆڵەندا سەردانی ئینستیتیوتی مێری دەکات

“چی ڕوودەدات لە دوای تێکشکاندنی داعش؟ ئایا پێویستە نیگەران بین دەربارەی یەکگرتوویی لە هەرێمی کوردستان و عێراق؟” ئەمانە چەندین پرسیاری گرنگ بوون کە کونسوڵی گشتی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستانی عێراق جۆن ڤان دێر زاندی لە کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ توێژەرانی ئینستیتیوتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ توێژینەوە ورژاندی لە بەرواری ١٧ کانوونی یەکەم ٢٠١٥. هەریەک لە جێگری باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق جان ڤان ویژن و توێژەری سیاسی پێشکەوتوو بۆ عێڕاق تیم کریوک.

لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارانە، پرۆفیسۆر دلاوەر عەلائەدین، سەرۆکی ئینستیتیوتی مێری، بۆچوونی خۆی لەمەڕ بارودۆخی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەهەمان شێوە بۆچوونەکانی دەربارەی پەیوەندیەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ئاماژەی بەوەدا کە “دیموکراسی لە پەرەسەندنە لە هەرێمی کوردستان و پێویستە گەشبین بین. بەهۆی ئەوەی پارتی سیاسی نوێ دەتوانێت بێتە ناو حکومەت بەبێ هەبوونی هێزی چەکداری مانای ئەو پەرەسەندنە دەگەیەنێت کە لە هەرێمی کوردستان بەدەستمان هێناوە”. بەهەمان شێوە جەختی لەسەر بەردەوامیدان بە دیالۆگ و گرنگی ڕۆڵی دامەزراوەی هاوشێوەی مێری لە دابینکردنی پلاتفۆرمێکی بێلایەن لە برەودان بە دیبەیت لەسەر ئاستی بەرز “ئینستیتیوتی مێری ئاماژەی خۆی دەنێرێت بۆ گشت لایەک، کە ئێمە ئامادەین بۆ یارمەتیدان، گەر پێویستتان بە ئێمەیە”.

IMG_1001 (1024x683)

بەهەمان شێوە، توێژەرانی ئینستیتیوتی مێری باسیان لەو یارمەتیانە کرد کە وڵاتانی هاوشێوەی هۆڵەندا دەتوانن ئەنجامی بدەن بۆ یارمەتیدانی هەرێمی کوردستان لە ڕێچکەکەی بەرەو دیموکراسی چونکە ئەوان خاوەن پێگەیەکی بەهێزن و دەتوانن بەشێوەیەکی کارا هانی دیالۆگ و شەفافیەت و سەروەری یاسا، “وڵاتانی ئەوڕوپی دەتوانن یارمەتی و هاریکاریەکانیان مەرجدار بکەن و داخوازی بنیاتنانی نیشتیمان و دیموکراسیەت و بنیاتنانی متمانە لە نێوان پارتە سیاسیەکاندا بکەن”.

کاتێک باس لە یەکپارچەیی عێراق دەکرێت، پێویستە کەمتر قسە لەسەر سنوورەکان بکرێت و لەبڕی ئەوە وەبەرهێنان لە خەڵک و دامەزراوەکانی عێراق بەگشتی بکرێت.

سەبارەت بە یەکپارچەیی عێراق لە قۆناخی دوای داعش، توێژەرانی ئینستیتیوتی مێری و شاندی هۆڵەندی هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بژاردەی جیاواز لە توندوتیژی پێشکەش بە عەرەبە سوننەکان بکەن. سوننە عەرەبەکان سەیری هەرێمی کوردستان دەکەن و لە داهاتووش دا هەمان ئاستی سەربەخۆیی لە عێراق داوا دەکەن. کاتێک باس لە یەکپارچەیی عێراق دەکرێت، پێویستە کەمتر قسە لەسەر سنوورەکان بکرێت و لەبڕی ئەوە وەبەرهێنان لە خەڵک و دامەزراوەکانی عێراق بەگشتی بکرێت.

 

Comments are closed.